خه‌باتی ئێوه‌ خه‌باتی ئێمه‌یه‌

پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌ ڕه‌واكان له‌ دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌ فه‌ڕه‌نسا

بەێاننامەی ڕیکخراوی دەرەوە: بەزمانی کوردی / ئیگلیزی

 پلانی بۆرژوازیانه‌ی ماكرۆن بۆ زیادكردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌ ٦٢ ه‌وه‌ بۆ ٦٤ جارێكی تر بۆوه‌ مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كی فراوان.

ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌كانی ئێوه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لمانده‌وه‌ كه‌ كرێكاران، كه‌ ته‌واوی بواره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ هه‌ڵئه‌سوڕێنن، ئه‌توانن ڕاشیبگرن. ناڕه‌زایه‌تیه‌كانتان بووه‌ هۆی په‌كخستنی هاتوچۆی گشتی، داخستنی چه‌ندین قوتابخانه‌ و له‌كارخستنی چه‌ندین كارگه‌ و كه‌رته‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان.

به‌ڵام هێشتا واپێئه‌چێ كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی ماكرۆن نه‌یه‌وێ وه‌ڵام به‌داواكاریه‌كه‌تان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پێشنیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بداته‌وه‌. له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ له‌پاڵ هه‌ڵاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پێداویستیه‌كانی ژیاندا به‌سه‌رتاندا ئه‌سه‌پێندرێ و ئه‌یانه‌وێ ئێوه‌ باجی هه‌موو ئه‌مانه‌ بده‌ن.  له‌به‌رامبه‌ردا، خه‌بات و تێكۆشانی ئێوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌سه‌لمێنێ كه‌ ناتانه‌وێ هێرش بۆ مافه‌كانتان قبوڵ بكه‌ن.

ئێمه‌ له‌كه‌نار ئێوه‌ كرێكارانی فه‌ڕه‌نسادا ڕائه‌وه‌ستین تا فشار بخرێته‌ سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی ماكرۆن بۆ كشانه‌وه‌ی پێشنیاری زیادكردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی. به‌ ئه‌ركی خۆمانی ئه‌زانین له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا خه‌باتی ئێوه‌ فراوانتر بكه‌ینه‌وه‌.

سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌باتی كرێكارانی فه‌ڕه‌نسا!

ڕێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی

حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان

٢٤ ی جانیوه‌ری ٢٠٢٣ 

Your struggle is our struggle!

In solidarity with the fair protests against the raise of retirement age in France!

The bourgeois plan of Macron to raise the age of retirement from 62 to 64 is once again object of massive protests.

Your protests, demonstrations and rallies have proven the fact that workers, who run the society, in all aspects, can put it in standoff as well. Your protests have crippled public transport, closed many schools and halted many factories and sectors.

However, it seems that Macron’s government does not want to meet your demand in cancelling the so-called retirement reform. This happens alongside rising inflation and cost of living. They want you to pay the price for all of this. Your struggle, in counter, proves that you will not accept this attack on your rights.

We stand by you, the working class in France, to exert pressure on Macron’s government to withdraw the suggestion of raising retirement age. We consider it our duty to widen your fight internationally.

Victory to the French workers’ struggle

Worker-communist Party of Kurdistan

Abroad Organisation

24th January 2023

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …