یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی و خەباتی یەکگرتوانەی چینی کرێکارە بەڕووی سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری!
بەریتانیا-لەندەن:
باهەموان پێکەوە یەکی ئایار ڕۆژی توندکردنەوەی خەبات و پێداگرتن لەسەر ئامانج و خواستە هاوبەشەکانی چینی کرێکار بەرز ڕابگرین!
سەرمایەداری، سیستەمی کۆیلایەتی بەکرێی ئینسانەکان، بە قەیرانی لەچارنەهاتووی خۆی جیهانی کردۆتە دۆزەخ. هەرگۆشهیەکی ئەم جیهانە دەبینی برسێتی، گرانی، بێکاری، هەژاری، ستەمکاریی، سەرکوت، جەنگ و ئاوارەیی و ماڵوێرانی هەڕەشە لە ئایندەی ئینسانی سەر ئەم گۆی زەویە دەکات. هەر ڕۆژێك لە تەمەنی ئەم سیستەمە نایەکسانە تێدەپەڕێت، سامانی بەرهەمهاتووی دەستی کۆیلەکانی سەرمایە بە دەستی کەمایەتیەکی کەم لە سەرمایەداران و دەوڵەتەکانیانەوە دەبێتە ئامڕازیکی کاراتری یەخسیرکردن و کۆیلەکردنی زیاتری ئینسانەکان.
با رۆژی ١ ئایاربکەینە ڕۆژی بەرپەرچدانەوەی ئەم سیستەمە نابەرامبەرەو بەرزڕاگرتنەوەی ناسنامەی چینایەتی و نێونەتەوەیی و هاوبەشی هەموو کرێکارانی جیهان
باپێکەوە مارشی ناڕەزایەتی لەندەن کە لەلایەن یەکێتی کرێکاریەکانی بەریتانیاوە ڕاگەیەنراوە بەشداری بکەین:
رۆژی: دووشەمە یەکی ئایاری ٢٠٢٣
کاتژمێر:١١ بەیانی
شوێن: کتێبخانەی مارکس
Marx Memorial Library & Workers School
37A Clerkenwell Grn, London
EC1R 0D
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەژمارە تەلەفونی:٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١-٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦
ڕێکخستنی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
بەبۆنەی ١ی ئایار شەوێکی هاوپشتی لەگەڵ خەباتی کرێکاران و ژنانی ئێران لە لەندەن ڕێکدەخرێت
رۆژی :شەمە ٢٩/٤/٢٠٢٣
کاتژمێر٦٣٠ ئیوارە تا ١٠ شەو
شۆین: 74 Fernhead Road
London
W9 3EY
بەبۆنەی یەکی ئایار رۆژی یەکێتی وهاوخەباتی نێونەتەوەیی چینی کرێکار، کۆمیتەی هاوپشتی لەگەڵ جوڵانەوەی کریکاریی ئێران هەڵدەستێت بە ریکخستنی شەوێکی هاوپشتی لەگەڵ خەباتی کرێکاران و ژنانی ئێران. لەم شەوەدا نۆێنەران و هەڵسوڕاوانی یەکێتی کرێکاریی بەریتانیا و ئێران وتاریان دەبێت وهەروەها سڵایدی وێنەی خرۆشانی شۆرشگیرانە ئێران لێ دەدرێت و بەشی دووەمی بەرنامەکان بە چەند نمایشێك دەرازێتەوە.
هاتن بۆ هەموانە: بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەژمارەی ٠٧٩٥٨١٤٥٦٦٦یان٠٧٨٦٢٧٣٣٥١١یان ٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦
ئەڵمانیا:
کارو چالاکیەکانی ڕیکخستنی ئەڵمانیا لەپەیوەند بە یەکی ئایارەوە!
١-شاری کارلسڕۆ Karlsruhe
ڕۆژی ١ی ئایار لە سەعات ٩:٣٠ بەیانیەوە لە Festplatz بەڕێ ئەکەون بەرەو Kongresszentrums.ئەم ڕیپیوانە نزیکەی دوو سەعاتی
پئ ئەچیت.
هاوریانی حزب لە ریکخستنی ئەڵمانیا بە لافیتە و شیعاری حیزبەوە بەشداری ئەکەن.
دانانی مێزکتاب بۆ بڵاوکرنەوە ی بڵاوکراوەکانی حزب و بەیاننامەی حزب بە زمانی کوردی و ئەڵمانی.
٢- شاری کۆلن Köln
ڕۆژی ی١ی ئایار لە سەعات ١١.٣٠بەیانیەوە ڕێپێوانی جەماوەری و حزب و گروپ و ڕێکخراوە چەپ و کۆمۆنیستەکان و یەکێتی کرێکاریی لە Hand Bockle Platz بۆ هۆیەمارکتHeumarkt بەڕێدەکەوێت .هاوڕێیانی حزب بە لافیتە و تراکتی حزب و وێنەی مارکسەوە بەشداری دەکەن.
کۆمیتەی ئەڵمانیای حککک
کەنەدا:
رۆژی جیهانی چینی کرێکار لە کەنەدا
کۆمیتەی کەنەدا بەشداری ڕێپێوانی سەرتاسەری لە شاری تۆرنتۆ دەکات، لەگەڵ ڕێکخستنی ڕۆژێکی هاوپشتی لەگەڵ کرێکارانی کوردستان لە تۆرنتۆ، بەمشێوەیهی خوارەوە:
١- ڕێپێوانی رۆژی ١ی ئایار: وەک هەمووساڵێک کۆمەڵێکی بەرچاو لە یەکێتی و نەقابە کرێکاری و جەماوەریەکانی کەنەدا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حزب و ڕێکخراوی چەپ و کۆمۆنیست و کەسایەتی کرێکاری و جەماوەری ڕێپێوان لەشاری تۆرنتۆ ڕێکدەخەن. لەو ڕێپێوانەدا کە ١٠ قسەکەر لەرابەرانی کرێکاری و جەماوەری و نوینەری حزب و ڕێکخراوەکان وتەی کورتیان دەبێت، هەروەها جگە لە پلاکارت و پۆستەری کۆمیتەکە کە بە ( کۆمیتەی مەی دەی ) ناونراوە، و داواکاری و چالاکی جۆراوجۆری هونەری لەخۆ دەگرێت، هەر حزب و لایەنێک ئازادە لە بەشداریکردن بە لافیتە و شیعار و راگەیاندنەکانی خۆیانهوه.
کۆمیتەی کەنەدای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وەك هەمووساڵێك لەگەڵ هاوڕێیانی حزبی و دۆست و هەوادارانی حزب بە لافیتە و بەیاننامە و شیعارەوە بەشداری چالاکانە دەكات.
May Day Rally 2023, Nathan Phillips Square, Toronto, 30 April
ڕێپێوان لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی نیسان ٢٠٢٣ لە مەیدانی Nathan Phillips Square کە دەکەوێتە 100 Queen St West سەعات ١ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات بەرەو پەرلەمانی هەرێمی ئۆنتاریۆ ڕێدەکەن. ئەم کۆمیتەیە ٨١ڕێکخراو و حزب و نەقابەی کرێکاری لەخۆدەگرێت.
٢- رۆژێکی هاوپشتی لەگەڵ کرێکارانی کوردستان: کۆمیتەی ڕێکخستنی کەنەدای حککك، ڕۆژێکی هاوپشتی لەگەڵ کرێکارانی کوردستان ڕێکدەخات بە بەشداری رابەرانی کرێکاری و جەماوەری کەنەدی و نوێنەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار و لایەن و کەسایەتی کۆمۆنیست و چەپ. هەروەها خواردن و خواردنەوە و مۆسیقا و پیشانگەی چالاکیە کرێکاری و جەماوەریەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت.
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی ئایار ٢٠٢٣، لە سەعات ٣-٧ی ئێوارە
پارکی Thomson Memorial Park,1005 Brimley Rd, Scarborough
قسەکردنی رابەرانی کرێکاری و کۆمۆنیست و چەپ لەگەڵ خواردن و خواردنەوە و مۆسیقا و مێزکتێب.
فنلاند:
بژی ١ی ئایار ڕۆژی نارەزایەتی جیهانی چینی کارێکار
یەکی ئایار ڕۆژی هاتنەمەیدانی چینی کرێکارە، ڕۆژی ڕاگرتنی چەرخی کار و بەرهەمهێنانە بە نیشانەی نا وتن و ڕەتکردنەوەی کۆیلایەتی کرێگرتەو دەسەڵاتی سەرمایە.
بەو بۆنەیەوە ڕێکخستنی فینلەندای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لە مارشی سوری ڕێکخراوە و یەکێتیە کرێکاریەکان، بە ئاڵای سور و دروشم وداخوازیە کرێکاریەکان و هەڵگرتنی وێنەکانی مارکس و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنی حیزب و ئەدەبیاتی کۆمۆنیستی و کرێکاریی بەشدار دەبێت.
مارشی ئایار لە سەنتەری هەکانیەمیەوە لە سەعاتی ۱۰وە دەست پێدەکا و دواتر سەعاتی ۱۱ بەرەو کانسەلایستۆڕی بە وتنەوەی دروشمە کرێکارییەکان، بەڕێدەکەوێ.
داوا لە هاوڕێیان و هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیستی و کرێکاری و سەرجەم دۆستان دەکەین کە لەگەڵ ئێمە لە شکۆدار ڕاگرتنی ئەم ڕۆژە ڕۆژی یەکێتی و یەکگرتویی ڕیزی چینایەتیمان لە دژی دنیای سەرمایەداری، بەشدار بن.
ڕێکخستنی فینلەندای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
بۆ پەیوەندی و زانیاری پێویست دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن
0405453089
0407638892
0449870788
سویسرا:
مارشی نارەزایەتی ئایاری ئەمساڵ بەدروشمی ژن،- ژیان،- ئازادی لەسویسرا بەرێوەدەچێت
کۆمیتەی یەکی ئایار بریاریداوە مارشی ئایاری ئەمساڵ بەدروشمی ژن- ژیان – ئازادی لەشاری زیورخی سویسرا بەرێوەبچێت.کۆمیتەی یەکی ئایار کەلەلایەن دەیان ڕێکخراوی سیاسی و کۆمۆنیستی و کرێکاری بەناوی کومیتەی ئایاری سویسرا پێکهاتووە، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئەندامی کومیتەکەیە.ئەمسال زنجیرەیەك چالاکی بریارداوە لەوانە ،زیاتر لە ٢٠کۆروسیمنارلەخۆدەگرێت لەرۆژەکانی ٢٩ و ٣٠ ی٤ و ١ی ٥ لەساحەی کاسێرنەن ئاریال دەستپێدەکات. لەڕۆژی ١ی ئایار لەکاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لەهێلڤێتیاپلاتزەوە ڕێپێوان دەستپێدەکات و بە ناوەندی شاردا دێت و دەگەڕێتەوە کاسێرنەن ئاریال.
بانگەوازی ئازادیخوازان دەکەین مارشی نارەزایەتی ئایار لەگەڵمان بەرز ڕابگرن. دەتوانن لەڕێگای ئەم ژمارەتلفونانەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.
شوێن و کاتی رێپێوان:
سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی ١ی ٥
Helvetiaplatz
Zürich
Tel : 0787769066
: 0788532004.
ئوسترالیا:
ڕۆژی جیهانی کرێکاران و شەوی هاوپشتی لەگەڵ کرێکارانی کوردستان
بەبۆنەی یەکی ئایارەوە دوو چالاکی ئەنجام دەدەین.
شەوی هاوپشتی لەگەڵ کرێکارانی کوردستان و دەنگی کرێکار، کە تێیدا مەراسیم و بۆنەیەک ڕێکدەخرێت، سەرباری پیشاندانی فیلم و سلایدی وێنەیی، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی کوردستان پیشان دەدەرێت. له بڕگهیهكی تردا ئاههنگی ئامادهبووان سازدهدرێت.
Wentworthville Community Centre
2 Lane Street, Wentworthville, NSW 2145
کاتژمێر 5 ی ئێوارە
ڕۆژی 30/04/2023
نرخی چوونەژوورە و ( 20 دۆلارە ) دۆلارە، بەپیشکەشکردنی ژەمێك خواردن.
داهاتی ئەو شەوی هاوپشتیە دەکرێتە کۆمەك بە دەنگی کرێکار..
مارشی یەکی ئایاری ئەمساڵ:
ڕۆژی دووشەمە 1/5/2023
لە کاتژمێر 11 ی بەیانی لە
Belmore Park,
near Central Train Station
Corner of Pitt Street and Eddy
بانگەوازی سەرجەم هاوڕێیانی ئازادیخواز و کۆمۆنیست و کرێکار دەکات بەشداری لە ڕێپێوان و مارشی یەکی ئایاری ئەمساڵدا بکەن.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
ڕێکخستنی ئوسترالیا
سوید:
پیرۆز بێت ١ی ئایار رۆژی هاوپشتی نیو نەتەوەیی چینی کرێکار
لەیەکی ئایار رۆژی جیهانی چینی کریکار ڕێکخستنی سویدی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە ستۆکھۆڵم لەگەڵ یەکیتی و ئیتحادیه کرێکارییهكاندا بەشداری لە مارشی ئایار دەکەن.
کاتژمێر:١٢ نیوەرۆ لە میدبوریاپلاتسن کۆدەبنەوە پاشان بە ڕێپێوان لەگەل پارتی چەپی سوید و لایەنەکرێکاریی و چەپەکان کە ھەموو ساڵێك ڕێپێوانێکی گەورە سازدەکرێت بەرەو ناوەندی شار کە نزیکەی سەعاتێك دەخایەنێت، بەڕێدەکەوین. بانگەوازی ئازادیخوازان دەکەین بەشداری بکەن لە مارشی ناڕەزایەتی ١ ی ئایار لە ستۆکهۆڵم.
كۆمیتهی سویدی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی كوردستان
نهرویج:
ڕۆژی یهكی ئایار له شاری ئۆسلۆ، كۆمتهی نهرویجی حزب، له كۆبوونهوهی كرێكاران و مارشی یهكی ئایاردا بهشداری ئهكات. ههموو ساڵێك كه یهكێتی و ڕێكخراوه كرێكاریه جۆراوجۆرهكان سهرهتا و كاتژمێر ١١:٢٠ دهقیقه له گۆڕهپانی كرێكاران، یونگستۆرگه (Youngstroget) كۆئهبنهوه و دواتر له كاتژمێر ١٢:٤٥ دهقیقهدا بهڕێڕۆیشتن بهڕێئهكهون بهناو جهرگهی شاردا. ئێمهش ڕێكخستنهكانی حزب له كۆبوونهوهكهی گۆڕهپانی كرێكاران و ڕێڕۆیشتنهكهدا بهشدار ئهبین به ههڵگرتنی لافیته و دروشمی حزب بۆ ئایاری ئهمساڵ لهگهڵ بهرزكردنهوهی وێنهی ماركسدا. هاوكاتیش بهیانی حزب بڵاوئهكرێتهوه.
بانگهوازی هاوڕێ و دۆستان ئهكهین پێكهوه لهم چالاكی و مارشه ئایاریه سوورهدا لهگهڵماندا بهشدار بن.
كۆمیتهی نهرویجی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان