٣١ی ئاب بەرهەمی شەڕی ناوخۆی نێوانیەکێتیو پارتی بوو!

دەشتی جەمال

٢٧ساڵ بەرلەئەمڕۆ، لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦دا پارتی دیموکراتی کوردستان لە  درێژەی کێشمەکێش و شەڕی دەسەڵاتیدا لەگەڵیەکێتی نیشتمانی کوردستاندەستی سوپا و تانك وزریپۆش و لەشکری خۆێنڕێژیڕژێمی بەعسی گرت بۆسەر شاری هەولێر و شارەکانی کوردستانیان داگیرکرد و گەورەترین تاوانی جەرگبڕیان دەرهەق بە خەڵكی کوردستان ئەنجام دا. بەدەیان لە خەڵکی بێتاوان و ئۆپۆزیسیۆنیڕژێمی بەعسیان دەستگیر و گوله‌باران و ئیعدام کران. بەدەیان هەزار ئینسان ئاوارە و دەربەدەر بوون و لەماڵ و حاڵی خۆیان هەڵکەنران ودۆخێکی کارەساتباریان بەسەرخەڵکی کوردستاندا داسەپاند.

٣١ ی ئاب وه‌ك  نه‌ریتو سونەتی بۆرژوا ناسیونالیزمی کورد گۆشەیەکە لە مێژووی قێزەونی بزوتنەوەی کوردایەتی کە هەمیشە لەکێشمەکێشی نێوانیاندا پەنایان بۆڕژێم و دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەک بردوە لە پیناو قازانجو بەرژەوەندی بەرتەسکی حزبی وبەدەستهێنانی چەند دەستکەوتێکدا. ئەم سیاسەتەو ستراتیژە چەوتەی ئەم حزبانە هەمیشە بەکارەساتوماڵوێرانی دەربەدەری وئاوارەی لەسەر ژیانی خەڵکی کوردستان شکاوەتەوە.

لەو رۆژە بەرەودا  ئاڵوگۆڕ لەهاوسەنگی هێزی ئەحزاب لە کوردستان پێشهاتووە.کوردستان بە ناوچەی زەردو سەوزو دوو ئیدارەی دابەشکرا، بووتە گۆڕەپانێکی بەردەوامی دەستێوەردانی وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە و پاوانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و تاڵان و بڕۆیەکی ئاشکرایی میلیشیایی ولوشدانی سامان وداهاتی خەڵکی کوردستان و ڕاگرتنی ژیانیان لە هەژاری وبێکاری ومەینەتی و نەبوونی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، تەندروستی و پەروەردەو سەرکوتی ئازادیو برەودان بە کۆنەپەرستی سیاسی و کوشتنی هەڵسوڕاوانی سیاسی ورۆژنامەنوسان وسەرکوتی هەردەنگێکی ئازدیخواز ونەیار بەدەسەڵاتی ئەم حزبانە،لەخۆینهەڵکێشانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکیش بۆداواکاری مافو ژیان وئارامی و خۆشگوزەرانی.

٢٧ ساڵ بەسەر ئەم کارەساتە شەرمهێنەرەدا تێپەڕدەبێت کەچی هێشتا خۆگریدانەوە بە دەوڵەتانی ناوچەکە وچاوساغی وهاوکاری بۆتیرۆرو کوشتنی نەیارانی سیاسیوئۆپۆزسیۆنی تورکیاو ئێران لەلایەن ئەم حزبانەوە درێژەی هەیە و لەئاست بۆمبارانکردنی بنکەو بارەگاکانیان وەتەنانەت شوێن ژیانی خەڵکی گوندنشینەکانی سەر سنورکانی کوردستان  کە دەیان هاوڵاتی سڤیل تیا کوژران وئاوارەو دەربەدەر بوون ژیانیان لێتێکچووە، ورتەیان لێوەنایەت. ئەمە جگە لەفەزایەکی نائارامی کە بۆ خەڵکیان دروستکردوە.

٣١ی ئاب زامێکی قوڵ و لەبیرنەکراوە لەبیرو فکری خەڵکی کوردستاندا. ئەزمونێك کە پێویستە لە ٣١ی ئاب وەربگیرێت ئەوەیە خواستی وەلانانی ئەم دەسەڵات و سیستەدژی خەڵکیە، کەبۆتە خواستێکی بەرفراوانی خەڵك و لە ناڕەزایەتیەکانیڕۆژانەیاندا بەرەوڕوویان دەبێتەوە،گەشەبکاتوبەرەوپێش بچێت. دەسەڵاتێك کە شکستی خۆی لە ئاستی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە و وەڵامدانەوە بە سەرەتاییترین داخوازیەکانی جەماوەری ناڕازی نیشان داوە.  رۆژبەرۆژ  بەرامبەر بە گوشارەکانی حکومەتی ناوەندیعێراق بێدەسەڵات و دەستەوەستانە، بەڵام دەستی بەسەر پاروی دەمی خەڵكیکوردستاندا گرتوەو بەهیچ جۆرێك ئامادە نیە کە لانیکەمی ژیان بۆ هاوڵاتیانی کوردستان دەستەبەر بکات! ئێستاش دەیەوێ لەرێگای هەڵمەتی هەڵبژاردن و ئیدعای چاکسازی دەسەڵاتەکەی لە زەبری خەڵك بپارێزێ!

ڕێگەی دووبارە نەبوونەوەی کارەساتی ٣١ ی ئاب و شەنگال و١٦ ئۆکتۆبەر… تەنهاو تەنها لە گرەوی بەدیهاتنی گۆڕانکاریڕیشەیی وهەڵوەشانەوەی دەسەڵات و سیستەمێکە کە ئەم حزبانە دایانمەزراندوە،  حوکمەت و پەرلەمان، دادگا و یاسا و هێزی میلیشایاوچەکدار و سیستەمی ئیداریان.. ئەویش لەڕێگای جوڵانەوەیەکی جەماوەری و شۆڕشگێڕانەوە کە بتوانێ ئیدارەی کۆمەڵگە بە ئیرادەی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش بسپێرێ.

٣١/٨/٢٠٢٣

Check Also

چیرۆکی ئاڵای سوور!

وەرگێڕانی: توانا محەمەد نوری لە ئازاری ١٨٧١ شۆڕشگێڕانی فەرەنسا دەستیان بەسەر هۆتێل دی ڤیل لە …