بۆ ماوەی سێ رۆژ خرۆشانی سەراسەری خۆیندکارانی بەشە ناوخۆیەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان سەرتاپای کۆمەڵگای کوردستانی خستە ژیر کاریگەریی خۆیەوە. خوێندکاران بۆ خواستی گیڕانەوەی دەرماڵەو باشکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆیەکان، کە ماوەی ٧ ساڵە بە پاساوی جۆراجۆرەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لێیان زەوتکراوە، شەقامەکانی شارو شارۆچکەکانی کوردستانیان کردە مەیدانی بەرەنگاری و ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنی و میلیشیاکانی حزبە دەسەڵاتدارەکان، کە بەشێوەیەکی دڕندانە …
Read More »بەیاننامەکان!
ناڕەزایەتی خوێندکاران بۆ خواستەکانیان ڕەوایە و نابێ بهێڵین بەتەنها بمێننەوە!
ماوەی چەند ڕۆژێکە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆکانی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین و سەر شەقامەکانیان گرتووە. خوێندکاران وێڕای داوای دەرماڵەکانیان، خواستی باشبوونی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی پێداویستی سوتەمەنی و ئاو و کارەبا ئەکەن. ئەمەش سادەترین ئەرکێکە کە ئەبێ دەسەڵاتداران، لە ئەستۆی بگرن و وەڵامی بەکردەوەی پێبدەنەوە. بەڵام ئەوە حکومەت و دەزگا سەرکوتگەرەکانیەتی کە لەجیاتی گوێگرتن …
Read More »دەبێت وەڵام بە خواستی مامۆستایانی وانەبێژ بدرێتەوە
لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکاندا، ئەمڕۆ ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، مامۆستایانی وانهبێژ لەبەردەم پەرلەمانی کوردستاندا لە شاری هەولێرێش کۆبوونەوە و جارێکی تر پێداگرییان لە خواستی دامەزراندن و بە هەمیشەییکردنی کارەکەیان کردەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە مامۆستایانی وانەبێژ لەماوەی رابردوودا و چەندین جارە، بۆ ئەم خواستەیان ناوەندی شارەکان دەگرن و دەچنە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی پەروەردە و دامودهزگا حکومیەکان. بەڵام خودی ئەوەی کە …
Read More »دەبێت وەڵام بە خواستی مامۆستایانی وانەبێژ بدرێتەوە!
لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکاندا، ئەمڕۆ ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، مامۆستایانی وانهبێژ لەبەردەم پەرلەمانی کوردستاندا لە شاری هەولێرێش کۆبوونەوە و جارێکی تر پێداگرییان لە خواستی دامەزراندن و بە هەمیشەیی کردنی کارەکەیان کردەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە مامۆستایانی وانەبێژ لەماوەی رابردوودا و چەندین جارە، بۆ ئەم خواستەیان ناوەندی شارەکان دەگرن و دەچنە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی پەروەردە و دامودهزگا حکومیەکان. بەڵام خودی ئەوەی …
Read More »هەڵبژاردن تەواو بوو بەڵام کێشەی نێوان خەڵکی ناڕازی و دەسەڵات نەبڕاوەیە.
بەدوای دەورەیەک لەپڕوپاگەندەکردن و هەوڵی هاوبەشی هەموو حزبە بەشدارەکان بۆ فریودانی جەماوەری ناڕازی و بەدوای بەخشینەوەی کێوێك لەبەڵێنی درۆ و ڕیاکاری و پاڕانەوە لەخەڵک و لاواندنەوەی کوردایەتی، کەگوایە دەنگی خەڵک “پێگەی کورد لەبەغدا بەهێز دەکات و مافە دەستورییەکانی کورد دەگێڕێتەوە”. پاش ئەوەی کە حزبە دەسەڵاتدارەکان بەئاشکراو نهێنی ئەندامان و لایەنگرانی خۆیان لەژێر فشارو ترسدا ڕاگرت و پەنجەی هەڕەشەی بڕینی مووچە …
Read More »نا بۆ “هەڵبژاردن” نا بۆ “پڕۆسەی سیاسی” ئیتر کاتی کۆتاییهێنانە بە دەسەڵاتی گەندەڵکاران، نۆرەی دەسەڵاتدارێتی جەماوەریە!
جارێکی تر چینی دەسەڵاتدار لە عێراق و کوردستان بە هەموو ڕەوتە ئیسلامی و قەومی و تایفەگەری و هێزە میلیشیاییەکانیانەوە، سیناریۆی گاڵتەجارێ هەڵبژاردنیان بۆ فریودانی خەڵک و پەلکێشکردنەوەیان بۆ نێو زەلکاوی پڕۆسەی سیاسی شکستخواردویان بەدەستەوە گرتەوە. ئەمەش لە دۆخێکدایە کە کۆمەڵگهی عێراق سەراپا غەرقی فەوزایەکی ئەمنییە و ڕۆژانە دەستی تیرۆر و تۆقاندنی گروپە میلیشیاییەکان و هێزە ئەمنیەکان تا ئەوپەڕی خۆی درێژدەبێ …
Read More »خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان شایانی پشتیوانی فراوانی ئێمەو جەماوەری زەحمەتکێشە!
ئەمڕۆ دووشەممە بەرامبەر بە ١٣/٩/٢٠٢١، دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان لەبەشێک لەناوچەو شارهكانى ههرێمى كوردستان، بۆ خواستی دامەزراندنو فرسەتی هەلی کار، دەستیاندایە خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەربڕین و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکان ودەزگا بەرپرسەکاندا کۆبوونەوەو داوایان لە کاربەدەستان کرد کە دابمەزرێن و وەک مافێکی ڕەوای خۆیان حکومەت فرسەتی کاریان بۆ دابین بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە چەند ساڵێکە، حکومەتی هەرێم جگەلەوەی شانی خۆی خاڵی کردۆتەوە لەدابینکردنی کار …
Read More »لەم زەلکاوە ئەمنییەدا هەر ئەوە بەرهەمدێت!
بەیاننامەیەک لەکۆمیتەی کەرکوکەوە، سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک دوێنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی، کۆبوونەوەیەکی “نائاسایی” سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک سازدا. ئەم کۆبوونەوەیە بەدوای ئەو هێرش و پەلاماردانانەدا دێت کە چەکدارانی داعش بۆ سەر چەند ناوچە وگوندێکی سەر بەپاریزگاکە ئەنجامی داو بەهۆیەوە ترسو دڵەڕاوکێی خستە نێودڵی دانیشتوانی ئەم ناوچانەوەو بەدوای خۆشیدا ژمارەیەک لەهاولاتیان کوژران وچەندین …
Read More »خەڵکی ئەفغانستان بەرەو ڕوی سیناریۆیەکی تاریکتر کرایەوە!
گەڕانەوەی هێزەکانی تاڵیبان بۆ ناو شارەکانی ئەفغانستان و دوبارە وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی سیاسی و دامەزراندنی ئیمارەتی ئیسلامی، ئەوەی بۆ خەڵکی جیهان ڕۆشنکردەوە کە ئامانجی جەنگی ئەمریکا و داگیرکاری ئەفغانستان پێش بیست ساڵ لەمەوبەر نە دژی تیرۆر بووه نە بۆ ڕزگاری خەڵکی ئەفغانستان بووە لە ژێردەستەیی کۆنەپەرستترین هێزی میلیشا و دڕندەیەکی وەک تاڵیباندا، بەڵکو خەڵکی کرانە گەورەترین قوربانی نەخشە و سیاسەتی ئیمپریالیستانەی …
Read More »پیلانگیڕی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، لەهەرێمی کوردستان ڕیسواو مەحکومە!
ڕۆژی چواشەمە ١١/٨/٢٠٢١ لە میانی دیداری وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە تاران، داوای دەرکردنی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە هەرێمی کوردستان، لێکرا و پێیان ڕاگەیاندراوە كه ”هەرێمی کوردستان بۆتە لانەی گروپە بەرهەلستکاریەکانی ئێران” و دەبێ هەوڵی وەدەرنانیان بدرێت! ئەم داوایەی جمهوری ئیسلامی ئێران لە درێژەی ئەو بەڵێنانەدایە کە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک …
Read More »