پشتیوانی له ناڕهزایهتیه ڕهواكان له دژی بهرزكردنهوهی تهمهنی خانهنشینی له فهڕهنسا بەێاننامەی ڕیکخراوی دەرەوە: بەزمانی کوردی / ئیگلیزی پلانی بۆرژوازیانهی ماكرۆن بۆ زیادكردنی تهمهنی خانهنشینی له ٦٢ هوه بۆ ٦٤ جارێكی تر بۆوه مایهی ناڕهزایهتیهكی فراوان. ناڕهزایهتی و خۆپیشاندان و كۆبوونهوهكانی ئێوه ئهو ڕاستیهی سهلماندهوه كه كرێكاران، كه تهواوی بوارهكانی كۆمهڵگه ههڵئهسوڕێنن، ئهتوانن ڕاشیبگرن. ناڕهزایهتیهكانتان بووه هۆی پهكخستنی هاتوچۆی گشتی، …
Read More »بەیاننامەکان!
خۆپیشاندانی خەڵکی پێنجوێن شایستەی پشتیوانیە!
ماوەی چوار رۆژە خەڵکی شارۆچکەی پێنجوێن دژی کەمکردنەوەی کاژێرەکانی پێدانی کارەباو دابەشنەکردنی سوتەمەنی پێویست، دەستیان داوەتە خۆپیشاندان و شەوانیش لەگەرمای ژێر سفردا لەناو خێمەو لەسەر شەقام درێژە بە نارەزایەتیەکەیان دەدەن، وەکو نیشانەی پێداگری لەسەر خواستەکانیان ئامادەنین بەشەوو رۆژ شەقام چۆڵ بکەن. خۆپیشاندەران دەڵێن شارۆچکەکەیان دوو مەرزی سەرەکی لەسەرە کە مانگانە سەدان ملیۆن دۆلار داهات بۆ حکومەت و دەسەڵاتداران دەستەبەر دەکات، …
Read More »هێرش بۆسەر ژنان و ئازادی و مافە فەردی و مەدەنیەکان، ناسنامەی ئیسلام و ئیسلامی سیاسییە
ئێوارەی دوێنی بەرواری ٣٠ دیسەمبەر، لە نزیک گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی، کۆمەڵە گەنجێک هێرشێکی دڕندانە دەکەنە سەر کچێک کە بۆ بەشداری لە دیمەنی پیشبرکێی ماتۆڕسواری ئامادە بوو بوو.. دەڵێن هۆکاری هێرش بۆ سەر ئەو کچە شێوازی پۆشاک و جلوبەرگەکەی بووە، بەڵام ئەوە درۆیەکی شاخداری ئەو خێڵە لە کۆنەپەرستانی ئیسلامی و نەخشە داڕێژەرانی سازکردنی ئەم سیناریۆ قێزەون و شەرماوەرانەیەیە، تا ڕاستی …
Read More »دەبێ دەستبەجێ و بێ قەیدو شەرت سابیر ئەحمەد و عەبدوڵا هیوا ئازاد بکرێن!
بەرواری ٨ی ئەم مانگە، دادگای نەوجەوانانی کەرکوک-گەرمیان سزای زیندانی ٤ ساڵی بەسەر هەردوو تازەلاو سابیر ئەحمەد (تەمەن ١٧ ساڵ) و عەبدوڵا هیوا (تەمەن ١٦ ساڵ)دا سەپاند، کە لە خۆپێشاندانەکانی ئابی ساڵی ٢٠٢٠دا بەشداریان کردووە. دادگا ئەم دوو تازەلاوەی بە مادەی ٣٤٢ یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە سوتاندنی موڵک و ماڵی گشتی سزا داوە. سزادانی ئەم دوو تازەلاوە بە تۆمەتی بەشداری …
Read More »پەیامی پشتیوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ خەڵکی خرۆشاوی شارەکانی ئێران!
خەڵکی ئازادی خوازی ئێران! هەروەک کوشتنی مەهسا ئەمینی بە دەستی جەلادانی جمهوری ئیسلامی بووە بڵێسەی کڵپەسەندنی خرۆشانێکی مەزنی جەماوەری لە زۆربەی شارەکانی ئێران لەدژی دەسەڵاته ستەمگەر و ئینسانکوژەکەی جمهوری ئیسلامی سەرمایە، هاوکات بە دوای خۆیدا پشتیوانیەکی گەورەی کۆمەڵگهی جیهانی بەرامبەر بە تاوان و دەستدرێژیەکانی جمهوری ئیسلامی بە گشتی و ئەو ستەم و چەوسانەوەیەی کە لە ژنان بەڕێوەی دەبات بە تایبەتی، بۆ …
Read More »گرێدانەوەی ئومێد بە سەرۆک کۆمار و حکومەتی تازەی عێراقەوە بێهودەیە،
تهنها به هێنانهمهیدانی جوڵانهوهیهكی سهربهخۆی چینایهتی بۆ وهلانانی ئهم دهسهڵاته دهتوانرێ خواستهكانمان بهدیبێت! سەرەنجام دوای ساڵێک لە گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە مەبەستی پاشەکشەپێکردن بە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری، دوای دەورەیەکی تر لە شەڕ و پشێوی و داسەپاندنی دۆخێکی ناهەمواری سیاسی و ئابوری و ئەمنی بەسەر کۆمەڵگای عێراقدا، کە سەرجەم باڵەکانی بۆرژوازی تێیدا بەشداربوون، دوای فریوکاری و ملشکاندنی یەکتر و سازکردنی هاوپەیمانێتی ئاشکرا …
Read More »تیرۆر کردنی ناگەهان کەمال بەتوندی ئیدانە دەکەین!
سەرلەبەیانی رۆژی سیشەمە ٤/١٠/٢٠٢٢ ناگەهان کەمال ئاکارسێل هەڵسوراوی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئەندامی ئەکادیمی ژنۆلۆژی خەڵکی کوردستانی تورکیا لەگەرەکی بەختیاری شاری سلیمانی درایە بەر دەستڕێژی گولەو تیرۆر کراو بەم جۆرەش دەستی تاوان کاری دەولەتی فاشیتی تورکیا گەیشتە هەلسوراوێکی سیاسی تر. بەڵام ئەمە یەکەمین تیرۆر و دوا تیرۆر نیە کەهەڵسوراوانی ئۆپۆزسیۆنی دەولەتی تورکیا بەم شیوە وەحشیگریە دەکاتە …
Read More »هێرش و بۆمبارانکردنی بنکە و بارەگاکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، لەلایەن جمهوری ئیسلامیەوە، جێگای نەفرەت و توڕەیی ئێمە و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانە!
٢٨ ی ئەم مانگە هێزەکانی جمهوری ئیسلامی لە ڕێگای ژمارەیەک درۆن و کاتیۆشا و موشەکی دوورهاوێژەوە بنکە و بارەگای زۆربەی حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیان لە کوردستانی عێراق بۆمباباران کرد، لە ئاکامی ئەم هێرشە وەحشیانەیەدا بەجیا لە زەرەروزیانی زۆری ماددی، ژمارەیەک کەس و هاوڵاتی کوژراو و بریندار بوون و ژمارەیەکیش لە کەسوکار و دانیشتوانی نێو ئۆدوگا و کەمپەکان ئاوارە بوون. ئهمه هاوکات …
Read More »سەرکوتی خۆپیشاندانی ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی لەخەڵکی خرۆشاوی شارەکانی ئێران ئیدانەدەکەین!
سەرکوتی خۆپیشاندانی ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی لەخەڵکی خرۆشاوی شارەکانی ئێران ئیدانەدەکەین! ئهمڕۆ چوارشەممە ڕیکەوتی ٢٨/٩/٢٠٢٢ له كاتێكدا كه ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئازادیخواز، له شاری سلێمانی بۆ پشتیوانی له جهماوهری ناڕازی و ئازادیخوازی خرۆشاوی شارهكانی ئێران، دەیانویست خۆپیشاندانێک بەڕێ بخەن، بەڵام لەلایەن هێزه ئهمنیهكانەوە ڕێگرییان لێکرا و نهیانهێشت خۆپیشاندانەکە ئهنجام بدەن. بهڵام خۆپیشاندهران ههر سوور بوون لهسهر ئهوهی ئهم دهنگی پشتیوانی و ناڕهزایهتیه دژ به كۆماری …
Read More »نابێ ڕیگابدەین ئەم هێرش و پەلامارەی کۆنەپەرستان بێوەڵام تێپەڕێت!
ماوەیەکە هێرش و پەلاماری سەلەفیەکان بۆ سەر ژنان و ماف و ئازادیە مەدەنیەکانیان بەتایبەتی و کۆمەڵگە بەگشتی، ڕووی لەسەر کردووە و لەکەناریشەوە ڕەوتە ئیسلامیەکانیش سیاسەتی حجابکردنی ژنانیان لە ژێر ناوی “تاجی زێڕین” و پێشبرکێی “بەهای فەرمودە” وە، بەدەستەوە گرتووە تا ڕەمز و نەریتەکانی ئیسلامی سیاسی بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ بکەن. ئەم هێرش و پەلاماردانە هاوبەشەی سەلەفیەکان و ئیسلامیەکان لە ێێگای بانگخواز …
Read More »