با لەپێناو ژیانێکی باشتردا ریزەکانمان رێکخراو بکەین … یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوخەباتی و بەرەنگاربوونەوەی چینی کرێکارە دژ بە سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری. رۆژی بەرجەستەکردنەوەی ناسنامەی چینایەتی سەربەخۆی کرێکاران و پەیامی ئەو چینەیە بۆ رزگاری کۆمەڵگا لە ستەم و نایەکسانی و چەوسانەوە. رۆژی توندکردنەوەی خەبات و تێکۆشانە لەپێناو ئازادی و یەکسانی و دنیایەکی باشتردا. کارنامەی سەرمایەداری لەهەموو کاتێك زیاتر ناتەبایی …
Read More »بەیاننامەکان!
ڕفاندنی جولیان ئاسانج بانگەشەی ڕۆژئاوا بۆ دیموکراسی بەدرۆ دەخاتەوە!…
ڕۆژی پێنج شەممە ١١/٤/٢٠١٩ جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری ویکیلیکس لە باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر لە لەندەن لەلایەن پۆلیسی میترۆپۆلیتانی دەوڵەتی بەریتانیا بەدەست بەستراوی دەڕفێنرێت. ئەمەش ڕاستەوخۆ و بە ماوەیەکی کەم بەدوای ڕەتکردنەوەی داوای مافی پەنابەرێتی جولیان ئەسانج لەلایەن حکومەتی ئەکوادۆرەوە دێت، لەکاتێکدا لە ٢٠١٢وە پەنای بۆ باڵوێزخانەی ناوبراو بردووە و مافی پاراستنی پێ بەخشراوە. بەڵام بەبیانووی پيشێلکاری نەریتە نێونەتەوەییەکانەوە ئێکوادۆر مافی پاراستنی لێدەسێنێتەوە …
Read More »تاوانی تیرۆریستی نیوزلەندا سەرکۆنە دەکەین!…
دوێنێ هەینی ڕێکەوتی ١٥ی مارسی ٢٠١٩ لە پەلامارێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر دوو مزگەوت لە شاری ( کریستیان چەرچ) لە ووڵاتی نیوزلەندا، (٤٩) هاوڵاتی کە بۆ نوێژی هەینی سەردانی ئەو دوو مزگەوتەیان کردبوو، کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون کە ژیانی هەندێ لە بریندارەکان لەبەردەم مەترسیدایە! هێرشە تیرۆریستیەکە لەلایەن گروپێکەوە ئەنجام دراوە، کە ئەنجامدەری سەرەکی تیرۆرەکە کەسێکی راستڕەو و راسیستی خەڵکی ئوسترالیایە. …
Read More »بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستاب سەبارە بە بڕینی مووچەی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت…
دەبێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە، کەرتی تایبەتیش بگرێتەوە!… سهرهنجام لهژێر فشاری خهبات و ناڕهزایهتی بهردهوامی مامۆستایان و کارمهندان بۆ بەشکستهێنانی سیاسهتی لێگرتنهوه لهمووچهکانیان، رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ ی مارس، حکومەتی هەرێم بڕیاری زۆرەملێی پاشەکەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوە، کە بۆماوەی چوارساڵه ژیانی ئەوانی لهههلومهرجێکی سەخت و ناهەمواردا ڕاگرتوه. بەڵام لەگەڵ بڕیاری پاشەکەوتی مووچە لەلایەن حکومەتەوە، کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتیش سوودیان لەو …
Read More »دهسهڵاتدارێتی بۆرژوازی کورد هۆکاری مانهوهو درێژهکێشانی نایهکسانیە لەدژی ژنان!…
(٨)ی مارس، رەمزی بەرەنگاری و خەباتی یەکسانیخوازانەی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازە دژی نایەکسانی و ستەم و چەوساندنەوەو پلەدوویی ژنان، هێمای ئومێدو تێکۆشانە لەپێناو کۆمەڵگایەكدا کە ژنان و پیاوان لەسەرجەم مافە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانیاندا یەکسان بن. ئەڵقەیەکە لە خەبات و تێکۆشانی سەرجەم جەماوەری چەوساوە لەدژی نایەکسانی و ستەم و دابەشبوونە کۆمەڵایەتی و چینایەتیەکانی سیستەم و جیهانی سەرمایەداری. بزوتنەوەی یەکسانیخوازی …
Read More »ئارامی و ئاسایشی شاری کهرکوک بهخهباتی یهکگرتوانه زامن دهکرێ!
بەدوای ڕوداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و لەشکرکێشی سوپا و هێزە میلیشیا جۆربەجۆرەکانی شیعە و حەشدی شەعبی و فیرقەی ئاڵتونی بۆ سەر شاری کەرکوک و داسەپاندنی دەسەڵاتی سەربازی و میلیشیایی بهسهر شارەکەدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لەم شارەدا چوەتە قۆناغێکی ترسناک لە کێشمەکێشێکی دیکە لەنێوان حکومهتی عێراق و ئەحزابی ئیسلامی سیاسی شیعە و ئەحزابی ناسیونالیستی کورد. لەلایەک پارێزگاری سەپێنراو لەلایەن …
Read More »ئیدانەی دەستگیرکردنی ئەندامانی تەڤگەری ئازادی دەکەین!
دوێنێ هەینی رێکەوتی ١١-١-٢٠١٩ لەکاتی کۆبونەوەی ژمارەیەك لە ئەندامان و لایەنگرانی رێکخراوی (تەڤگەری ئازادی) لە پارکی ئازادی لە سلێمانی، بۆ یادکردنەوەی تاوانی تیرۆری سێ هەڵسوڕاوی پەکەکە لە پاریس، ئاسایشی سلێمانی هێرش دەکاتە سەر کۆبوونەوەکەو دەیان کەس لە بەشداربووان دەگرێ و رەوانەی زیندانی ئاسایشیان دەکات. پێشتریش ئاسایشی سلێمانی، رێگری بۆ پیشاندانی فیلمێك کردبوو لە سینەما سالم کە تایبەت بوو بە ژیان …
Read More »دڵێکی گهوره لهلێدان کهوت، جهستهیهک لهتێکۆشان ڕاوهستا!
هاوڕێ جهبار مستهفا بۆ ههمیشه بهجێی هێشتین بهداخ و ئهسهفێکی زۆرهوه، ئهمڕۆ 31/12/2018 دڵی گهورهی هاوڕێ جهبار مستهفا، یهکێک له ڕابەران و کهسایهتیه ناسراوو خۆشهویستهکانی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکاری و ئهندامی کۆمیتهی ناوهندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لهتهمهنی 66 ساڵیدا وپاش ململانێیهکی سهخت و دژوار لهگهڵ نهخۆشی شێرپهنجهدا، لهشاری سدنی/ ئوسترالیا بۆ ههمیشه لهلێدان کهوت و جهستهی پڕ لهوزهی لهتێکۆشان ڕاوهستا. …
Read More »پیلانی تیرۆریستی گروپەکەی عبداللەی موهتەدی دژی حزبی حکمەتیست شەرمەزار دەکەین! …
رۆژی ٧/١٢/ ٢٠١٨ کەسێك بەناوی (شۆرش خراسانە) لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا لە فەیس بووك باسی لەوە کرد کە گروپی عبدللەی موهتەدی لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، لەسەر بڕیاری مەکتەبی سیاسی ئەو تاقمە، بەرنامەی تیرۆرکردنی ژمارەیەك لە ئەندامانی رابەریی ئەوکاتەی حزبی حکمەتیستیان، داڕشتبوو کە بۆ بەجێگەیاندنی کاروباری حزبی و رێکخراوەیی لەو شارە بوون، داواشیان لە ناوبراو کردبوو کە بەرنامەی تیرۆرکردنەکە جێبەجێ بکات. یەکێك …
Read More »هێزەکانی پۆلیس وئاسایشی سلێمانی بەرپرسن لە ئاشکراکردنی زانیاری بۆ هاووڵاتیان
…. بەدوای بڵاوبونەی هەواڵی هەڵاتنی چەند زیندانیەک لەیەکێک لە گرتوخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە رۆژی چوارشەممە ١٢/١٢/٢٠١٨ و پاشان دەستپێکردنی هەڵمەتیکی گەڕان وپشکنین لەلایەن هیزەکانی ئاسایش و پۆلیسەوە بەئامانجی دەستگیرکردنەوەیان لە چەند گوند شارۆچکەیکی دەوروبەری سلێمانی، جۆرێک لە دڵەراوکێ و نیگەرانی لەنێو خەڵکی ئەم ناوچانە بڵاوبۆتەوە. بەرپرسانی ئاسایش و هێزە ئەمنیەکان، لە کاتێکدا هێزێکی زۆریان لەو ناوچانەی نزیك ناحیەی بازیان …
Read More »