جه‌مال موحسین
٩ ی فێبریوه‌ری ٢٠٢٣
مه‌سه‌له‌ی یاریكردن به به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناردا ئه‌م ماوانه‌ی دوایی كرایه مهشغهڵهیهكی سه‌ره‌كی بۆ خه‌ڵك: به مانای جه‌ماوه‌ری كرێكار و بێبه‌ش و كاسبكار و ورده خاوه‌نانی دۆلاریش. ئه‌مانه‌ی دواییان بابه‌تی ئه‌م وتاره نییه! كرێكارێك كه كرێ یان موچه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه بۆچی دیقه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌دات و به‌های دۆلاری بۆ گرنگه؟ كاریگه‌ری ئه‌م یاریه به دۆلاره‌وه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژار چییه و ژیانیان به‌ره‌و كوێ ئه‌بات؟ ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌ر كرێكارێك، هه‌ر زه‌حمه‌تكێش و هه‌ر كه‌سێكی هه‌ژار ئه‌یخاته به‌رده‌م ته‌واوی كۆمه‌ڵگه. پێویسته بڵێین ئه‌وه‌ی ڕوو ئه‌دات به‌های دیناری عێراقی له‌چاو دۆلار یان هه‌ر دراوێكی تری جیهانیدا كه مامه‌ڵه‌ی پێوه ئه‌كرێ، دائه‌به‌زێ، مانای هه‌ڵاوسانه.
به گشتی و به كورتی هه‌ڵاوسان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له سیستمی چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری و لێی جیانابێته‌وه، ڕێك هه‌ر وه‌ك قه‌یران و بێكاری و گرانی و شتی له‌م چه‌شنه. به‌جیا له‌م حوكمه گشتیه، ئێستا چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تر له عێراقدا له‌م هه‌ڵاوسانه‌دا كاریگه‌ری هه‌یه. وڵات خۆی به قه‌یرانێكی ئابوری و سیاسی‌دا تێئه‌په‌ڕێ و هاوكاتیش وابه‌سته‌یه به بازاڕی جیهانی و ئه‌و فشارانه‌ی كه له‌لایه‌ن بانكی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه له‌سه‌ریه‌تی.
مه‌علومه له دۆخی ئێستای عێراق و كوردستاندا ئه‌وه خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشن كه به ژیانی خۆیان و مناڵه‌كانیان باجی قه‌یران و نه‌بوونی و بێكاری و گرانییان داوه. ئه‌م نزمبوونه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقیه‌ش كه هاوشانی ئه‌و كێشانه‌ی تر و به تایبه‌تی گرانبوونی پێداویستیه‌كانی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌كان ئه‌ڕواته پێشه‌وه هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره ئه‌كاته قوربانی. سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له عێراق له سه‌رده‌می عادل عه‌بدولمه‌هدی و كازمیه‌وه كه به‌های دۆلاری به‌رامبه‌ر دیناری دیاریكردووه له ڕێڕه‌وی ئه‌م هه‌ڵاوسانه‌دا بووه كه دیناری عێراقی تێیكه‌وتووه. بێگومان ئه‌م گۆڕانكاریه له به‌های دیناری عێراقیدا كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی خۆی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك داناوه. نرخی خۆراك و شتومه‌ك و پێداویسته سه‌ره‌تاییه‌كان و خزمه‌تگوزاریه‌كان تا دێت به‌ره‌و سه‌ر هاتوون و كرێی كرێكاریش هه‌ر له جێی خۆی بووه. دیاره له كوردستان ئه‌م كرێ و موچه‌یه هه‌میشه‌ش دواخراوه و له هه‌ندێك حاڵه‌تی كۆمپانیاكاندا كه‌میش كراوه‌ته‌وه. كه‌واته ئه‌توانین ببینین كه سیاسه‌تی حكومه‌ت (له ناوه‌ند و هه‌رێم) له‌پاڵ سه‌پاندنی سكهه‌ڵگوشین و نه‌هێشتنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و گرانیدا له خزمه‌ت به زیاتر نزمكردنه‌وه‌ی ئاستی كرێ و بژێوی كرێكاران و خه‌ڵكی كهمدهرامهتدایه، چۆن؟
ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له قه‌یرانه‌كانی ڕزگار بكات، ناچاره بیدات به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێبه‌شدا. وه‌ك ئه‌بینین سیاسه‌تی فه‌رامۆشكردنی خه‌سته‌خانه و قوتابخانه و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تر پیادهئهكهن تاكو له‌پاڵیدا بتوانن ئه‌وانه له‌ڕێی پڕۆژه و كۆمپانیاكانی خۆیانه‌وه دابین بكه‌ن و له‌لایه‌ك فشاره بۆ جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و له‌لایه‌كیشه‌وه مایه‌ی قازانجێكی زیاتره بۆ خۆیان. بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ژێر ناوی چاكسازیدا كه جگه له سه‌پاندنی باجی زیاتر و نزمڕاگرتنی كرێ و موچه‌ی كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و دهسئاوهڵاكردنی سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیاكانیان شتێكی تر نییه، بۆ هێرش كردنی زیاتره بۆ سه‌ر ژیان و مافه‌كانی كرێكاران. مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵاوسانیش هه‌ر ئه‌یانه‌وێ به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكی كرێكار و مهحرومدا بشكێته‌وه. ئه‌وان ناتوانن ڕاسته‌وخۆ كرێ و موچه دابه‌زێنن و سه‌عاتی كار زیاد بكه‌ن و كاری زیاده ئه‌گه‌ر هه‌شبێ بسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا تاكو پاساوێكی واقعی به ده‌ستیانه‌وه نه‌بێ. ته‌ماشای ئه‌و ئالوگۆڕانه بكه‌ین كه له‌م دۆخی قه‌یراناوی و هه‌ڵاوسانه‌دا له‌ئارادان، ڕۆشن ئه‌بێته‌وه.
نرخی خۆراك و سوته‌مه‌نی و پێداویستیه ڕۆژانه‌ییه‌كان هه‌تادێ به‌ره‌و سه‌ر ئه‌ڕوات. كاتێك هه‌ڵاوسانیش له ئارادایه و به‌پێی بڕیار و سیاسه‌تی خۆیان یاری پێئهكهن، ئه‌م نرخانه ڕوو له هه‌ور ئه‌كه‌ن. به‌ڵام كرێی كرێكار و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌جێی خۆیدایه. گه‌ر لێی وردبینه‌وه، بۆ نمونه كاتێك به‌های دۆلار له ده‌وری ١٢٥ ههزارێكدا بووبێ، كرێكارێك ڕۆژانه ٢٠ بۆ ٢٥ هه‌زاری هه‌بووه. وه نرخی خۆراك و پێداویستیه‌كان له ئاستێكدا بووه كه به‌هه‌زار حاڵ بۆ كرێكاره‌كه و خێزانه‌كه‌ی به‌شی ئه‌وه‌ی كردووه هێزی تێبهێنێ و سبه‌ی بچێته‌وه سه‌ركار. كاتێك به بیانوی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار بۆ سه‌رو ١٧٠ هه‌زاریش نرخی خۆراك و كه‌لوپه‌لی پێویست چه‌ند قات چووه سه‌ره‌وه، كرێكه خۆ هیچ زیادبوونێكی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه. ئه‌گه‌ر جیاوازی به‌هاكه له نێوان ١٢٥ هه‌زاره‌وه بۆ ١٧٠ هه‌زار وه‌ربگرین ئه‌كاته نزیكه‌ی %٢٦. واته به نزیكهییش ئه‌م ڕێژه‌یه له نرخی كڕینی خۆراك و شتوكهمدا چۆته سه‌ره‌وه. له كاتێكدا كه كرێی كرێكار هه‌ر له جێی خۆیه‌تی وه‌ك ئه‌وه وایه، ئۆتۆماتیكی ئه‌و %٢٦ له كرێكه‌ی كه‌م كرابێته‌وه، واته دزرابێ و جیاوازیه‌كه‌ش بۆته قازانجی زیاتر و چۆته خه‌زێنه‌ی كۆمپانیاكان و سه‌رمایه‌دارانه‌وه كه حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تیش ئه‌مه‌ی بۆ ڕێكخستوون! ئێستا ئه‌گه‌ر به‌پێی بڕیاری حكومه‌تی عێراقی به‌های دۆلار له ١٣٠ ههزاریشدا جێگیر بكرێ (كه مه‌رجیش نییه بۆی بچێته سه‌ر) هێشتا نزیكه‌ی %٤ ئه‌چێته سه‌ر. خۆ ئاوهاش نییه كه نرخی پێداویستیه‌كان به‌و ڕێژه‌یه داببه‌زێته‌وه. كه‌واته كرێكار بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌قه‌تی كڕینی هه‌مان ئه‌و پێداویستیانه بێت كه ڕۆژانه ئه‌یكڕی ئه‌بێ بیر له كردنی كاری زیاده بكاته‌وه له كاتێكدا هه‌لی كار بۆ بێكاران نییه چ جای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك كاری ئه‌وه‌نده و نیو و دوو ئه‌وه‌نده‌ی كاره‌كه‌ی پێشووی ده‌ست بكه‌وێت و بیكات. ڕه‌نگه ناچار ببێ ده‌ستگێڕی بكات، یان به هه‌ر وه‌سیله‌یه‌كی تر به‌شی پێداویستیه‌كانی دابین بكات. له كاتێكدا كه ئه‌م هه‌ل و بواره‌ش وه‌ك ئه‌بینین به‌رته‌سكه و به‌رده‌ست نییه، یانی به ناچاری ئاستی ژیانی خه‌ڵكی بێبه‌ش له‌وه‌ش خراپتر دێته خوار و جۆرێتی ژیانی داغان ئه‌بێت. زیاتر له هه‌ژاری و نه‌بوونیدا نوقم ئه‌بێت.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: كه‌واته ئایا ئه‌بێ كرێكاران و خه‌ڵكی زهحمتكێش داواكارییان ئه‌وه بێ به‌های دیناری عێراقی به‌رزبێته‌وه، یان به‌های دۆلار كه‌م بێته‌وه؟! له‌نێو ئه‌و میكانیزمه‌ی بازاڕ و سود و قازانجی سه‌رمایه‌داران و حكومه‌ت و دهوڵهتهكهیاندا ئه‌م داوایه هیچ بۆ كرێكاران ناكات. كرێكاران و خه‌ڵكی بێبه‌ش پێویسته سه‌ره‌تا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌ڵاوسان و یاری كردنه به دینار و دۆلار به ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت بزانن (هه‌م ناوه‌ند و هه‌م هه‌رێم). ئه‌وان ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان سه‌ر به سیستمێكه كه هه‌مووی هه‌ر فه‌وزا و نائاسایشیه. ئه‌وان هه‌ر بڕیار و سیاسه‌تێك ده‌ربكه‌ن سه‌رئه‌نجام ئهیشكێننهوه به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا. هه‌روه‌ك چۆن زیادكردنی باج و دواخستنی موچه و كرێ و ناچاركردنی خه‌ڵك به كردنی كاری زیاده خه‌تای ده‌سه‌ڵاته، ئاوهاش شكاندنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌م هه‌ڵاوسانه به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكدا ڕاسته‌وخۆ خه‌تای ده‌سه‌ڵاته. به‌ڕاستیش هه‌روه‌ك چۆنیش خه‌ڵك بۆ باشبوونی ژیانی ناڕه‌زایه‌تی به دژی ئه‌وان ده‌ربڕی و پێویسته ئێستاش ناڕه‌زایه‌تیه‌كه ڕوو له‌وان بكات. به‌ڵام بێگومان به خواست و داواكاری ڕۆشنه‌وه. گۆڕانكاری له به‌های دۆلار و دیناردا خواستی خه‌ڵكی كرێكار و بێبه‌ش نییه. ئه‌وان خواستی به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێ و موچه‌یان هه‌یه، پێ به‌پێی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك و گرانبوون. ئه‌گه‌ر هه‌ڵاوسان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به كرێوه هه‌یه، پێویستیشه بۆ دژوه‌ستانه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان ڕاسته‌وخۆ خواستی به‌رزبوونه‌وه‌ی كرێ به‌ده‌سته‌وه بگیرێت. هاوكات دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و گواستنه‌وه و سوته‌مه‌نی به خۆڕایی پێویسته خواستی هه‌ر ئێستامان بێت، له كاتێكدا كه داهات و به‌رهه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌نده زۆره كه توانای دابینكردنی ئه‌مانه‌ی بۆ خه‌ڵك تێدا بێت. ئیتر سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن كۆمپانیاكان كێوه پاره‌كانیان به قاچاخ ئه‌به‌نه ده‌ره‌وه یان له‌ڕێی بۆرسه‌ی فه‌رمی جیهانیه‌وه ئه‌یكه‌ن و بانكی جیهانی چ فشارێكیان بۆ ئه‌هێنێ، ئه‌وه كێشه‌ی گیرفانی ئه‌وانه و نابێ بهێڵرێ كاریگه‌ری قورس‌تر له‌سه‌ر شانی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش دابنێ، سه‌رئه‌نجام ئاستی كرێكه‌یان لهخوارترهوه ڕابگرێ و ناچار به‌كاری زیاده و شه‌ونخونی زیاتریان بكات ته‌نها له پێناو مانه‌وه‌ی فیزیكیاندا. نابێ بهێڵین هه‌ژارتر بوونی خه‌ڵكی بێبه‌ش ببێته مایه‌ی قازانج و كه‌ڵه‌كه‌كردنی زیاتری پاره بۆ سه‌رمایه‌داران.