نزیکەی هەفتەیەکە ژمارەیەک لە مامۆستاو فهرمانبهر، وهك ناڕهزایییەک بهرامبهر دواكهوتنى موچهو خراپى بژێوى ژیانیان، لەبەردەم ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لەشاری سلێمانی خیمەیان هەڵداوە و بەشێکیان مانیان لهخواردن گرتوه. وەک پشتیوانیەکیش بۆ ئەم ناڕەزایەتیەی مامۆستایان وفەرمانبەران، ڕۆژانە بە سەدان هاوڵاتی سەردانی خێمەی مانگرتوەکان دەکەن و هاوکات لە ناوچەی شارەزور و دەڤەری ڕاپەرین، مامۆستایانی ناڕازی، لەکۆبونەوەی جەماوەری و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکانیاندا، هەم ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر …
Read More »پێشەنگ تیڤی
خۆپیشاندانی خەڵکی ئازادیخوازی سوریا تروسکاییەك لەناو سیناریۆی کۆنەپەرستانەی باڵەکانی بۆرواژیدا!
ئەمڕۆ ٢٠ی دێسەمبەر، هەزاران ژن و پیاوی ئازادیخواز لە گۆڕەپانی ئەمەوییەکان لەسەر بانگەوازی “کۆمەڵەی لاوانی مەدەنی” لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کۆبونەوەو خوازیاری دەوڵەتێکی عەلمانی و مەدەنی بوون کە مافەکانی ژنان و مناڵ و سەرجەم هاوڵاتیانی سوریا دەستبەربکات. خۆپیشاندەران خوازیاری ئەوەی بوون کە سەرجەم هاوڵاتیانی سوریا بەدەر لە پێناسەی نەتەوەیی و دینیان مافەکانیان لە سوریای داهاتوودا پارێزراو بێت. خۆپیشاندەراب بەدەنگێکی دلێرەوە …
Read More »بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەربارەی شەڕو بارگرژیەکانی سوریا!
لەچەند رۆژی ڕابردوودا میلیشیا ئیسلامیەکانی “بەرەی رزگاری شام” و “سوپای نیشتمانی سوری”، لە پارێزگای ئیدلیب، هیرشێکی فراوان وکتوپڕیان دەست پێکردو ناوچەیەکی فراوانیان لە باکوڕی رۆژئاوای سوریا، خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە، ئێستاش بەرەو ناوەراستی سوریا و دیمەشقی پایتەخت لەپێشرەویدان. بەمەش ئاگری جەولەیەکی تری شەرو ماڵویرانی، کوشتن وئاوارەیی بەکۆمەڵ، ڕوبەڕوی خەڵکی سوریا کراوەتەوە. لەماوەی شەڕی ناوخۆی سوریادا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە تا ساڵی …
Read More »هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و دووڕوویی ناسیۆنالیزمی کورد!
هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بە پاساوی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، یەکێکه لە ئاماژەکانی توندبوونەوەی فەزای جەنگ و میلیتاریزمێک کە حکومەتە فاشیستەکەی ناتانیاهۆ، بەپشتیوانی ئەمریکا و دەوڵەتانی ڕۆژئاوا، بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسی و سەربازیەکانی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگهی عیراقی لهبهردهم ڕاكێشان بۆ ناو شەڕێکی ماڵوێرانکەر داناوە. لێدوانەکانی “ماسیۆ میللەر”، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا، بە چاوپۆشیکردن لە …
Read More »بانگەواز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەکۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە فەلەستین، ٢٩ی نۆڤێمبەر
بۆ چینی کرێکار و ڕێکخراو و دامەزراوە کرێکارییەکان بۆ خەڵکی ئازادیخواز و ئاشتیخوازی بەرگریکار لەخەڵکی فەلەستین. لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، کوشتنی خەڵکی بێبەشی فەلەستین، بەتایبەتی لە کەرتی غەززە، بە نوێترین چەکی سەردەم و کوشتنی بەکۆمەڵ لە زەوی و ئاسمانەوە، لەلایەن حکومەتی فاشیستی ئیسرائیلهوه، بەهاوکاریو پشتیوانی هەمەلایەنەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، هێشتا درێژەی هەیە. ئەمڕۆ هیچ شتێک لە کەرتی غەززە …
Read More »کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لەدژی ژنان، کاری چینی کرێکار و بزوتنەوەی یەکسانیخوازییە!
٢٥ی نۆڤێمبەر ڕۆژی جیهانی ڕاوەستانەوەیە بەرامبەر بە توندوتیژی لەدژی ژنان. بەم بۆنەیەوە هەموو ساڵێک لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان، دەوڵەتان و دامەزراوە جیهانیەکانەوە، جارێکی تر پرسی ژنان و ئەو توندوتیژی و جیاکاریەی ڕووبەڕووییان بۆتەوە، دەکەنە جێگای باسی میدیاکان و ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر. بەڵام خودی ئەم ڕۆژە بەڵگەیەکی ئاشکرایە کە ژنان لەسایەی سیستمی سەرمایەداری و دەسەڵاتدارێتی چینی بۆرژوازی و یاسا و نەرێتە باڵادەستەکانیدا، …
Read More »گفتوگۆی خەسرەوسایە، دەربارەی مەسەلەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق
<iframe src=”https://www.facebook.com/plugins/video.php?height=314&href=https%3A%2F%2Fwww.facebook.com%2FTVPeshang%2Fvideos%2F520588729273737%2F&show_text=false&width=560&t=0″ width=”560″ height=”314″ style=”border:none;overflow:hidden” scrolling=”no” frameborder=”0″ allowfullscreen=”true” allow=”autoplay; clipboard-write; encrypted-media; picture-in-picture; web-share” allowFullScreen=”true”></iframe>
Read More »