عوسمانی حاجی مارف بزووتنەوەی”عەسائیبی ئەهلی حەق” هەوڵی ئەوە دەدات بەرپرسیارێتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئەستۆ بگرێت، کە سەرپەرشتی زیاتر لە ملیۆنێک خوێندکاری عێراقی دەکات. هەرچەندە ئەمەریکا عەسائیبی ئەهلی حەقی خستۆتە لیستی ڕێکخراوێکی تیرۆرستیەوە، هەروەها سەرکردەکەیان، قەیس خەزعەلی کەوتۆتە ژێر لیستی سزاکانەوە، بەڵام ئەم گروپە بەهۆی چالاکیەکانی لەناو هەندێک کەرتی حکومەتی عێراقدا، ئیمتیازێکی بەهێز و کاریگەری فراوانیان هەیە …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
دهسهڵات بهرپرسه لهكوشتنی ئاری چایچی و نابێت لەئاست ئەم تاوانەنەدا بێدەنگ بین!
شهوی ٢٧ ی تهموز لهگهڕهكی ڕاپهڕین، هاوڵاتییەکی گەنج بەناوی ئاری چایچی، لهلایهن چهكدارێكی سهر بههێزهكانی كۆماندۆوه تهقهی لێكرا و كوژرا. ههر ههفتهی پێشووش لهههمان گهڕهك كهسێكی تری تهمهن ١٥ ساڵی و لهلایهن كهسێكی سهر به ههمان هێزهكانی كۆماندۆوه كوژرا. ئهمه جگه لهچهندین ڕووداوی تهقهكردن كه لهشاری سلێمانی و دهوروبهری ڕوویانداوه كه ههندێكیان تهنانهت لهنێوان هێزهكانی ئاسایش و هێزه ئهمنیهكانی تردابوون. …
Read More »کۆمۆنیزم و یەکسانیخوازی، دەتوانێ بەر بە کوشتاری ژنان بگرێت!
رێبوار ئەحمەد “سیستەمی حوکمڕانی بەرپرسیارە لە کوشتاری ژنان”! ئەمە ناوەرۆکی ڕاپۆرتێکە کە ڕێکخراوی ئەمینستی بەم دواییانە بڵاویکردوەتەوە. زیاتر لە سێ دەهەیە پێداگری دەکەین لەوەی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتی بەرپرسی راستەوخۆی ئەو ستەم و کۆیلایەتی و کوشتارەیە کە بەرۆکی ژنانی گرتوە. لەم بارەیەوە ڕۆشنگەریمان کرد، خەباتمان کرد و یەخەی حزبە دەسەڵاتدارەکانمان گرت، کەوتینە بەرامبەرکێ لەگەڵ کۆنەپەرستی ئیسلامی و تەنانەت لەم جەنگی بەرگریە …
Read More »بەخشینەوەی ئومێد بەم هەڵبژاردنە خەتایە!
عوسمانی حاجی مارف پاش دوو ساڵ لە چەقبەستن و دەرگیربونی بارزانی و تاڵەبانی بۆ بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن، دواجار نێچیرڤان بارزانی فەرمانێکی هەرێمی دەرکرد کە وادەیەکی نوێی لە٢٠-١٠-٢٠٢٤ دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان. لەهەمانکاتدا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە. ئەوەی شایانی باسە ئەمە پێنجەمین فەرمانی نێچیرڤان …
Read More »ئاسایشی یەکێتی و رۆڵی جەندەرمە!
موحسین کەریم رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە بڕیاربوو کۆمەڵێك چالاکوانی سیاسی و جەماوەری لە سلێمانی دژی هێرشی سەربازی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر هەرێم رێپێوان و خۆپیشاندان بکەن، بەڵام لەلایەن ئاسایشی یەکێتیەوە، بەبیانوی ناسکی و هەستیاریی دۆخی ئاسایشی هەرێمەوە، رێگایان پێنادرێ. دواتر ئاسایش ئاگادار دەکەن کە دەیانەوێ ئێوارەی هەمانرۆژ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ هەمان مەبەست لەبەردەم باخی گشتی ئەنجام بدەن، بەڵام کاتێك بەرەو شوێنی …
Read More »چاوپێکەوتن لەگەڵ بەهادین حاجی بەکر دارتاش، ناسراو بە ڕێبوار عارف، ڕێکخەری کۆنگرەی ئازادی و گۆرانکاری لە کوردستان.
ئۆکتۆبەر: رۆژی ٦ تەموز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا لیژنەی بەرپاکردنی کۆنگرەی دامەزراندنی رێکخراوی ( کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری) ڕاگەیاند. سەرەتا دەکرێ سەبارەت بە ئامانج لە دروستکردنی ئەو رێکخراوە قسەمان بۆبکەی؟ لە کێ پێکدێت و چوارچێوە و سنوری هەڵسورانی کوێ دەبێت و دەیەوێ چی بکات؟ رێبوار عارف: شەشی تەموز تێپەڕبوونی زەمەنێکی دورودرێژە بەسەر کۆبەندیەک لەکارو هاودەنگی و هاوپراتیکی دەیان هەلسوراوی …
Read More »گفتوگۆی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر لەگەڵ عبدللە محمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزب
دەربارەی هێرشی سەربازی دەوڵەتی تورکیا بۆناو کوردستانی عێراق ئۆکتۆبەر: لەماوەی ڕابردوودا سوپای تورکیا بە هیزێکی زۆرەوە هاتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوە بێجگە لەو بنکە سەربازیانەی کە لە هەرێمدا هەیەتی، بەڵام بەپێی هەواڵەکان سەربازەکانی تورکیا لەناو هەندێ ناوچەی دهۆك خاڵی پشکنینیان داناوە. بیانوی دەوڵەتی تورکیا لێدانە لە پەکەکەو کۆتاییهێنان بە قەندیل وەکو خۆیان دەڵێن. تا چەندە ئەم لەشکرکێشیە پەیوەندی بە …
Read More »بیمەی تەندروستی بۆ کرێکاران و هەموو هاووڵاتیانی کەمدەرامەتی کوردستان ئەرکی دەست بەجێێ حکومەتە!!
وەستا مەهدی ڕەسوڵ یەکێك لەو خزمەتگوزاریانەی کە کرێکاران و هاووڵاتیان لێی بەهرەمەند بوون، کەمێك بارسوکی بۆیان دروست کردبوو، پێشکەشکردنی داودەرمان و بینینی نەخۆش بوو لەو نەخۆشخانەی کە موڵکی حوکمەت بوون و خەرج و مەساریفی لە لایەن حوکمەتەوە بۆ دابیندەکرا . دوای ئەوەی کە ئاڵوگۆری سیاسی رویداو سیستمی سیاسی لەسەر بنەمای فیدراڵی دامەزرا، یەکەمین شت کە دەستیان بۆبرد، وەرگرتنەوەی بەرپرسیارێتی دەوڵەت …
Read More »کاریگەری رێکەوتنی ئێران و عێراق و حکومەتی هەرێم بەدژی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی
نوری بەشیر لە ١٣ی تەمموزدا، کازم غەریب ئابادی، جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەزگای دادوەری ئێران لە دانیشتنێکدا له كۆبوونهوهیهكی ئهنجومهنی دادوهری له پارێزگای ئهلبهرز له باكوری ئێران، قسەی لەسەر لیستێکی ١٢٠ کەسیی لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کردووە، کە داویانەتە عێراق بۆ رادەستکردنەوەیان بە جمهوری ئێسلامی و ئهو كهسانهی ناویان لهم لیستهدا هاتووه به “تیرۆریست” وهسفكردوە و وتویەتی کە لەنزیکترین فرسەتدا دەبێت دادگایی …
Read More »ئۆکتۆبەری ژمارە ٨٨ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!
ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان. ٢٥ی تەموزی ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٨٨، کلیکی ئیڕەبکە:
Read More »