ئیسماعیل بەخشی و هاورێکانی دەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێن! رژێمی کۆنەپەرست و بۆرژوایی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ شکاندنی ئیرادەی کرێکاران و خەڵکی ناڕازی ماوەی چەند مانگێکە ژمارەیەك ڕابەری کرێکاری و لایەنگرانی بزوتنەوەی کرێکارییان زیندانی کردوە. بەمەبەستی دادگایی کردنیان، رۆژی ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ (ئیسماعیل بەخشی، علی نەجاتی، سپیدە قلیان، عەسەل محمدی، ساناز اللەیاری، ئەمیر حەسەن محمدی فەرد و ئەمیر ئەمیر قلی)یان ڕەوانەی …
Read More »بەیاننامەکان!
هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان پەیامێك بۆ پاکردنهوهی کۆمهڵگا له ڤایرۆسی ناسیۆنالیزم ونهتهوهچێتی! …
دوێنێ سێشەممە ٢٣/٧/٢٠١٩ گۆڕێکی بە کۆمەڵ هەڵدرایەوە لە پارێزگای سەماوە کە تەرمی دەیان ژن و مناڵی کوردزمانی تێدا بوو. قوربانیەکانی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکە هاوڵاتیانی مەدەنی و بێدیفاعی دێهاتەکانی کوردستان بوون کە لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا لەلایەن رژێمی دڕندەو شۆڤێنسیتی بەعسەوە بە کۆمەڵ کوژرابوون. هەڵدانەوەی ئەم گۆڕە بە کۆمەڵە جارێکی دیکە ئازارو ناسۆری کۆمەڵکوژیی دەیان هەزار هاوڵاتی کوردزمانی هێنایەوە سوێ، کە …
Read More »تاوانی کوشتاری هاوڵاتیانی هەرێم لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیاوە سەرکۆنە دەکەین! …
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی بۆرژوا- فاشیستی تورکیا بەردەوام بەبیانووی بوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان( پەکەکە) لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بۆردومانی ئەوناوچانە دەکەن و هەرجارەی کۆمەڵێك هاوڵاتی مەدەنی و بێدەیفاعی خەڵکی گوندەکان کۆمەڵکوژ دەکەن و ماڵوحاڵیان کاول و وێران دەکەن. دوێنێ ٢٧/٦/٢٠١٩ جارێکی دیکە خێزانێکی دانیشتووی گوندەکانی بناری قەندیل بوونە خۆراكی مووشەکە کوێرەکانی فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی دڕندەو شۆڤێنیستی تورکیا. دەوڵەتی بۆرژوایی و …
Read More »دژی لەشکرکێشی ئەمریکا و بەرینبونەوەی کەشوهەوای شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست….
بانگەواز بۆ یەکێتی و رێکخراوە کرێکاریەکان خەڵکی ئازادیخوازو موتەمەدنی دنیا دژی لەشکرکێشی ئەمریکا و بەرینبونەوەی کەشوهەوای شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بارگرژی لە ناوچەی کەنداو بەشێوەیەکی بەردەوام لە هەڵکشاندایە. سەرەڕای هێزە سەربازیە جێگیرەکانی و هێنانی هێزی زیاتریش لەلایەن ئەمریکاوە، بەریتانیاش هێزە سەربازیەکانی خۆی ڕەوانەی ناوچەکە کردوە. ئێستا هاوشانی سزا ئابوریە سەپێنراوەکان بە سەر خەڵکی ئێراندا، پێشنیاری ئەوە هەیە کە فشارێکی هاوشێوەش …
Read More »مەراسیمی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و سەرۆکی وەزیران رەسمیەتدانە بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی بۆرژوازی کورد!…
لە دوای دەورەیەکی دوورودرێژ لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکنەهاتنی حکومەتی هەرێم بەهۆی کێشە و ململانێی یەکێتی و پارتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانیان لە کوردستان و لە حکومەتی ناوەندی و پۆستی پارێزگاری کەرکوک، سەرەنجام پارتی بەهاوکاری بزووتنەوەی گۆڕان و چەند لایەنێکی دیکە، لهپەرلەمان لە ٢٨ی ئایاردا، پۆستی سەرۆکی هەرێمی بۆ نێچیرڤان بارزانی یەکلایی کردەوە و لە ١٠/٦/٢٠١٩شدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەوڵەتانی کۆنەپەرستی تورکیا و ئێران و …
Read More »تەقینەوەکانی دوێنێ شەوی کەرکوك ….
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە: … تەقینەوەکانی دوێنێ شەوی کەرکوك … شەوی ٣٠ لەسەر ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ چەند تەقینەوەیەك لە چەند گەڕەکێکی شاری کەرکوك روویانداو بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی و چەند کەسیش برینداربوون. شاری کەرکوك و دەوروبەری هەمیشە ناوچەیەك بووە بۆ ململانێی حزب و لایەنە نەتەوەپەرستە عەرەبی و کوردی و تورکمانیەکان لەسەر خاوەندارێتیان بۆ ئەو شارەو …
Read More »فەزای سەرکوت دژی هەڵسوڕاوانی (نەوەی نوێ) سەرکۆنە دەکەین! …
ماوەی چەند رۆژێکە هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی کەمپینێكی هەڵکوتانەسەر ئۆفیسەکانی (جوڵانەوەی نەوەی نوێ) یان دەستپێکردوە، بەمەبەستی دەستگیرکردنی ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوان و ئەندامانی بزووتنەوەکەو تائێستاش ژمارەیەکیان دەستگیرکراون. هۆکاری ئەم هەڵکوتانەسەر و دەستگیرکردنانە گوایە لەسەر داوای دادوەرەو پەیوەندی بە هەڕەشەی ناوزڕاندنەوە هەیە. ئێمە لە کاتێکدا هەرجۆرە هەڕەشەو فشارو ناوزڕاندنێك دژی هەر کەس و هەر لایەنێکی سیاسی، لەلایەن هەر کەس و لایەنێكەوە ئەنجام بدرێ، …
Read More »بهیاننامهی هاوبهشی سێ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، لهئێران و عێراق و کوردستان سهبارهت به:…
کێشمەکێشی ئهمریکا لەگەڵ ئێران و مهترسیه ناوخۆیی و ناوچهییهکان … دژایەتی و کێشمەکێشی ئهمریکا لەگەڵ ئێران پێی ناوهته قۆناغێکی تازهوه. پیادهکردنی سزا ئابوریهکان بۆسهرئێران، کهبهدوای دهرچوونی ئهمریکا لە رێکەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا دهستیپێکرد، بهدوای بڕیاردان لهسهر دانانی ههموو سوپای پاسداران له لیستی” ڕێکخراوه تیرۆریستیه دهرهکیهکان”دا و هاوکات بهکۆتایی هاتنی ماوهی چاوپۆشیکردنی شهش مانگه لهههشت وڵات بۆکڕینی نهوت لهئێران ودرێژنهکردنهوهی ئهم …
Read More »بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی یەکی ئایارەوە!…
با لەپێناو ژیانێکی باشتردا ریزەکانمان رێکخراو بکەین … یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوخەباتی و بەرەنگاربوونەوەی چینی کرێکارە دژ بە سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری. رۆژی بەرجەستەکردنەوەی ناسنامەی چینایەتی سەربەخۆی کرێکاران و پەیامی ئەو چینەیە بۆ رزگاری کۆمەڵگا لە ستەم و نایەکسانی و چەوسانەوە. رۆژی توندکردنەوەی خەبات و تێکۆشانە لەپێناو ئازادی و یەکسانی و دنیایەکی باشتردا. کارنامەی سەرمایەداری لەهەموو کاتێك زیاتر ناتەبایی …
Read More »ڕفاندنی جولیان ئاسانج بانگەشەی ڕۆژئاوا بۆ دیموکراسی بەدرۆ دەخاتەوە!…
ڕۆژی پێنج شەممە ١١/٤/٢٠١٩ جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری ویکیلیکس لە باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر لە لەندەن لەلایەن پۆلیسی میترۆپۆلیتانی دەوڵەتی بەریتانیا بەدەست بەستراوی دەڕفێنرێت. ئەمەش ڕاستەوخۆ و بە ماوەیەکی کەم بەدوای ڕەتکردنەوەی داوای مافی پەنابەرێتی جولیان ئەسانج لەلایەن حکومەتی ئەکوادۆرەوە دێت، لەکاتێکدا لە ٢٠١٢وە پەنای بۆ باڵوێزخانەی ناوبراو بردووە و مافی پاراستنی پێ بەخشراوە. بەڵام بەبیانووی پيشێلکاری نەریتە نێونەتەوەییەکانەوە ئێکوادۆر مافی پاراستنی لێدەسێنێتەوە …
Read More »