باگەشەی هەڵبژاردنی لیستە جیاجیاکان بە دانی کۆمەڵێك بەڵین دەربارەی باشکردنی ژیان‌و گوزەران، خزمەتگوزاری و ئازادیەکان، نەهێشتنی گەندەڵی ئیداری‌و سیاسی، باڵکێشانی خێروخۆشی بەسەر کۆمەڵگادا دەستی پێ‌کرد. یەکێتی‌و پارتی وەکو دوو حیزبی دەسەڵاتدار کە ماوەی ٢٢ ساڵە دەسەڵاتی سیاسی کوردستانیان بەدەستەوەیەو دەستیان بەسەر ئابوری‌و سەرچاوەکانی داهاتدا گرتوە، بە ئومێدی بەدەستهێنانی دەنگی هاوڵاتیانی کوردستان بۆ شەرعیەتدانەوە بە دەسەڵاتەکەیان، خۆیان وەکو خزمەتکاری بەرقاپی خەڵك …
Read More »بەیاننامەکان!
به‌یانامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، سه‌باره‌ت به‌کۆتایی هاتنی خولی چواره‌می هه‌لبژرادنی په‌رله‌مان!
بەدوای دەورەیەکی چوارساڵە لەکێشمەکێشی نێوان دەسەلات‌و ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوایی‌و بەدوای دەورەیەک لەهاتنەمیدان‌و ناڕەزایەتی فراوانی جەماوەری، سەرەنجام بۆرژوازی کورد‌و حزبەکانی لەهەردووبەرەی دەسەڵات‌و ئۆپۆزیسیۆندا، توانیان لەسەر زەمینەی قەیرانێکی سیاسی و لەجەرگەی ئالوگۆڕەکانی ناوچەکەدا، سیناریۆی هەلبژاردنەوەی دەورەیەکی تری پەرلەمانی کوردستان بە قازانجی بۆرجوا ناسیۆنالستی کورد تێپەڕینن. بەلام ئەم تێپەراندنە بێ کیشە نیە و ریزبەندی هیزەکانی بۆرژوا ناسیونالیست پێیناوەتە قوناغیکی تازەی قەیران‌و ئاڵۆزی. سەرکەوتنی پارتی، سەقامگیرتربوونی …
Read More »داخستنی سنورەکان بەرووی خەڵکی سوریادا هیچ پاساوێکی نیە!
هاوکات لەگەڵ توندبوونەوەی شەڕو پێکدادانەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریادا‌و کوشتاری وەحشیانەی هاوڵاتیانی مەدەنی کوردزمان لەلایەن گروپە ئیسلامیەکانی سەر بە “سوپای ئازاد”ەوە، هەزاران هاوڵاتی ناچاربوون ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خۆیان بەجێ بهێڵن‌و روو لە پەناگایەکی ئارام بکەن بۆ دەربازکردنی خۆیان له‌و کوشتاره‌ی به‌ره‌وڕوویان بۆته‌وه. لەروانگەی بەشێکی بەرچاوی ئەو خەڵکە ئاوارەو بێدەرەتانەوە، ئەو پەناگە ئارامە پەڕینەوەیه بۆ کوردستانی عێراق، کە له‌لایه‌ن به‌رزانی‌و حزبه‌که‌یه‌وه بەرێوە …
Read More »به‌یاننامه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، سه‌باره‌ت بە کوشتاری خه‌ڵکی ناوچه کوردنشینه‌کانی سوریا!
له‌چوارچێوه‌ی فراوانبوونه‌وه‌ی مه‌ودای جه‌نگی ناوخۆیی سوریا، ناوچه کوردنشینه‌کانیش بوونە مه‌یدانی شه‌ڕو کوشتار له‌نێوان هێزە چەکدارەکانی”پارتی یه‌کیه‌تی دیموکراتی کورد- پەیەدە” کە لە “پەکەکە”ەوە نزیکە، لەگەڵ به‌ره‌ی نه‌سره‌و ئه‌لقاعیده‌و ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان. له‌ئه‌نجامدا دەیان مناڵ و ژن وهاولاتیانی مه‌ده‌نی کوژران‌و برینداربوون‌و هەزارانیش ئاوارەبوون. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی حزبه بۆرژوا ناسیونالیسته‌کان‌و ده‌زگای راگه‌یاندن‌و ڕۆشنبیرانیه‌وه، که تێده‌کۆشن ئه‌م کوشتارو وێرانکاریه‌ی رووی له‌خه‌ڵکی مه‌زڵومی ناوچه کوردنشینه‌کانی سوریا کردووه، …
Read More »دەستوری هەرێم کەرەسەیی شەڕێکی راگەیاندنی کۆنەپەرستانەیە لە نێوان دەسەڵات‌و ئۆپۆزیسۆنە!
هەرەشەی راپرسی لەسەر دەستوری پێشنیاری هەرێم، کەدەسەڵات و بە دیاریکراویش پارتی، ناوە ناوە بەدەستیەوە دەگرێت لەگەڵ پێداگری ئۆپۆزیسێۆن بۆ گێرانەوەی دەستور بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان، لایەنیکی بەرجەستەی ململانێی نێوان ئەو دوو لایەنە بۆرژواییەیە لەهەلومەرجی ئێستای کوردستاندا. هەڕەشەی خستنە دەنگدانی دەستور لەلایەن پارتیەوە بۆ ئەوەیە کە گوشار بخاتە سەر ئۆپۆزیسیۆن بۆ سازان و قبوڵکرنەوەی بارزانی بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی هەرێم. ته‌نانه‌ت …
Read More »رۆژی یەکی ئایار، رۆژی بانگەوازی چینی کرێکارە بۆ دنیایەکی ئازاد‌و یەکسان!
هاورێیانی کرێکار! جەماوەری زەحمەتکێش‌و چەوساوە! سیستەمی سەرمایەداری کە لەسەربنەمای نایەکسانی ئابوری‌و بالادەستیی کۆمەڵایەتی کەمایەتیەکی زۆر بچووکی کۆمەڵگاو لەسەر چەوساندنەوەی چینایەتی دامەرزاوە، ئێستا لە هەموو کاتێك زیاتر ناکۆکی‌و ناتەبایی خۆی لەگەڵ ژیانی مرۆڤایەتیدا نیشانداوە. قەیرانی ئابوری چەند ساڵە کە لەناو مەڵبەندی هێزو دەسەلاتی ئەم سیستەمەدا یەخەی پێگرتوە، ملیۆنەها ئینسانی کرێکاری فرێداوەتە دەرەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنانەوەو بێ‌کاری کردوون‌و ژیانی کۆیلایەتییان بەسەر خۆیان‌و خێزانەکانیان …
Read More »کوشتاری خه‌ڵکی بێدیفاعی شیرناخ به‌ده‌ستی حزبه”میانڕه‌وه‌ئیسلامی”ه‌که‌ی ئۆردو‌غان، هه‌مان تاوانه که‌سه‌دام حسین له‌دژی خه‌لكی کوردستان ئه‌نجامیدا!
دوێنی له‌ئاکامی په‌لاماردانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی سوپای تورکیا بۆسه‌ر گوندێکی ناوچه‌ی شرنا‌خ زیاتر له 35هاوڵاتی بونه قوربانی‌و ژماره‌یه‌کی تریش برینداربوون. ئه‌م په‌لاماره کۆمه‌ڵکوژیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا که‌به‌باهانه‌ی پاککردنه‌وه‌ی سنوره‌کان له‌چه‌کداره‌کانی په‌کاکا ده‌ستی بۆبراوه له‌درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی پاکتاوکردنی قه‌ومی‌و سه‌رکوتکردنی خوێناوی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستانی تورکیایه، که‌توندکردنه‌وه‌ی ئیستبداد‌و عه‌سکه‌رتاریه‌تی کردۆته ئامانجێک بۆ هه‌رچی زیاتر پاراستن‌و ڕاگرتنی پایه‌کانی ده‌سه‌ڵات و نفوزی چینی بۆرژوازی‌و سه‌رمایه‌داران …
Read More »هه‌رجۆره باشبوونێکی ژیانی ژنانی کوردستان، به‌توندکردنه‌وه‌و هاتنه‌مه‌یدانی خه‌بات له‌دژی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌نده!
8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ژنان‌و پیاوانی ئازاده به‌ڕووی جیاکاری‌و سته‌م‌و کۆیله‌یه‌تی ئینسانی ژن، ڕۆژی توندکردنه‌وه‌ی خه‌باته به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی‌و نه‌زم نیزامی سه‌رمایه‌دا، که‌له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕاگرتنی ئه‌م نایه‌کسانیه‌و پیاوسالاری‌و ژێرده‌سته‌یی ژنان ڕاوه‌ستاوه. ئامانجی چینی بۆرژوازی‌و ده‌سه‌ڵات‌و حکومه‌ته‌کانی له‌هێشتنه‌وه‌ی جیاکاری و ژێرده‌سته‌یی ژناندا، ناچار کردنی نیوه‌ی کۆمه‌ڵه‌گایه، به‌مانه‌وه‌ی وه‌ک به‌شێک له‌هێزی کاری هه‌رزان‌و …
Read More »به‌یانی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و کوردستان سه‌باره‌ت به:
كێشه‌کانی نێو حزبی حیکمه‌تیست ڕابه‌ری هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کڕیکاری عیراق و کوردستان ماوه‌ی چوار ڕۆژی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو ته‌ره‌فی کێشه‌ی نێو ڕابه‌ری حزبی حیکمه‌تیست دا له په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وام و ڕاسته‌وخۆدا بوو، له پێناو پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ڕیزه‌کانی حزبی حیکمه‌تیست و که‌ناڵڕێزکردنی خیلافاتی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی کێشه‌که له ڕێگای ئوصول و ئه‌ساسنامه‌ی حزبه‌وه، وه به‌رجه‌سته‌کردنی نمونه‌یه‌کی سه‌رکوتوویی مامه‌له‌کردنی کۆمۆنیستی به خیلافاتی …
Read More »نابیت ریگابده‌ین ئارامی و ئاسایشی ژیانی خه‌لك بكریته قوربانی شه‌رو ده‌عوای نیوان ره‌وتی كۆران و یه‌كیتی نیشتمانی!
به‌یاننامه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كریكاری سه‌باره‌تبه بارگرژی راگه‌یاندنی ئه‌م دوایانه. دیسانه‌وه فه‌زای ته‌شه‌نوج وبارگرژیی ئیعلامی له‌نیوان ره‌وتی گۆران و یه‌كیتی نیشتمانیدا، ترس ودله‌راوكێ‌ی سه‌رهه‌لدانی پشیوی و پیكدادان له‌نیوان هه‌ردوولادا، خسته‌وه دل و ده‌روونی هاولاتیانه‌وه. هه‌ردوولا به‌بی هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریتی كۆمه‌لایه‌تی وگویدان به‌ژیانی خه‌لك، له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیانه‌وه كه‌وتنه په‌لاماری یه‌كتر و په‌نایان برد بۆزمانی سوتاندن و ئاگركردنه‌وه وهه‌ره‌شه‌ی چه‌كداری له‌یه‌كتر وبه‌مجۆره‌ش بیروهۆشی خه‌لكیان بۆلای …
Read More »