ئەم جهنگە پرکارەسات و وێرانکاریەی لە حهڵهبدا بەڕێوەدەچێت، درێژهی هەمان جهنگی پێنچ ساڵهی هێزه ئیمپریالیستی و ناوچهییهکان و تیرۆریزمی ئیسلامیە لە سوریا کە بهشێوهیهکی تراژیدی تر و خوێناویترو ژیانی خەڵکی ئەو شارە دەهاڕێت. کوشتارو وهحشیگهریهک که بەسەر ژیانی خەڵکی ئەم شارهدا سەپێنراوە ئاکامی راستەوخۆی پێداگری هەموو بەرەکانی جەنگەکەیە لەسەر سەرخستنی ئەجندای سیاسی خۆیان و بەدەست هێنانی مەدالیای سەرکەوتن لەسەر حسابی …
Read More »بەیاننامەکان!
پەیامی هەردوو حزبی کۆمۆنستی کرێکاریی عێراق و کوردستان بۆ کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازو ئینساندۆست
سەبارەت بەکارەساتەکانی دوای شەڕی موسڵ..! شەڕێکی کۆنەپەرستانەی خوێناوی مەترسیدار کە به ناوی رزگارکردنی موسڵەوە هەڵگیرساوە، دانیشتوانی ئەو شارەی لەناو دۆزەخ و چارەنوسێکی تاریک و بێ دەربازبوندا راگرتووە. دەوڵەتی ئەمریکا و هاوپەیمانانی له ناوچەکەدا به ناوی شەڕ لە پێناو ئازادکرنی موسڵ له ژێر دەستی داعش، خەریکن چەواشەکاری دەکەن و خۆڵ دەکەنه چاوی خەڵکی ناوچەکه و جیهانەوە. بەڵام پێویستە ئەوە رۆشن بێت …
Read More »پەیامێک بۆ ئینساندۆستان و ئازادیخوازان و رێکخراوو یەکێتیە کرێکاریەکان و رێکخراوەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ له جیهان!
شەرێکی کۆنەپەرستانه کە به ناوی “ئازادی موسڵ”وە بەرپا بوه، لەراستیدا نەخەڵکی موسڵ به مانای واقیعی ئازاد دەکات ونه تیرۆریزمی ئیسلامی لەبەین دەبات، بەڵکو ئەم شەڕە بە دەورو پشتیوانی تیرۆریزمی دەوڵەتانی کۆنەپهرستی جیهانی بەرێوە دەچێت. شەری موسڵ بێجگه له وێرانکردنی ئەم شاره و کوشتنی به کۆمەڵی ژنان و پیاوان ومنداڵان و بەساڵاچوان مانایەکی تری نیه. هەرئیستا بهشێک له خەڵکی موسڵ له نێوان موسڵ و …
Read More »هێرش و پەلاماری هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی بۆسەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی مەحکومە!
ئەمڕۆ ١/١٢//٢٠١٦ هێزێکی زۆری ئەمنی کە لەبەردەم پەروەردەی رۆژاوادا بڵاوەیان پێکرابوو، بە سوکایەتی و جنێودان و رشتنی گازی فرمێسكرێژ و کێبڵی کارەبا هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و ئەو فەرمانبەرو هاوڵاتیانەی بۆ پشتیوانی لە مامۆستایان و بۆدەربڕینی ناڕەزایەتی دژی بڕینی مووچەو بریسکردن و هەژارکردنیان بە خۆپیشاندانەکەوە پەیوەست دەبوون. دەیان کەسیان لێدەستگیرکردن و هەوڵیان دا بەزۆری هێز بڵاوەیان پێبکەن، بەڵام خۆپیشاندەران …
Read More »بانگهوازێک بۆ ئازادیخوازان و لایەنگرانی دەنگی ئازاد لەناو رەوەندی کوردی
با لەدژی پەلاماری یەکێتی نیشتمانی و هاوپەیمانەکانی بۆسەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی بوەستینەوە ئهمڕۆ لهدرێژهی ههڕهشهو گواستنهوهو دهستگیرکردن و سهیارهسوتاندنی هەڵسوڕاوانی ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و توێژە ناڕازیەکانی کوردستان، هێرش کرایە سەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و خەڵك لەشاری سلێمانی. سەرەتا ناوچەی نزیك خۆپیشاندانەکەیان بەهێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکان میلیتاریزه کردو دواتر هەوڵیان دا بەلێدان و سوکایەتی پێکردن و رشتنی گازی فرمێسك رێژ و دەستگیرکردنی …
Read More »بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەرکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و پیاوانە!
ڕۆژی ٢٥ ی نۆڤهمبەر هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە، توندوتیژی دژی ژنان و کچان. لە دنیایەکدا کە نەک تەنها سوکایەتی و توندوتیژی، بەڵکو جەنگ و کوشتارو تیرۆر بۆتە سیمایەکی دڵهەژێنی کۆمەڵگای ئینسانی، توندوتیژی دژ بەمناڵان و بەتایبەتیش دژ بەژنان بۆتە سیماو دیاردەیەکی سەرسامهێنەری کۆمەڵگا. لەناو دڵی قوربانیانی جەنگ و کوشتار و تیرۆر و ئاکامە وێرانەکەرەکانیدا، لە بێکاریی و ئاوارەیی …
Read More »جیاکردنەوەی ڕیزی سەربەخۆی ناڕەزایەتیەکان لەسیاسەت و کارکردی حزبە قەومی و ئیسیلامیەکان، بنەمای ڕاوەستاوی و پێشڕەوی جوڵانەوەکەمانە!
جەماوەری ناڕازی کوردستان! فەرمانبەران، مامۆستایان، کرێکاران! خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ڕۆژی شەممە ١٩ ی نۆڤەمبەر، سەرەڕای بەرهەقەبوون وبەرجەستەکردنەوەی بەرچاوڕۆشنیەکی زیاتر، بەڵام جارێکیتر تابلۆیەکی لێڵ و ناڕۆشنی لەنیوان “دۆستانی درۆینەی خەڵك” و ڕیزی سەربەخۆ و چیانیەتی ناڕەزایەتیەکاندا، نمایش کردەوە. دەرکەوتنی ئەندام پەرلەمانی حزبەکان و کاربەدەستانی دەسەڵاتە خۆجێیەکان لەخۆپیشاندانەکاندا وخۆکردنیان بەنوێنەر و دەمڕاستی مامۆستایان و کارمەندان و خەڵكی ناڕازی کوردستان و هەوڵدانیان بۆ …
Read More »٥٠٠٠ کەس لە خەڵکی سیڤیلی شارۆچکەی (حەزەر) پێویستیان بەدەربازکردنە لەژێر ئاگربارانی داعش و میلیشیاکانی “حەشدی شەعبی”
راپۆرتە مەیدانیەکان لەزاری قائیمقامی شارۆچکەی (حەزەر)ی سەر بەپارێزگای نەینەواوە، ئەوەیان ئاشکراکردوە، کە نزیکەی ٥٠٠٠ کەس لە خەڵکی سیڤیل، بەتایبەتی مناڵان، لە ناوچەکانی سەر بەشارۆچکەی حەزەر گەمارۆ دراون و نزیکەی مانگێکە بەدەست نەبوونی ئاوی خاوێن و خۆراک و داودەرمان وبڵاوبونەوەی پەتاو نەخۆشیەوە دەناڵێنن، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن داعشەوە وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنرێن. یەکێک لە ئاکامەکانی جەنگی موسڵ، هەروەکو چۆن ڕاگەیاندنەکەی هەردوو حزبی …
Read More »بەرپەرچدانەوەی فراوانی دەوڵەتی تیرۆریستی تورکیا ئەرکی دەستبەجێی جەماوەری ئازادیخوازە!
ئەمڕۆ ٤ نۆڤەمبەر لهههڵمهتێکی سەرکوتگەرانەی پۆلیسی تورکیا بۆسەر پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە، هاوسهرۆکان و 9 ئهندام پهرلهمانی تری ئەم حزبە، به پاساوی “پهیوهندی بهتیرۆرەوە” دهستگیر کران و پاشان ڕهوانهی شاری ئاماد کراون. ئەم پەلامارەی رژێمی ئوردوگان و حکومەتە فاشیستەکەی لە درێژەی سیاسەتی توندکردنەوەی سەرکوتگەری و پەلاماری سەربازیدایە بۆسەر خەڵکی سەراسەری تورکیا کە بەدوای کودەتا سەربازیەکەی ئەم دوایانەدا گرتویەتیەبەر. هێرشێکی سەربازی …
Read More »با بەربەکوشتاری خەڵکی موسڵ و وێرانکاری بگرین
کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! دەوڵەتی ئیمپریالیست و بەربەریەتی سەرمایەداری بەڕابەری ئەمریکای بەکارهێنەری چەکی ئەتۆمی، دهیانهوێت جارێکی تر جیهان بەگشتی و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوڕووی جەنگێکی کارەساتبار بکەنەوە. میدیا و دهزگاو ڕاگهیاندنی چەواشەکار خهریکن مێشکی خەڵکی دنیا دەشۆنەوە لهژێر ناوی”ئۆپەراسیۆنی ئازادی موسڵ “دا. لەگەڵ ئەوەدا خۆیان ڕاشکاوانە دان بەوەدا دەنێن کە ئەم ئۆپەراسیۆنە کارەساتێکی ئینسانی دەخوڵقێنێ، بەڵام دەیانەوێ بە بەهانەی لەناوبردنی ئەو …
Read More »