مستەفا باهیر
شەس ساڵ بەر لە ئێستا، لە ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ “نەوشیروان مستەفا ” لە شاری سلیمانی ژیانی لەدەستدا ، ئەویش وەک هەمو سەرکردەکانی تری کورد لەسەر وەسیەتی خۆی گردێکی داگیر کرد و لە گردی زەرگەتە تەسلیم بەخاکیان کرد. لە یادی شەش ساڵەی مردنیدا، بزوتنەوەی گۆران هەفتەیەکیان راگەیاندوە بە ناوی هەفتەی وەفا بۆ نەوشیروان. ژمارەیەک لە گؤران خوازان ئەوانەی کە بەرژەوەندی باشیان هەیە لەو بزوتنەوەیەداو لەسەروەت و سامانی دزراوی خەڵکی کودستان پشکیان هەیە، کەوتنە پیاهەڵدان بەسەر نەوشیران مستەفاداو بە کەسێکی شۆڕشگێڕو نوسەرو ڕونانک بیرو باوکی هەژاران و ئەندازیاری ڕاپەڕین و زۆری تر وەسفیان کرد. بەبێ ئەوەی باسێکی تاوانەکانی بکەن. چونکە بەشێکی بەرچاوی خەڵکی کوردستان، “نەوشیروان مستەفا ” بە تاوان بار دەزانن و پێیان وایە کە چەندەها تاوانی ئەنجام داوە. لەدوای ڕاپەڕین بەشێک لەو کەسانەی کە لەناو بزوتنەوەی کوردایەتیدا بوون یاداشتیان نوسیوە، چ ئەوانەی کە هاوسەنگەری بوون یاخود ئەوانەی کە نەیاری بوون لە یاداشتەکانی خۆیاندا دان بەوەدا دەنێین کە نەوشیروان چەندەها تاوانی ئەنجام داوە. ئەگەر باسی هەمو ئەو تاوانانە بکەین کە نەوشیروان ئەنجامی داوە، دەبێت چەندەها کتێب بنوسین . بۆیە بەناچاری دەبیت زۆر بەکورتی باسی جەند تاوانیک بکەین کە نەوشێروانی پێ تاوانبارکراوەو تاوەکو ئێستاش هیج کام لە هەوادارن و ئەندامانی بزوتنەوەی گۆرن لەسەر ئەو تاوانانە هیچیان نەوتوە. نەوشیروان تاوانبارە بەوەی کاتێک لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی رابوردوو ،کە شەری “مەلای و جەلالی “هەبوو ئەو لە بەکرەجۆ بە ڕێوەبەری بەندیخانە بوە ، بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ئەشکەنجەی بەندیەکانی داوە . لەساڵی ١٩٧٠ بەهۆی ڕیکەوتنی حکومەتی مەرکەزی لە بەغدا و ماڵی بەرزانی خەڵکی کوردستان بەو بۆنەیەوە شادیان دەگێڕا. لە شاری سلیمانی نارنجۆکێک خرایە قوتابخانەی ئامادەیی کجانی سلیمانی چەند کەسێک بوەنە قوربانی نەوشیروان بەو کردەوەیە تاونبارکرا ، نەک نەچوە بەردەم دادگا بەڵکو بەهاوکاری بەعس لە ڕێگای بەغدادەوە خۆی گەیاندە نەمسا. لە دوای ئاشبەتاڵی ماڵی بەرزانی لەساڵی ١٩٧٥ و دروست بونی یەکێتی نیشتیمانی. (نەوشیروان موستەفا) لەسالی ١٩٧٦ تاوەکو ئەوکاتەی بزوتنەوەی گۆڕان دروستدەکات،کەسی یەکەم و ئەندازیاری جەنگی نێوخۆی هەمو هێزەکان بوە هەمیشە هەوڵی داوە بۆ سڕینەوەی هەمو لایەنە سیاسیەکانی تر. لەساڵی ١٩٨٢ کەوتە سڕینەوەی ئیسلامییەکانی لە حاجی مامەند،پاشان هێڕشی کردە سەر چەکداران و ئەندامانی (حشع) لە قڕناقا و پشت ئاشان و کوشتنی هەمو دیلەکان،هەروەها لێدانی چەکدارانی حسک لە ساڵی ١٩٨٤ لە دەشتی ھەولێر. هەروەها نەوشیروان مستەفا بە ووتەی جەلال تالەبانی بەبێ ئاگاداری م.س یەنک و خودی جەلال تالەبانی کۆمەڵێک کەسایەتی لەناوشاری سلیمانی وەک” نورێ حەمەعلی ، عبدولی سۆران ” و چەندەهای تر تیرۆرکردوە ، بەهۆی ئەوەی کە سەردەمانێک پارتی بوون. کاتێکیش کە گەڕانەوە ناوشار و دەسەڵاتیان گرتە دەست یەکەمین کارێک کە ئەنجامیدا دەستی کرد بە کوشتنی سەدان ژن بە بیانوی ئەوەی کە پەیوەندیان بە دەزگای ئەمنیەکانی بەعسەوە هەبوو، بەڵام هەرخۆیان ژمارەیەک لە موستەشار و پیاوانی بەعسیان لایخۆیان دەپاراست. هەر لەوکاتانەدا کەوتنە ترۆرکردنی کەسانی وەک عەلی بۆسکانی، سۆرانی (حشع) و بەکر عەلی، حەمە حەلاق . هەروەها لە مانگی تەموزی ساڵی ٢٠٠٠ لە ناوجەرگەی شاری سلیمانی بە رۆژی روناک پینج کادری حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عێراقیان تیرۆر کرد تەنها هۆکاریش ئەوە بوو کە ئەوان وەک نەوشیروان بیریان نەدەکردەوە. نەوشیروان مستەفا بێجگە لەوتاوانانەی کە کردویەتی جەلال تالەبانی تاوانباری دەکات بەوەی کە هۆکاری کیمابارانی هەڵبجە بوە بەهۆی ئەوەی کە پێش لەشکری کردوە بۆ سوپای پاسداران بۆ سەر بیرە نەوتەکانی کەرکوک و شارۆچکەی هەلبجە و بیانوی داوە بەدەست دڕندەیەکی وەک سدام حسینەوە تا تاوانی هەڵبجە ئەنجام بدات.
” نەوشیروان مستەفا” زۆر جار بە شێوەیەکی دیماگۆجیانە(Demagogue) خەڵکی کوردستانی جەواشەکردوە، سەردەمانێ کە لە جیهان و ناوچەکە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی تیا بەهێز بوە خۆی وەک مارکسیەک پیشاندەدا و بو بە سکرتیری کۆمەڵە کە ڕیکخراوێکی مارکسی لینین بوو، بەڵام لە دوای ڕوخانی سۆڤیەت نەوشێروان ووتی هیچکات باوەرم بە مارکس نەبوەو هیچ کات مارکسی نەبووم، لەکاتیکدا کە سکرتێری ڕیکخراویک بوە کە بە هەزاران کەس لەلایەن بەعسەوە لەسەر ئەندام بوون یاخود هاوکاری کردنی ئەو ڕیکخراوە گیران و بەشێکی زۆریان لە سێدارە دارن .لەکاتیکدا کە خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵاتی کورد لە ١٧ی شوباتی ساڵی ٢٠١١ ڕاپەرین، نەوشیروان مستەفا سەرڕای ئەوەی کە خەڵکی بە گێرشێوەن وەسف کرد، بەشێوەیەکی دیماگۆجیانە توانی سواری شەپۆلی راپەرینی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان ببێت لە دوای کوشتنی دەیانکەس لە خەڵکی ڕاپەڕیو ، هەر ئەوەندەی بارزانی بانگی نەشێروانی کرد بۆ سەری ڕەش نەوشیروان ئەوەندە بە پەلە چوو بەدەم داواکەی بەرزانیەوە لەبیری چوو قایشی پانتۆەکەی ببەستێت. دوای ئەوەی لەگەل بەرزانی ڕیکەوت بەڵێنی چوارساڵی ئارمی پێدا بەناوی بنیاتنانی دامەودەزگای دەوڵەتی کەوتە پشتیوانی کردنی پەرلەمانێک کە خۆی لەهەموکەس باشتر دەیزانی کە پەڕلەمان و ئەوسیستەمەی کە دەسەڵاتی کوردی لەسەر بنیات نراوە هیچ کات لەبەرژەوەندی خەڵکی هەژاری کوردستان نیەو نەبوە.
لە لایەکی ترەوە بەشێکی زۆری گۆرانخوازان هەمیشە باسی ئەوە دەکەن کە نەوشیروان مستەفا کەسێکی پاک بوە هیج کات هەوڵی نەداوە وەک بەرپرسەکانی تر سەروەت و سامان کۆ بکاتەوە، بەڵام هەمومان بینیمان کاتیک کە دکتۆرەکان ئاگاداریان کرد کە نەخۆشیەکەی کوشندەیە بە پەلە گەڕایەوە بۆ کوردستان و هەرچی هەبو لە مارکێت و کارگەو گردی زەرگەتە کە ڕوبەرەکەی زیاتر لە ١٢٢ دۆنم زەوی دەبێت کردی بەناوی کوڕەکانیەوە . لەکۆتایدا دەمەوێت بڵێم نەشیروان مستەفا ئەوە نیە کە گۆران خوازان باسی دەکەن، بەڵکو کەسێکی تاونبارە و کۆمەڵیک سکاڵای لەسەر بوە ، بۆیە لەهەر شوێنێکی تری ئەم جیهانەدا بوایە شوێنی نەوشیروان مستەفا زیندان دەبوو . هەروەها هەندیک لە گۆڕانخوازان پێیان وابوو کە نەوشیروان کەسێکی ئازادیخوازو پێشکەوت و خوازە، بەڵام لە ڕاستیدا نەوشیروان کەسێکی کۆنەپەرست و دژە ژن بوو لە شارو لە شاخ.
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣