عوسمانی حاجیمارف
“بڕیارەكۆتایی مانگی شوباتی ساڵیداهاتووهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت”. ئەم بڕیارە لەدۆخێکی وەهادژواروئاڵۆزی دۆخی سیاسی کوردستاندا دراوە، کە ناتوانرێ پێشبینی بکرێت تاچەند ئەم هەڵبژاردنە بەئاسانی تێدەپەرێت، هەر بۆیە جێگای پرسیارێکی جدیە!، چونکە بەگشتی پێشبینی ئەوە دەکرێت، بارگرژی زیاتری نێوانی هەر دووبنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، بواری هەلی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنە سەخت دەخەنە پێشچاو، چونکە خۆئامادەکردنیان بۆ ئەنجامدان و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی ئارام، سەرکەوتو نابینرێت، ئەگەری ئەوە هەیە جارێکیتریش دوا بخرێت.
پەیوەندی نێوان ئەو دووبنەماڵەیە لەچوارچێوەی ئەو ئاڵوگۆڕانەی لەعێراق و ناوچەکەدا بەڕێوەیە، لەئەگەری ئاڵوگۆڕێکی تازەوگوڕانی هاوکێشەی سیاسی و هاوسەنگی هێزەکاندا، ئایندەیەکی نارۆشن و سەختی خستۆتەبەردەم بزوتنەوەی کوردایەتی بەگشتی ودەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانی بەتایبەتی، بۆیە دەبینین واقعیەتی نادیاری ئەنجامی ئەو ئاڵوگۆڕانەی کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ئایندەی قەوارەی حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی هەیە، دۆخەکە لەوە دژوارتر نیشان ئەدات، تا ئەوە ی بتوانن دۆخێکی ئارام بۆ هەڵبژاردن دابین بکەن.
جگە لەمەش ئەزمونی گاڵتەجاری کابینەکانی پەرلەمان و شێوازی هەڵبژاردنەکان، بەجۆرێک لە ئاستی چاوەڕوانیەکانی خەڵکدا ڕیسوا بوە، ئەوەی مسۆگەر کردووە کە ئەم جارە گەر بتوانن هەڵبژاردنێک بە هەر فروفێڵێک ئەنجام بدەن، ئاشکرایە کە کەمترین ڕێژە لە دانیشتوان بەشداری دەکەن.
بەم هەموو گاڵتە جاری و ڕیسوایی و ئابڕو چونەوە کە لە ئەزمونی سی ساڵ زیاتری دەسەڵاتی میلیشیایی هەردوو بنەماڵەدا بەرجەستە بۆتەوە، خواستی کۆتایی ئەم دەسەڵاتەی لە ناواخنی ئومێدو هیوای ڕیزێکی بەرینی دانیشتوانی کوردستاندا چاندووە، بۆ ئەم خواستەش خەڵکی لەوە حاڵی بون کە بەهیچ جۆرێک لەڕێگای هەڵبژاردن و پەرلەمانەوە کۆتایی ئەم دەسەڵاتە بەدی نایەت، بەمانایەک گەر لە چەند دەورانێکی هەڵبژاردنەکانی پێشودا، چەند لایەنێک لە بارەی گۆڕانی دەسەڵات لە ڕێگەی پەرلەمانەوە چەواشەکاریان کردبێت و خەڵکیان بەرەو سندوقەکانی دەنگدان کێش کردبێت، ئەم دەورەیە بەهەر بانگەوازێک لە هەر لایەنێکەوە، بەهەر شێوەیەک ئەو کارە دوبارە کاتەوە،بە جیا لەوەی گەمەیەکی مناڵانە دەکات، لە هەمان کاتدا ئاشکرایە کە خۆی بەدوور دەگرێت لە خواستی خەڵک بۆ کۆتایی ئەم دەسەڵاتە،واتە بە شێوەیەکی گاڵتەجارانە هەوڵ ئەدات ئومێدێکی بی هودە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە بەو خەڵکە بفرۆشێتەوە، تەنها بە ئومێدی ئەوەی بەڵکو چەند کورسیەکی زیاتر لە پەرلەمانی ئایندەدا بەدەست بهێنێت، ئەم ڕۆڵەش لەم دەورانەدا ئەو بانگەوازەی “جوڵانەوەی نەوەی نوێ”یە، کە داوا لە هاوڵاتیانی كوردستان دەکات كارتی دەنگدان نوێ بكەنەوە تا بتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن.ئەمە ئەو یاری قومارەیە کە نەوەی نوێ پێش وەخت تیا دۆڕاوە، چونکە یەکەم؛ کۆتایی ئەم دەسەڵاتە گەر لەڕێگەی ململانێ و کێشە ناوچەیی و ناوخۆییەکانەوە بۆ خۆی هەرەس نەهێنێ، ئەوە لەڕێگەی خرۆشان و ڕاپەڕینی جەماوەریەوە پەرلەمانەکەشی دەکەوێتە ژێر پێی خەڵکیەوە، دووەم؛ نەوەی نوێ بۆ خۆشی ئەو ئاسۆو پایە سیاسی و ئمکاناتەی نیشان نەداوە کە ئەتوانێ ئەهلی دەسەڵاتی سیاسی بێت و ئەو هێزە بێت لەلایەک وەک ئەڵتەرنەتیفی دەسەڵاتی بنەماڵەی پارتی و یەکێتی دەرکەوێت، لەلایەکی ترەوە ئەو هێزەش نیەبە دۆڕاندنی هەمیشەی لە قوماردا،بتوانێ جێگای متمانەی پاراستنی دەسەڵاتی سەرمایە و سەرمایەداری بێت، چونەکە نەوەی نوێ چۆتە ناو قومارخانەکەوە، خاوەنی قومارخانەکە نیە.