بەدوای کۆبوونەوەو دانوسانی چەندین جارەی نێوان وەفدی هەردوحکومەتیعێراق وهەرێموپاشتێپەڕکردنیبێنەوبەردە وتەنگژەیەکی چەندین مانگە، ڕۆژی چواری ئەم مانگە بەئامادەبوونی محمد شیاع سودانی ومەسرور بەرزانی ڕیکەوتننامەیەکیان لەپەیوەند بەچۆنیەتی فرۆشتن و کۆکردنەوەی داهاتی نەوتی هەرێمەوە واژۆکرد. ڕایانگەیاند کەئەم ڕیکەوتنە سەرەتایەک دەبێت بۆ چارەسەری باقی کێشەکانی تری نیوان هەرێم و بەغدا ودەبێتە مایەی ئارامیو سەقامگیری وباشکردنی ژیانی خەڵک! بەڵام بەجیا لەناوەڕۆکی ئەم ڕێکەوتنەو پڕوپاگەندەیەک کەسەرانی دەسەڵاتدار چ لەعیراق وچ لەکوردستان دەستیان داوەتی، ئەم ڕیکەوتنە لەجەرگەی ئەو قەیرانە خنکێنەرە سیاسی و ئابوریەی کەبەرۆکی پێگرتون، جگەلە ڕێکەوتنێکی ناچاری شتێکیترنیە وهەردولا بۆ ڕاگرتنی پایەکانی دەسەڵاتدارێتیان بەسەر کۆمەڵگادا وخاوکردنەوەی نارەزایەتیەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش دەستیان داوەتێ. بەتایبەتی کەلەسەرێکی ئەم ڕیکەوتنەدا، ئەوە سودانیو حکومەتەکەیەتی لەسەر زەمینەیگێژاوێکی سیاسی ناوخۆییو ناوچەییەدا و کۆمەڵیک ناکۆکی بێچارە ونادیار راوەستاوە؛ لەوانە ناکۆکیەکانی نێوباڵەکانی هێزە سیاسیەکانیشیعە، دەخالەتیئەمریکاوئیران وتورکیا، بونیهێزە میلیشیاییەکان، کێشە وناکۆکیەکانی هێزەکانیسوننەو ناسیۆنالیستی کورد لەگەڵ شیعەکاندا، لەپاڵ قەیرانی ئابوری وبێتوانایی حکومەت لەوەڵامدانەوە بەخواستەکانی خەڵک ونەبونی خزمەتگوزاریەکاندا…هەموو ئەمانە حکومەتەکەی سودانی ناچار کردوە، تا لەڕێگای لێسەندنەوەی ئیمتیازاتێک لەبواری فرۆشتنی نەوتی هەرێمدا، دەستبەرێت بۆئەم ڕیکەوتنە.
لەوسەری تریانەوە ئەوە حکومەتی هەرێمە کەبۆ دەربازبوون لەو بنبەستە سیاسی وئابوریە ولەو بێتوانایی و ناکارامەیەیکەلەبەڕیوەبردنی کۆمەلگادا دەستوپێی تیا دەکوتی، بۆداپۆشینی ئەو لێکترازانەی کەلەناوخۆدا دەرگیریەتی، ناچارە مل بە داواو خواستەکانی حکومەتی عیراق بداتەوە وهەرچۆنێک بوە لەگەڵی ڕێکەوێت. بەدڵنیاییشەوە ڕێکەوتنێکی لەم جۆرە دورونزیک پەیوەندی نەبەخواست وئارەزوکانی خەڵکی عیراق وکوردستانەوەیەو نەدەتوانێ ببێتە مایەی کەمترین ئارامیو سەقامگیری بۆ خەڵک. ئەوەی هەیە ئەم ڕیکەوتنە هەنگاویکە بۆ تێپەڕکردنی بودجەی سێ ساڵەی عێراق، واتە بۆ دابەشکردنی داهاتو سامانی کۆمەلگا لەنیوان خۆیاندا، کەکەس نازانێ دەکەوێتە بەردەم ڕەحمەتی کام “دزی سەدە”یەکیترەوە. لەیەک وتەدا ئەم ڕێکەوتنەی نیوان هەرێم وبەغدا، بەرئەنجامی ئەو ئاڵوگۆرانەیە کەلەهاوکێشەی هێزدا ساڵانێکە بەدیهاتووە، کەتێدا هەوڵی بالادەستکردنەوەی دەسەڵاتی مەرکەزی بەسەر هەرێمدا و ڕەوتی تەسلیمبوونی بۆرژوازی کوردو حزبەکانی بەبەغدا، لەژێر ناوی “ستراتیژی گەرانەوە بۆ بەغدا” دەستی پێکردووە.
تا ئەو جێگەیەی بەکوردستان دەگەڕیتەوە، کێشەی سەرەکی و بنەڕەتی خەڵکی کوردستان، بەتەنها لەوەدا نیە کەنەوتی هەرێم چۆن وکام کۆمپانیایە دەیفرۆشێت، بەڵکو کێشەکە لەجۆری ئەو سیستەمو دەسەلاتەدایە کەلەفیدرالێزمێکی قەومیدا، لەلایەن ئەمریکاوە بەناوی دیموکراسیەوە سەپێندراو بەبێ ئیرادەو بڕیاری خەڵک، کوردستانیان بەعیراقەوە بەستەوە. سیستەمو فیدرالیزمێک کەدەسەڵات بەسەر دەستەوتاقمی قەومی ودینی وهێزی چەکداریاندا دابەشکراو لەونێوەشدا، نەوتو داهاتی کۆمەڵگا کەوتەچنگی خۆیانو کۆمپانیا وهێزە میلیشیایەکانیانەوە. ئەوەشی بەر جەماوەری زەحمەتکێشی عیراق وهەرێم کەوت، جگەلە نائارامیو گێژاوێکی سیاسی وکوشتوکوستار وبێکاریو هەژاریو کەمی موچەو نەبوونی خزمەتگوزاریەکان شتێکیتر نەبوو. خەڵکی کوردستان مادام خۆیان بەڕیوەبەری کۆمەلگا نین ودەسەلاتیان بەدەستەوە نیە، مادام کەهیشتا ئیرادەی کۆنترۆڵی داهات وسامانی کۆمەلایەتیان لەدەست نەگرتوە، نابێ لەبەرەی هیچ لایەکی ئەم ڕیکەوتنەدا راوەستن. تەنانەت نابێ بەپڕوپاگەندەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دڵخۆشبن بەوەیکەئەگەرنەوتتەسلیمیبەغدابکرێ گوزەرانیان باشتر دەبێو موچەکانیان مسۆگەر دەبێ! بەڵکو بەپێچەوانەوە بەدیهێنانی باشبژێوی وژیانێکی تەسەل تەنها بەخەباتی یەکگرتوانە وشۆڕشگێرانەی جەماوەری بۆهەڵوەشانەوە وگرتنەدەستیدەسەڵاتلەلایەنخۆیانەوە، مەیسەر دەبێ. دەسەلاتدارێتیەکی جەماوەری ڕیکخراو لەشوراکاندا، زامنی بەدەستەوگرتنی داهاتی نەوت وسامانی کۆمەڵایەتی وبەکارهێنایەتی لەخزمەتی هاوڵاتیاندا، بەشیوەیەکی عادیلانە.
جەماوەری بەشمەینەتی کوردستان!
ئەگەر ئەوان ڕیکەوتون وداهاتی نەوتیان لەنیوان خۆیاندا کۆنترۆڵو دابەشکردوە، ئەوە ئێمە کرێکارانو خەڵکی زەحمەتکێش وبێکارو موچەخۆرانی کوردستانین کەدەبێ لەهێزێکی یەکگرتوو و ڕیکخراودا، ناڕەزایەتیەکانمان بهێنینەمەیدانەوە ولەبەرامبەر ئەم ڕێکەوتنەداڕابگەیەنین: ئیتر هیچ پاساویك بۆ نەدانی مووچە ودابین نەکردنی کارو خزمەتگوزاریەکان قابیلی قەبوڵ نییە، ئیتر دەبێ نەوتو گاز بەخوڕایی بکرێ و بخرێتە خزمەت هاوڵاتیانەوە، دەبێ موچەو کرێکانمان زیاد بکرێ ولەداهاتی بەردەستتان ژیانو گوزەرانی ئێمەش باش ببێت..
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٧/٤/٢٠٢٣