بەدوای ڕوداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و لەشکرکێشی سوپا و هێزە میلیشیا جۆربەجۆرەکانی شیعە و حەشدی شەعبی و فیرقەی ئاڵتونی بۆ سەر شاری کەرکوک و داسەپاندنی دەسەڵاتی سەربازی و میلیشیایی به‌سه‌ر شارەکەدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لەم شارەدا چوەتە قۆناغێکی ترسناک لە کێشمەکێشێکی دیکە لەنێوان حکومه‌تی عێراق و ئەحزابی ئیسلامی سیاسی شیعە و ئەحزابی ناسیونالیستی کورد. لەلایەک پارێزگاری سەپێنراو لەلایەن …
Read More »بەیاننامەکان!
ئیدانەی دەستگیرکردنی ئەندامانی تەڤگەری ئازادی دەکەین!
دوێنێ هەینی رێکەوتی ١١-١-٢٠١٩ لەکاتی کۆبونەوەی ژمارەیەك لە ئەندامان و لایەنگرانی رێکخراوی (تەڤگەری ئازادی) لە پارکی ئازادی لە سلێمانی، بۆ یادکردنەوەی تاوانی تیرۆری سێ هەڵسوڕاوی پەکەکە لە پاریس، ئاسایشی سلێمانی هێرش دەکاتە سەر کۆبوونەوەکەو دەیان کەس لە بەشداربووان دەگرێ و رەوانەی زیندانی ئاسایشیان دەکات. پێشتریش ئاسایشی سلێمانی، رێگری بۆ پیشاندانی فیلمێك کردبوو لە سینەما سالم کە تایبەت بوو بە ژیان …
Read More »دڵێکی گه‌وره له‌لێدان که‌وت، جه‌سته‌یه‌ک له‌تێکۆشان ڕاوه‌ستا!
هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا بۆ هه‌میشه به‌جێی هێشتین به‌داخ و ئه‌سه‌فێکی زۆره‌وه، ئه‌مڕۆ 31/12/2018 دڵی گه‌وره‌ی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا، یه‌کێک له ڕابەران و که‌سایه‌تیه ناسراوو خۆشه‌ویسته‌کانی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکاری و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، له‌ته‌مه‌نی 66 ساڵیدا وپاش ململانێیه‌کی سه‌خت و دژوار له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا، له‌شاری سدنی/ ئوسترالیا بۆ هه‌میشه له‌لێدان که‌وت و جه‌سته‌ی پڕ له‌وزه‌ی له‌تێکۆشان ڕاوه‌ستا. …
Read More »پیلانی تیرۆریستی گروپەکەی عبداللەی موهتەدی دژی حزبی حکمەتیست شەرمەزار دەکەین! …
رۆژی ٧/١٢/ ٢٠١٨ کەسێك بەناوی (شۆرش خراسانە) لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا لە فەیس بووك باسی لەوە کرد کە گروپی عبدللەی موهتەدی لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، لەسەر بڕیاری مەکتەبی سیاسی ئەو تاقمە، بەرنامەی تیرۆرکردنی ژمارەیەك لە ئەندامانی رابەریی ئەوکاتەی حزبی حکمەتیستیان، داڕشتبوو کە بۆ بەجێگەیاندنی کاروباری حزبی و رێکخراوەیی لەو شارە بوون، دا‌واشیان لە ناوبراو کردبوو کە بەرنامەی تیرۆرکردنەکە جێبەجێ بکات. یەکێك …
Read More »هێزەکانی پۆلیس وئاسایشی سلێمانی بەرپرسن لە ئاشکراکردنی زانیاری بۆ هاووڵاتیان
…. بەدوای بڵاوبونەی هەواڵی هەڵاتنی چەند زیندانیەک لەیەکێک لە گرتوخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە رۆژی چوارشەممە ١٢/١٢/٢٠١٨ و پاشان دەستپێکردنی هەڵمەتیکی گەڕان وپشکنین لەلایەن هیزەکانی ئاسایش و پۆلیسەوە بەئامانجی دەستگیرکردنەوەیان لە چەند گوند شارۆچکەیکی دەوروبەری سلێمانی، جۆرێک لە دڵەراوکێ و نیگەرانی لەنێو خەڵکی ئەم ناوچانە بڵاوبۆتەوە. بەرپرسانی ئاسایش و هێزە ئەمنیەکان، لە کاتێکدا هێزێکی زۆریان لەو ناوچانەی نزیك ناحیەی بازیان …
Read More »نابێ رێگا بدەین بە پاساوی نەبونی مۆڵەت، نوسینگەو بارەگای هیچ حزب و رێکخراوێک یاساغ بکرێت
لە هەفتەی ڕابردوودا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم! قوباد تاڵەبانی بڕیارێکی ڕاگەیاند کە ئەو حزب و ڕیکخراوە سیاسیانەی مۆڵەتی فەرمیان نیە، دادەخرێن…، نمونەی ئەم بڕیارە یەکەم جارنیەو لەڕیزی ئەو بڕیارانەیە کە دژ بە ئازادی سیاسی و ئازادی ڕێکخراوبونە، بڕیاری حزبێکی میلیشیایە کە هێزە چەکدارەکانی هیچ جۆرە مۆڵەتێک نایگرێتەوەو بەزۆر سەپێنراوە، بڕیارێکە بۆ مەبەستی بەرژەوەندی سیاسی حزبەکەیان و سەوداو مامەڵەیانە لەگەڵ ووڵاتانی …
Read More »پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و خواستەکانی کرێکارانی (هەفت تەپە) لە ئێران، دەکەین!
کرێکارانی کۆمەڵگای پیشەسازی (هەفت تەپە) لەناوچەی ئەهوازی باشووری ئێران ماوەی (١٤) رۆژە دژی دواخستنی هەقدەستەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن و ماوەی (٦) رۆژیشە بەردەوام کرێکارانی مانگرتوو لەبەردەم قایمقامیەتی (شووش) بۆ فشاردروستکردن لەسەر ئیدارەی شارۆچکەکە کۆدەبنەوە. رۆژانە کرێکارەکان دەچنە سەرکارەکانیان و دوای تۆمارکردنی ئامادەبوونیان لە کارگە دەچنە بەردەم بینای قایمقامیەتی شارۆچکەکە. ئەمڕۆ بڕیار بوو خەڵکی شارۆچکەکە وەکو پشتیوانی بۆ مانگرتن و خواستەکانی …
Read More »کۆتایهێنان بەدەسەڵاتی میلیشیایی، پێشمەرجی کۆتایهێنانە بە دۆخی کارەساتباری ئێستا!
بەیاننامەی پلینۆمی (٢١) ی کۆمیتەی ناوەندی ئاکامی ٢٧ساڵ لە دەسەڵاتی داسەپاوی حزبە بۆرژوازیەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا بە زەبری هێزی میلیشیا و گرێدانەوەی هەلومەرجی سیاسی کوردستان بە کێشمەکێشی ئەم حزبانەوە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا لەلایەك و لەلایەکی دیکەوە بە بەرژەوەندی و شەڕ و بەرامبەرکێ و دەستێوەردانی وڵاتانی زلهێزی دنیا و ناوچەکەوە بە تایبەتی ئێران و تورکیا، بریتیە لە سەپاندن و …
Read More »هه‌ڵبژرادن ته‌واوبوو – نۆره‌ی وه‌لانانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و تاڵانچیه‌یه!
سەرئەنجام دوای ماوەیەک لەهەڵمەتی بەخشینەوەی وادەو بەڵێنی بێسنوری درۆی حزبه به‌شداربوه‌کانی نێو ئه‌م سیناریۆ گاڵته‌جاڕیه، به بایکۆتکردنی له‌لایه‌ن ڕێژه‌یه‌کی زۆری جه‌ماوه‌ر و به به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان بۆ جارێکی دیکە له‌لایه‌ن پارتی ویه‌کێتیه‌وه، هەڵبژاردن تەواو بوو. به‌ڵام هێشتا کۆمیسیۆن هیچ ئه‌نجامێکی ڕه‌سمی رانه‌گه‌یاندووه، که‌چی حزبه دۆڕاوه‌کانی ئه‌مڕۆ وناڕازیانی دوێنێ، ئەوانەی بە خەڵکیان دەوت “به‌شداری نه‌کردن کۆمه‌ك به‌مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی …
Read More »هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین
بەیانی كۆمیته‌ی سلێمانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سەبارەت: هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین دوێنێ ٢٣ ی ئه‌یلول هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سلێمانی و زیانی ماددیان به باره‌گاكه گه‌یاند و سوكایه‌تیان به كارمه‌ندانی ناو باره‌گاكه كرد و چه‌ند كه‌سێكیان لێ بریندار كردن. هێزه‌كانی ئاسایش كه دوای ماوه‌یه‌ك گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه له بری كاردانه‌وه …
Read More »