بەیاننامەکان!

ڕاگەیاندنی کۆتایی پلینۆمی (٢٢)ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان …

رۆژانی ١٣ و ١٤ی دیسێمبەری ٢٠١٩ پلینۆمی (٢٢)ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی و بە بەشداری وەفدێك لە ڕابه‌ری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق لە شاری سلێمانی بەسترا. سەرەتای کۆبونەوەکە بە سرودی ئینتەرناسیۆناڵ و یەك خولەك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە ژیان و خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا و سه‌رجه‌م هاوڕێیانی گیانبەختکردووی رێگای ئازادی و سۆشیالیزم دەستی پێکرد. …

Read More »

تاوانی میلیشیاکانی ئیسلامی سیاسی سەر بە ئێران” دژی خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری بەغدا” …

تاوانی کۆمەڵکوژی خۆپیشاندەران لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە نابێت بێ وەڵام بمێنێتەوە! لە تاوانێکی کەم وێنەدا رۆژی هەینی ٦/١٢/٢٠١٩ کۆمەڵێك چەکداری تیرۆریستی سەر بە میلیشیاو گروپە چەکدارە ئیسلامیەکان بەئاگاداری و هاوکاریی وەزارەتی ناوخۆ هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەرانی ( گۆڕەپانی خەلانی و پردی سەنەک) لە نزیك گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەختی عێراق و بەدەستڕێژی گولە زیاتر لە (٥٠) خۆپیشاندەریان کوشت و نزیکەی(٣٠٠) کەسیش برینداربوون …

Read More »

لەعێراقەوە تا ئێران و لوبنان، ململانێیەك بە پانتایی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست …

بەیاننامەی هاوبەشی (٣) حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری سەبارەت بە خرۆشانە جەماوەریەکانی ناوچەکە: لەعێراقەوە تا ئێران و لوبنان، ململانێیەك بە پانتایی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگری ناڕەزایەتی بەرهەقی کرێکاران و خەڵکی بێبەش لە ئێرانەوە تا عێراق و لوبنان کڵپەی سەندووە. هەرسێ وڵات بوونەتە  مەڵبەندی ململانێیەکی پانوبەرین دژی سەرکوت، هەژاری و بێبەشی و دژی حکومەت و هێزە دەسەڵاتدارەکان. ریشەی ئەم ناڕەزایەتیانە، بەدەر لەوەی ئاکامەکەی چی …

Read More »

بژی خرۆشانی جەماوەری زەحمەتکێشی ئێران! …

ماوەی (٣) ڕۆژە زۆربەی شارە گەورەکانی ئێران، لەناویاندا تارانی پایتەخت و هەروەها دەیان شارو شارۆچکە دژی گرانبوونی نرخی بەنزین شەقامەکانی ئەو شارانەیان کرۆدتە مەیدانی ڕوبەڕووبوونەوە دژی رژێمی ئیسلامی ئێران. ئەگەرچی هۆکاری خرۆشانەکانی ئەمجارەی خەڵکی بێبەش و هەژاری ئێران گرانبوونی نرخی بەنزینە، بەڵام لە هەناوی خۆیدا رق و توڕەیی و ناڕەزایەتی لەدەسەڵاتی زیاتر لە چوار دەیەی رژێمی دڕندەی مرۆڤکوژ و کۆنەپەرستی …

Read More »

پیلانی نێودەوڵەتی بۆ له‌ژێرپێنانی ئیرادەی خەڵکی کوردستانی سوریا مه‌حکومه‌! …

“ڕاگەیاندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ڕوداوەکانی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا” دوابەدوای لەشکرکێشی دەوڵەتی بۆرژوا- فاشیستی تورکیا بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا و کوشتاری کوێرانەی هاوڵاتیان و کاول و وێرانکردنی ماڵو حاڵیان و ئاوارەکردنی سەدان هەزار کەسیان، دەوڵەتی ئیمپریالیستی ئەمریکا کە بۆخۆی دەستی تورکیای ئاوەڵاکرد بۆ لەشکرکێشی، گوایە ئێستا بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیانی کورد لە کۆمەڵکوژی تورکیای هاوپەیمانی ناتۆی، رێکەوتنێکی لەگەڵ ئۆردوگاندا …

Read More »

نابێ خه‌ڵکی کوردستانی سوریا له‌م میحنه‌ته‌دا به‌ته‌نیا جێ بهێڵین! …

دوای ماوەیەکی زۆر لە دانوسان لەنێوان ئەمریکاو دەوڵەتی تورکیا، سەرەنجام ترامپ بڕیاری کشانه‌وه‌ی ‌هێزه‌کانی داو دەرگایەکی بۆ دەستێوەردان و هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پەیەدە کردەوە. ڕاستەوخۆ دوای ئەم بڕیارەش، حوکمه‌ته‌که‌ی ئۆردگان دەستی دایه‌ هێرشی سه‌ربازی و تۆپبارانکردنی ناوچە سنوریەکانی ژێر دەسەڵاتی پەیەدە بەمەبەستی ئامادەسازی بۆ هێرشکردنە سەر ئەو ناوچانە بۆ دابینکردن و بەهێزکردنی پێگەی خۆی …

Read More »

تیرۆرو تۆقاندن و کوشتاری هەڕەمەکیناتوانێ به‌ر به‌هاتنه‌مه‌یدانی هه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش بگرێ! …

“بەیاننامەی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان له‌په‌یوه‌ند به‌ خۆپیشاندانە جەماوەریەکانی شارەکانی عێراقه‌وه‌” له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوودا ڕق و توره‌یی په‌نگخواردووی چه‌ند ساڵه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژارو برسی شاره‌کانی خوارووی عیراق، له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵانچی و گەندەڵی حزبه‌ ئیسلامیه‌ میلیشیایه‌کان له‌بەغداد، ته‌قیه‌وه‌ و که‌وته‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی حوکمه‌ته‌ به‌ناو میانڕه‌وه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هد‌یه‌وه‌. سەرباری ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سه‌ربازی و تیرۆرو کوشتاری هەڕەمەکی ‌خۆپیشاندەران و بریندارکردنی سەدان و  دەستگیر …

Read More »

حوکمی دادگای رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی ڕابەرانی کرێکاری نیشانەی ترسی رژێمە لە بزوتنەوەی کرێکاری …

دادگای قەرەقوشی رژێمی دژە کرێکاریی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری ١٨ساڵ تا ٦ ساڵ زیندانی بەسەر ڕابەرانی کرێکارانی کۆمپانیای قامیشی شەکری (هەفت تەپە) و لایەنگرانیان دا، کە لەنێویاندا اسماعیل بەخشی ڕابەری کرێکارانی هەفتە تەپە و سپیدە قلیان رۆژنامەنوسی لایەنگری بزوتنەوەی کرێکاری تێدایە. ڕاگەیاندنی سەندیکای کرێکارانی قامیشی شەکری هەفت تەپە لەبەرامبەر بەم بڕیارەی دادگای زاڵمانەی رژێمی ئیسلامی ئێراندا دەڵێ: ” ئەوەی چاوەڕوانکراو …

Read More »

پەیامەکەی ئۆچەلان سەبارەت بە چەکدانانی (پەکەکە) …

بەیاننامەی حکک سەبارەت بە پەیامەکەی ئۆچەلان پەیامەکەی ئۆچەلان سەبارەت بە چەکدانانی (پەکەکە) عبدللە ئۆچەلان، ڕابەری زیندانیکراوی پەکەکە، لەرێگای پارێزەرەکانیەوە ڕایگەیاند کە دەیەوێت بەڕێگای ئاشتی و وتووێژو دانوسان کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی تورکیادا چارەسەربکات و داواشی له‌هێزه‌کانی په‌که‌کە کردووه‌ که‌ لە بەهاری داهاتوودا”کۆنگره‌ی دانانی چه‌ک” ببه‌ستێت. هاوکات داوای لەهێزەکانی پەیەدەش کردوه‌ کە ڕەچاوی بەرژەوەندیەکانی تورکیا لەسوریا بکەن و خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ …

Read More »

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە: …

ئیسماعیل بەخشی و هاورێکانی دەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێن! رژێمی کۆنەپەرست و بۆرژوایی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ شکاندنی ئیرادەی کرێکاران و خەڵکی ناڕازی ماوەی چەند مانگێکە ژمارەیەك ڕابەری کرێکاری و لایەنگرانی بزوتنەوەی کرێکارییان زیندانی کردوە. بەمەبەستی دادگایی کردنیان، رۆژی ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ (ئیسماعیل بەخشی، علی نەجاتی، سپیدە قلیان، عەسەل محمدی، ساناز اللەیاری، ئەمیر حەسەن محمدی فەرد و ئەمیر ئەمیر قلی)یان ڕەوانەی …

Read More »