به‌یاننامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی خرۆشانه شۆڕشگێڕانه‌كانی ئێرانه‌وه
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و به‌بۆنه‌ی كوشتنی ده‌ستئه‌نقه‌ستی ژینا ئه‌مینه‌وه پڕیشكی هه‌ستان و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی به‌شێكی زۆر له شار و شارۆچكه‌كانی ئێرانی گرته‌وه. خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی ژنان و لاوان و مامۆستایان و جەماوەری زەحمەتکێش، لەدژی سەرکوت و ستەم و نایەکسانیەک کە دەسەڵاتدارانی ئیسلامی لە ئێران، بەسەر کۆمەڵگه‌دا دایسەپەندوەوە، دەسەڵاتی ئیسلامی سەرمایەی لەرزاند و چرای ئۆمێدێکی گەورەی بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێرانە، هەڵکرد. ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تاكانیه‌وه سیمایه‌كی ڕادیكاڵ و دژه سیستمی له خۆی نیشان دا و حیجاب و عه‌مامه و به‌شێك له ڕه‌مزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی توڕ هه‌ڵدا، هه‌ڵگری خه‌سڵه‌تێكی قوڵی ئازادیخوازی و یه‌كسانیخوازی شۆڕشگێڕانه‌ی له خۆی نیشان داكه هه‌ر زوو بووه مایه‌ی پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی.
ئه‌مساڵ له‌م یاده‌دا كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ئه‌دات له‌ڕێگه‌ی سه‌ركوت و ده‌ستگیركردن و داسه‌اندنی فه‌زای ترس و تۆقاندنه‌وه به‌ر به هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری و جه‌ماوری و ژنان و لاوان له كارگه و گه‌ڕه‌ك و زانكۆكان بگرێ نه‌كا دوباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره جوڵه و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌ك گڕكانی توڕه‌یی و نه‌فره‌تیخه‌ڵكی بێبه‌ش و ئازادیخواز دوباره بته‌قێته‌وه و بگاته ئاستێكی وا ته‌واوی حوكمی ئیسلامی له ئێران‌دا ڕابماڵێ. ئه‌مه‌ش بۆته مۆته‌كه‌یه‌كی واقعی و به‌ربینی به حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی گرتووه. به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌وه جه‌ماوه‌ری ناڕازی و كرێكاران و ژنان و لاوانی ئازادیخوازه كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به هه‌ر جۆرێك بۆیان بكرێ هه‌م له شاره‌كانی ناوخۆی ئێران‌دا و هه‌م له وڵاته‌كانی دونیادا بۆ به‌رزڕاگرتنی خواست و ئامانجه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌دا پێبنێته مه‌یدانه‌وه.
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان هه‌روه‌ك چۆن وه‌ك به‌شێك له خه‌باتی خه‌ڵكی كرێكار و بێبه‌ش و ژنان و لاوانی ئازادیخواز و یه‌كسانیخوازی ئێران له سه‌ره‌تای هاتنه كایه‌وه‌ی ئه‌و خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه‌دا پشتیوانی بێ‌درێغی خۆی نیشان دا، ئێستاش هه‌روا چ له ئێران و چ له هه‌ر وڵاتێكی دنیا ئازادیخوازان و كه‌سانی كۆمۆنیست و سۆشیالیست جوڵه‌یه‌ك به‌ڕێبخه‌ن پشتیوانی‌یان لێ ئه‌كات و كار بۆ سه‌رخستنی ئه‌كات. به تایبه‌تیش حیزبمان به ته‌واوی توانایه‌وه له‌پاڵ مانگرتنی گشتی له سه‌راسه‌ری ئێران و له شاره‌كانی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی ئێران ڕاده‌وه‌ستێ و داوا له ئازادیخوازان ئه‌كات به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان گونجاوه پشتیوانی له‌و ناڕه‌زایه‌تی و چالاكیانه بكه‌ن كه بانگه‌وازی بۆ كراوه.
كۆماری ئیسلامی ئێران له چاوی كرێكاران و لاوان و ژنان و ته‌واوی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشه‌وه ته‌مه‌نی نه‌گریسی ته‌واو بووه و ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی به خه‌باتی بێوچانی ژنانێك كه پێشه‌وا و له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خرۆشانی ساڵپاردا بوون، به یه‌كخستنی خه‌باتیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و ناڕه‌زایه‌تی بێبه‌شان و لاوانی چه‌پ و شۆڕشگێڕ‌دا و به كۆبوونه‌وه‌یان له ده‌وری ئاسۆیه‌كی سۆشیالیستی و شۆڕشگێڕانه ئه‌توانرێ له كار بخرێ و ڕه‌شترین ده‌سه‌ڵات له‌م ناوچه‌یه‌دا گۆڕی گوم بكات. بێگومان خه‌ڵكی ئازادیخواز و پێشكه‌وتنخوازی دنیاش باوه‌شی هاوپشتی و پشتیوانی‌یان بۆ ئه‌كه‌نه‌وه.
بێگومان یادكردنه‌وه‌ی خرۆشانی ساڵی ڕابردووی ژنان و جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕی ئێران و هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌ك كه له‌م ڕێڕه‌وه‌دا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه قابیلی پشتیوانی و كۆمه‌ك پێكردنه و ئێمه‌ش به ئه‌ركی خۆمانی ئه‌زانین تا ڕوخانی كۆماری ئیسلامی و به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و یه‌كسان و خۆشگوزه‌ران به ته‌واوی تواناوه پشتیوانی بكه‌ین. هه‌ر لێره‌شه‌وه جارێكی تر هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆمان بۆ كه‌سوكاری مه‌هسا ئه‌مینی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا بوونه قوربانی ده‌رئه‌بڕینه‌وه.
به‌رز و به‌ڕێز بێ یادی ژینا ئه‌مینی
پایه‌دار بێ خرۆشان و هه‌ستانی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی ئێران
٧ ی سێپتێمبه‌ری ٢٠٢٣