ئەمڕۆ لەسەر بانگەوازی نەوەی نوێ، له شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان لە سەعات پێنجی ئێوارەوە دەستی پێکرد. بەڵام حزبه دەسەڵاتدارهكانی هەرێم له ههردووك زۆن، وەک پیشەی هەمیشەییان هێزێکی زۆری چەکدارییان ڕژانە نێو سەنتەری شارەکان و فەزای عەسکەرتاریەتیان داسەپاند. هاوکات بە گازی فرمێسكڕێژ و کێبڵی کارەبایی و گولـلهی پلاستیكی کەوتنە گیانی خەڵك و دەستیان نەپاراست لە میدیاکاران و گرتن و …
Read More »بەیاننامەکان!
دەستگیرکردنی هەڵسوڕاوی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پێشێلکردنی ئازادی و مافە سەرەتاییەکانی خەڵکە!!
بەپێی هەواڵێک کە لە میدیاکانەوە بڵاو کراوەتەوە، دوا بەدوای بانگەوازەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ خۆپیشاندانێک لە هەرێمی کوردستان، دۆێنی هێزێکی ئەمنی لە نێو شاری سلێمانی ههڵیانكوتاوهته سهر ماڵی ههندێك ههڵسوڕاوی جوڵانهوهكه و ژمارەیەک خۆبەخش و کادیر و بەرپرسیان دەستگیر کردووە کە هیمداد شاهین وتەبێژ و فاروق غەفور ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکەیان لە ناودایە. ئەم کارەی هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی نیشتمانی …
Read More »ڕێگاچارە هاتنەمەیدانی سەراسەری جەماوەری ناڕازیە بۆ ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتە!
بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەپەیوەند بە بانگەوازی بزوتنەوەی نەوەی نوێوە بۆ خۆپیشاندان لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانی حکومەتی لە عێراق و تەقینەوەی ناکۆکیەکانی نێوان باڵهکانی بۆرژوازی و لێکترازانی “ماڵی شیعە” و بانگەوازی سەدر بۆ خۆپیشاندان و داگیرکردنی پەرلەمان، شاسوار عەبدولواحیدی سهرۆكی نهوهی نوێش سەری لەژێرعەباکەی سەدرەوە دەرهێنا و کەوتە بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی سهراسهری له شارهكانی كوردستان. ئەم کارەشی بە خۆهەڵواسین بە …
Read More »پشتیوانی له ههوڵهكان بۆ داكۆكی له نهخۆشخانهی هیوا ئهكهین!
خراپتربوونی خزمهتگوزاری تهندروستی و دابین نهبوونی پێداویستیه تهندروستی و پزیشكیهكان ههڕهشهیهكی تره دژ به جهماوهری بێبهشی كوردستان كه له درێژهی نهدانی موچه و زیادكردنی باج و ڕسومات و سهپاندنی گرانی و ههژاریهوه دهسهڵاتداران پیادهیان كردووه. دهسهڵات كه تهنها حكومهتی سهرمایهدارانه، ههموو خزمهتگوزاریهكانی فهرامۆش كردووه و خۆی له دابینكردنیان بۆ هاوڵاتیان دزیوهتهوه و كردوونیهته قوربانی له پێناو كێبڕكێ و قازانجی كۆمپانیاكانی …
Read More »دابینکردنی دەرمان و پێداویستی نەخۆشخانەکان لەئەستۆی حکومەت و دەسەڵاتداراندایە!
لەچەند ڕۆژی رابردوودا هەواڵی نەمانی دەرمان و پێداویستیە تەندروستیەکان و داخستنی چەندین نەخۆشخانە لەپارێزگای سلێمانی، لەوانەش نەخۆشخانەی هیوا، شار، بوژانەوەی دڵ و سۆزی دەرونی.. لەدەزگاکانی راگەیاندنەوە، بڵاو کرایەوە. زەنگی خەتەرێکی گەورە، لەپاڵ دۆخی گرانی و بێکاری و دواکەوتنی موچەو کەمی خزمەتگوزاری و دەیان کێشەو گرفتی تر کە بەرۆکی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش گرتووە، لێدرا. دۆخەکە بەڕادەیەکە کە کەمبوونەوەی دەرمان و داخستنی …
Read More »بڕیارنامە دەربارەی: بزووتنەوەی کرێکاری و سەرخەتی ئەرکەکانی ئەم دەورەیەی حزب
بڕیارنامە دەربارەی: بزووتنەوەی کرێکاری و سەرخەتی ئەرکەکانی ئەم دەورەیەی حزب بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە: • بزووتنەوەی کرێکاری لەئێستادا لە سەنگەری بەرگری ولاوازدایە بەرامبەر بەهێرشی حکومەت و سەرمایەداران، هێشتا خاوەنی ڕێکخراوەی سەربەخۆ و بەهێز نیە و بێبەشە لە ڕابەران وهەڵسووڕاوانێکی ناسراو و بەرجەستە، بەتایبەت لە ئاستی سەراسەریدا. مەیلی سۆسیالیستی لە دەروونی ئەم بزووتنەوەیەدا لاوازە. ناڕەزایەتی و شێوەکانی خۆنواندنی ئەم بزووتنەوەیە لەچوارچێوەی ناڕەزایەتی …
Read More »بەدیهاتنی ئامانجەکانمان بەندە بە هاتنەمەیدانی یەکگرتوانە و سەراسەریمانەوە!
جارێکی تر شارەکانی کوردستان بوونەتەوە مەیدانی ناڕهزایهتی جەماوەری لە دژی گرانی و نەدانی موچە و نەبوونی خزمەتگوزاری و سیاسەتی باجگیری دەسەڵاتداران. ناڕەزایەتی كرێكاران و کارمەندان و بایکۆتی خوێندنگاکان لەلایەن مامۆستایانەوە لەدژی نەدانی موچە، تا ناڕەزایەتی فراوانی هاوڵاتیان و نانەواخانەکان و شۆفێرانی تەکسی لەدژی گرانبوونی نان و بەنزین و مەوادی خۆراکی، تا خۆپیشاندانی کاسبکار و دوکانداران، بە دژی باجگیری و ئەو …
Read More »کرێکارانی ژینگە پارێز، تەنها بە سوور بوون و خەباتی یەکگرتوانەیان دەتوانن موچە و شایستە داراییەکانیان بەدەست بهێنن!
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنهیهكی دەست کۆمسیۆنی کاروباری کرێکارانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کەوتووە، هەریەك لە کومپانیاکانی خالید شینکی، شکار، بیڤار گارکس، ئۆرانۆس، گەردین و هەرێم، بەهۆی پێنەدانی سلفەی مانگانەوە لەلایەن حوکمەتی هەرێمەوە، بڕیاری ڕاگرتنی کاریان راگەیاندوە و مۆڵەتی ٧ ڕۆژیان داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ وەڵامدانەوە و سەرفکردنی سلفەکانیان. بەپێچەوانەشەوە تەواوی کاری پرۆژەکانیان ڕادەگرن. لە بەشێك لە ڕوونکردنەوەکەی کۆمپانیاکاندا هاتووە، کە …
Read More »نا بۆ جیهانێکی میلیتارستی، نا بۆ جەنگ!
بەیاننامەی هەر سێ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حزبی حیکمەتیست/ خەتی ڕەسمی بە زمانەکانی: کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی کوردی نا بۆ جیهانێکی میلیتارستی، نا بۆ جەنگ! دوای چهند مانگ له پڕوپاگهندهی جهنگی و جوڵهی سهربازی ڕوسیا و ناتۆ و كوتانی تهپڵی جهنگ لهلایهن میدیای ڕهسمی بۆرژوازیهوه، سهرئهنجام هێرشی ڕوسیا بۆ سهر ئۆكرانیا، كه ترسێكه و …
Read More »بەرز و بەڕێز بێت ٨ی مارس، ڕۆژی ڕاوەستانەوە بەدژی جیاکاری و ستەمکێشی ژنان!
نیزامی سەرمایەداری لەپێناو بەدەستهێنانی هەرچی زیاتری قازانج و کەڵەکەی سەرمایەدا، جیاکاری ڕەگەزی و ستەمی سەر ژنانی کردۆتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی سیستەم و دەسەڵاتەکەی. چینی دەسەڵاتدار و حوکمەتەکەی لە کوردستان، بە هەمانشێوە ئەم جیاکاری و ستەمەی سەر ژنانی لەهەموو بوارەکانی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و یاساییدا، بەقێزەونترین شێوە برەو پێداوە. ژنانی کوردستان لەڕویی کۆمەڵایەتیەوە، بەهۆی زاڵبوونی دەسەڵاتی پیاوسالاری …
Read More »