یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە

عوسمانی حاجی مارف

ئەوەی پێویستی بە بیرکردنەوەو سەلماندن نییە، یەکلایینەکردنەوەی پێشنیارو خواستییەکگرتنەوەیهێزیپێشمەرگەیە. چونکە واقعیەتی دەسەڵاتی دوو ئیدارەیی لە کوردستان – دەسەڵاتی زۆنی زەرد و زۆنی سەوز – ئەوەیان بڕاندۆتەوە، کە دەسەڵاتی حزبی و دەسەڵاتی بنەماڵە لە پێکهاتەی شێوازی دەسەڵاتی داگیرکاری و تاڵاچێتی و دابەشکردنیسەروەتوسامانیکوردستانداوەهاخەرقبووە، کە زەمینەی هیچ جۆرە بوارو هەلێکی وایان نەڕەخساندووە، تا دەرفەتی ئەوە هەبێت حکومەتی هەرێم نەک بتوانێتدامەزراوەیەکیسەراسەری سەربازی یەکگرتووی بۆ پێکبهێنرێت، بەڵکو دەورانی هاژوهوژی یەک ئیداریەکەشیانبەبنبەستگەیشتووە.

جا هەر هۆشداریەک درابێت لەلایەن هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و ئەمریکاوە، هەروەهاماوەی ٩٠ ڕۆژیان دابێت بە پارتی و یەکێتی تاکو هێزەکانی پێشمەرگە یەکخەن، پێم وایە زۆر زەحمەتە پڕۆژەیەکی لەم چەشنە کاری لەسەر بکرێت و بچێتە بواری جێبەجێ بوونەوە. چونکە ئەزموونی سی ساڵ زیاتری دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و پێکهێنانی چۆنیەتی دەورانی پێکهێنانی هەر حکومەتێکی هەرێم ئەوەیان سەلماندوە، کە هەرجۆرە ئاڵوگۆرو دەست تێوەردانێك لە هێزی چەکداریدا، لەدەرەوەی دەسەڵاتی سەربەخۆی بنەماڵەی بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانی، بڤەیەو هێڵی سوورەو نەگونجاوەو ناکرێت.

لەلایەکی ترەوە وەفدی وەزارەتی بەرگری ئەمریكاش لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵقوباد تاڵەبانی داوایان کردووە پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر بكرێت، لەبەر ئەوەی وڵاتەكەیان خواستی ئەوەیە هاوكارییەكانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بن. قوباد تاڵەبانیش ئامادەیی بۆ خێراتركردنی پڕۆسەكە دەردەبڕێت و دەڵێت”پێویستە بەزووترین کات وەزیرێک بەوەکالەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستنیشان بکرێت”.

دەتوانین بڵێین هەر ئەو وەڵامەی قوباد کە “پێویستە وەزیرێک بەوەکالەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستنیشان بکرێت”، مانای سوڕانەوەیە لە هەمان بازنەی خستنەڕووی ناڕۆشنی بۆ هەر “چاکسازیەک”، کە داوایان لێدەکرێت، یان بەجۆرێکی تەماویی دۆخەکە تێپەڕێنێت. ئاخۆ دەبێت ئەو وەزیرە کێ بێت، کە دەتوانێت توانایی خۆی بخاتە سەرو توانایی دەسەڵاتی بنەماڵەکانەوە؟ هەر کەسێک لە هەرێم ئەزموونی نمونەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بەهەند وەرگرتبێت، درکی ئەوەی هەیە گەر بە فەرز دایبنێن هێزی پێشمەرگە لەدەسەڵاتی ئەو دوو بنەماڵیە دەربهێنرێت، مانای پوکانەوەی نەک دەسەڵاتی بنەماڵەکانە، بەڵکو پوکانەوەی مەوجودیەتی ئەو دوو بنەماڵیەشە. واتە نەک ئەو دوو بنەماڵیە ملکەچی داواو پێشنیارێکی لەو چەشنە نابن، بەڵکو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکاش، بە هەر پێشنیارو داوایەک،کە قسەی لەسەر دەکەن، بەڵام پلانی لەم جۆرە لە ئێستادا ناکەنە فشارێک ئاکامەکەی کۆتایی پارتی و یەکێتی بێت.چونکەهێشتا نەخشەو سیاسەت و کێشمەکێشی وڵاتانی زلهیزی دنیا لە ناوچەکەداپێویستیان بە پارتی و یەکێتی و بارزانی و تاڵەبانی ماوە، تابەهەر شیوازو ڕێکەوتنێک بێت لە گەڵیاندا دۆخەکەیان بۆ بەڕێوەبەرن. بۆ ئەزموونی بارزانی و تاڵەبانیش زەحمەت نییە داوایەکی لەم چەشنە بەهەر پێچوپەنایەک بێت تێیپەڕێنن.

بۆیە ئەوکەس و لایەنانەی ئومێدی خۆیان لەسەر ئەو داوایەی وەفدی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا هەڵچنیوەو خۆشحاڵن بە هەواڵێکی لەم چەشنەبۆ ئاڵوگۆرلەحکومەتیهەرێمدا،یانکۆتاییدەسەڵاتیپارتیویەکێتی، نایانەوێت،یاندرکناکەنبەوەی، کە واقعیەتی ڕووداوەکان و هەلومەرجی سیاسی ناوچەکە نەگیشتۆتە ئەودەرئەنجامەیبەمشێوەیەئاڵوگۆڕلەدەسەڵاتیسیاسیدابکرێت. گەر بشکرێت،ڕێگایەک نییە بۆ گۆڕینی ژیانی خەڵک بەرەو ژیانێکی باشتر.

هەنگاونان بەرەو دنیایەکی باشتر، ئەوە گەڕانەوەیە بۆ دابینکردن و چەسپاندنی ئیرادەو دەورو دەخالەتی ڕاستەوخۆی خەڵک لە دەسەڵاتی سیاسدا. لە ڕێگەی خرۆشانی جەماوەری و ڕیکخستنی ناڕەزایەتی و ڕاپەرینەوە بۆ کۆتایی هێنان بە هەردەسەڵاتێکی ستەمگەر.

Check Also

کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لەدژی ژنان، کاری چینی کرێکار و بزوتنەوەی یەکسانیخوازییە!

٢٥ی نۆڤێمبەر ڕۆژی جیهانی ڕاوەستانەوەیە بەرامبەر بە توندوتیژی لەدژی ژنان. بەم بۆنەیەوە هەموو ساڵێک لەلایەن …