بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بەهەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی نیشتەجێی هەرێم بڕیارە ئەمجارە هەڕەشەو فشارەکانی کۆماری سەرکوتگەری ئیسلامی ئێڕان، بەهاوکاری حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ چەك داماڵین لە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی وکۆکردنەوەیان لە کەمپی ئاوارەییدا، بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە. بێگومان مەترسی ئەم پلانە جگەلەوەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، کەلەخاکی هەرێمدا نێشتەجێن، ڕووبەڕووی تیرۆر ئاوارەیی وکوشتار ئەکاتەوە، هاوکات ژیان …
Read More »بەیاننامەکان!
كۆماری ئیسلامی ئێران له چاوی كرێكاران و لاوان و ژنان و ته‌واوی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشه‌وه ته‌مه‌نی نه‌گریسی ته‌واو بووه!
به‌یاننامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی خرۆشانه شۆڕشگێڕانه‌كانی ئێرانه‌وه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و به‌بۆنه‌ی كوشتنی ده‌ستئه‌نقه‌ستی ژینا ئه‌مینه‌وه پڕیشكی هه‌ستان و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی به‌شێكی زۆر له شار و شارۆچكه‌كانی ئێرانی گرته‌وه. خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی ژنان و لاوان و مامۆستایان و جەماوەری زەحمەتکێش، لەدژی سەرکوت و ستەم و نایەکسانیەک کە دەسەڵاتدارانی ئیسلامی لە ئێران، بەسەر کۆمەڵگه‌دا دایسەپەندوەوە، دەسەڵاتی ئیسلامی …
Read More »نابێ خەڵکی کەرکوک ببنە قوربانی ململانێی نێوان هێز و میلیشا سیاسییەکان!
ئەمڕۆ بە مەبەستی هەڵگرتنی بەربەستەکانی بەردەم گێڕانەوەی بارەگاکانی پارتی بۆ کەرکوک، بە پاساوی داخستنی ڕێگای کەرکوک/هەولێر، پارتی خۆپیشاندانێکی وەڕێخست و هێزەکانی باڵادەست لە کەرکوکیش، لە ڕێگای زەبروزەنگ و تەقەکردنەوە وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە و لە ئاکامیشدا کەسێک کوژراوە و چەند کەسیش بریندار بوون و کەشی شارەکەش میلیتاریزە و نائارام کراوه. بێگومان ململانێی نێوان ئەحزابی ناسیونالیزمی کورد، بە تایبەتی پارتی، لەگەڵ هێزە باڵادەستەکانی …
Read More »باڕێگا نەدەین کوردستانی عێراق ببێتە مەیدانێک بۆ یەکلاکردنەوەی پلانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان!
فشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چەک کردنی هێزە ئۆپۆزسیونە کوردییەکان لە دوای کوشتنی “ژینا ئەمینی” و هێرشەکانی ساڵی ڕابردوی ئێران بۆسەر ئەو حزبانە تادێت چڕدەبێتەوە. عەلی شەمخانی، ئەمینداری باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە دوای سەردانی بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕێكەوتننامەیەکی ئەمنیان واژۆ کردوە، کەتایبەتە بەئاسایشی سنورەکانی نێوان هەردو وڵات و سنوردارکردنی جموجۆڵی حزبە …
Read More »تاوانەکانی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانی دەرهەق بەکۆمۆنیستەکان، هەرگیز لەبیرناکرێت!
لەساڵیادی ١٤/٧/٢٠٠٠، ڕۆژی تیرۆرکردنی پۆلێک لەئینسانی تێکۆشەرو کۆمۆنیست، لەلایەن سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانیەوە، کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ، هەڵدەستێت بەسازدانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری، لەسەر گلکۆی هەریەک لەهاوڕێیان “محەمەد مستەفا، ئومێد نیکبین، ئیبراهیم محەمەد، هاوڕێ لەتیف، عبدول باست موحسن”. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥/٧/٢٠٢٣، کاتژمێر ٦ی ئێوارە سلێمانی/ گۆرستانی شەهیدان بۆ زانیاری زیاتر: 07501909675 – 07702138025
Read More »ئارامی و ئاسایشی شاری که‌رکو‌ک به خه‌باتی یه‌کگرتوانه‌ی خەڵکی شارەکە، زامن ده‌کرێ!
شاری کەرکوک بە درێژایی چەندین ساڵ لەژێر سایەی ڕژێمی ناسیوناڵ فاشیستی بەعسدا، لە گەڵ سیاسەتی تەعریبکردن وشۆڤێنیزمدا، بەرەوڕوبوو، دوای لەشکرکێشی و داگیرکردنی عێراق، ژیانی خەڵکی ئەم شارە لەگەڵ سیاسەت و کارکردەکانی ناسیونالیزمی کورد وحزبەکانی بەرەوڕوکرایەوە وئەوانش دەستیان بەسەر پلەو پۆست و ئیمتیازاتدا گرت و لەڕێگای سەپاندنی سیاسەتی نەتەوەچێتیەوە کەوتنە تاڵان وبڕو و گەندەڵی و ژیانی خەڵکی شارەکەیان نوقمی هەژاری و …
Read More »تەنها بەرەی ئازادیخوازان دەتوانێت ڕێگا لەم تیرۆریزم و ئینسانکوژیە بگرێت
ئێوارەی پێنج شەممەی ٢٢ حوزەیران، لەشارۆچکەی چەمچەماڵ گەنجێک بەناوی “خواناس وریا” دەدرێتە بەردەستڕێژی گولە و تیرۆردەکرێت. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاندوەکە کەئەم کردەوە تیرۆریستیە بەهۆی بیروڕای جاوازەوە بووە. بەم جۆرەش تاوانی “خواناس وریا” وەک کەسێکی هونەرمەندو ئازادیخواز و ئینساندۆست، سوربونی بووە لەسەر باوەڕەکانی و بەم هۆیەشەوە فتوای تیرۆری بەسەردا دەدرێت. بێگومان خەڵکی کوردستان بەدرێژایی چەند دەیەی ڕابرودو کارنامەی ڕەش و …
Read More »بەیاننامەی هاوبەشی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان، سەبارەت بەپشتیوانی کردن لەمانگرتنی کرێکارانی ئێران!
بەپێی هەواڵێک کە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران/ حیکمەتیست( خەتی ڕەسمی)، بڵاویکردۆتەوە، چەندڕۆژ دەبێ شەپۆلێکی تازەی مانگرتنی کرێکارانی ئێران لەبەشێکی زۆر لەناوەندە پیشەسازیەکان، کە تا کاتی نوسینی ئەم بەیانە نزیکەی ٨٥ ناوەندی گرتۆتەوە، سەریهەڵداوە. مانگرتنە کرێکاریەکان ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و پترۆکیمیایی و ئاسن و پۆڵا، لەشارەکانی عەبادان، بوشەهیر و یەزد و دەیان شاری پیشەسازی تری گرتۆتەوە و کرێکاران پشتیوانی …
Read More »هه‌ورێكی سوور ئاسمانی ئه‌وروپای داگرتووه!
سه‌رمایه‌داری داڕزیوه. چ گۆشه‌یه‌كی ئه‌م دنیایه هه‌یه به‌ڵا و نه‌گبه‌تیه‌كانی سه‌رمایه‌داری تێكی نه‌دابێ؟ برسێتی و به‌دخۆراكی بێوێنه، نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه، بێ خانه‌ولانه‌یی، بێبه‌شی، بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، نائه‌منی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رباری ده‌یان موسیبه‌تی تر به‌شێكن له‌و سیستمه‌ی كه بۆته هۆی بێدادی به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكه‌وه له‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری ڕۆژئاوا. له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا و به‌تایبه‌تیش دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له …
Read More »دەسەڵاتدارانی هەولێر بەرپرسیارن لە ژیان و سەلامەتی گیانی عه‌لی مه‌حمود
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ڕێكه‌وتی ٢٥ ی نیسانی ٢٠٢٣، هێزێكی چه‌كدار هه‌ڵیانكوتا‌وه‌ته‌سه‌ر ماڵی عه‌لی مه‌حمود (ناسراو به عه‌لی سیاسی) و ڕفاندوویانه. دوای چه‌ند كاتژمێرێكیش له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایەن ئازادیخوازانەوە، وته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر پاساوی بۆ رفاندنەکەی بەوە کردوە کە گوایه عه‌لی مه‌حمود داڵده‌ی كه‌سێكی داوه كه له‌لایه‌ن یاساوه داواكراوه، ئه‌وانیش به‌و ’’تاوانه‘‘ ناوبراویان ده‌ستگیركردووه! ڕفاندنی عه‌لی مه‌حمود كه خۆی …
Read More »