ئەرشیفی بابەتەکان

سەبارەت بەسزادانی کرێکاران لەلایەن خاوەنکارەوە!

گفتوگۆ لەگەڵ مەهدی ڕەسوڵ ئۆکتۆبەر: بەبۆنەی یەکی ئایارەوە ژمارەیەك لە کرێکارانی کارگەی ئاسن و پۆلای ماس نەچونەوە سەرکار، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارگەوە سزادران.. ئەم پرسە بوە مایەی ناڕەزایەتی و لەژێر فشاری ئەو ناڕەزایەتیانەدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ناچاربوو ئەو بڕیارە بە بەڕێوەبەرایەتی کارگەی ناوبراو هەڵوەشێنێتەوە. سەبارەت بەو روداوەو پرسی سزادانی کرێکاران لەسەر داکۆکیکردن لەمافەکانی خۆیان ئەم گفتوگۆیەمان لەگەڵ وەستا …

Read More »

دەبێ سەرانی دەسەڵات سزا بدرێن نەك ‌هەڵسوڕاوانی سیاسی بادینان!

دەشتی جەمال  سەرەنجام دادگای پیاچوونەوەی گشتی هەرێم بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری بە سزادانی هەڵسووڕاوانی سیاسی بادینانی پەسەندکرد و تاوانی سیخوڕ و تێکدەر و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بەرپرسانی حکومەت و وێنەگرتنی شوێنە هەستیارەکانی… خستە پاڵ پۆلێك لە هەڵسووڕاوی سیاسی بادینان. ئەم بڕیارە ناڕەزایەتیەکی بەرفراوان و توندی لێکەوتەوە تا ئاستێك کە کونسوڵخانەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و کەنەداشی هێنایە سەرخەت و مۆری ڕەشی …

Read More »

سەنگەر گواستنەوە یان گەڕان بەدوای کۆمپانیای چەورتردا! 

عەبدوڵا مەحمود  وازهێنان لە حزب و رێکخراو و کۆمەڵەیەک لەسەر بنەمای بوونی بیروباوەر و هێڵی سیاسی جیاواز، بەتاک یان بە کۆمەڵ و پەیوەست بوون بە حزب و ڕێکخراوەیەکی تر… کارێکی سروشتییە. دەشێت کەسێک یان کەسانێک هەبن لەگەڵ قوڵبونەوەی ناکۆکییە سیاسی و فکری و بەرنامەییەکانیان لەگەڵ رەوت و حزبێکی سیاسییدا کە کاری لەگەڵ دەکەن بەوە بگات، واز لەو حزب و ڕێکخراوە …

Read More »

وتەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە لایەن (عامر سابیر)ەوە لە یادی یازدە ساڵەی تیرۆری (سەردەشت عوسمان)دا لە سیدنی ئوسترالیا….

ئیوارەتان باش، من عامر سابیرم، وتەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکایی کوردستانتان پێشکەش ئەکەم. سەرەتا لە یادی یازدە ساڵەی تیرۆری سەردەشتی ئازیردا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ دایک و باوکی سەردەشت، بۆ خانەوادەکەی،  دائەنەوێنم کە ئەوە یازدە ساڵە لە شاری هەولێردا قارەمانانە خۆیان ڕاگرتووە و لە بەرانبەر ئەو هەموو فشارەی پارتی و دەزگا سەرکوتکەرەکانیدا، سەرکەشانە و بێباکانە ڕاوەستاون و لە زاری براکانی …

Read More »

ئۆکتۆبەری ژمارە ١١ …

دەورەی تازە  ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٠٢١/٥/١٠ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ١١ی ئۆکتۆبەر

Read More »

با بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە و بۆ ئازادکرانی هەڵسوڕاوانی سیاسی بادینان دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕین!

ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، هەڵدەستێت به‌ سازدانی خۆپێشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ له‌نده‌ن/ بەریتانیا. ڕۆژی : چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢/٥/٢٠٢١ کاتژمێر: ١ی پاش نێوەڕۆ شوێن: 2 Hobart place, Belgravia London SW1W 0HU نزیکترین وێستگەی شەمەندەفەر Victoria Station یان    Hyde Park Corner سەرئەنجام دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری بەسزادانی هەڵسوڕاوانی سیاسی بادینان …

Read More »

هیومان رایتس ۆوچ: پرۆسەی دادگایكردنی گیراوەکانی بادینان لە دادگای تاوانەكانی هەولێر پێشێلكاری یاسایی و دەستتێوەردانی سیاسی زۆری تێدا بووە…

لەدرێژەی نارەزایەتی جەماوەری و دەنگ و رەنگە ئازادیخوازەکان و لەناوخۆ و وڵاتانی دەرەوەو ریکخراوە ئینسان دۆست و جیهانیەکاندا، بەدژی دەستگیرکردن و دادگایی کردنی ژمارەیەک لە رۆژنامەنووس و هەڵسوڕاوی جەماوەری و مەدەنی بادینان، ریکخراوی هیومان رایتس ۆوچ ی سەر بە رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە راپۆرتیکدا کە بەم دوایانە بڵاوبۆتەوە، رەخنەی راشکاو لەدەستگیرکردنی گیراوەکانی بادینان و هاوکات دادگای تاوانەکانی هەولێر دەگرێت و …

Read More »

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز موزەفەر عەبدوڵا هەڵسوڕاوی کۆمۆنیست سەبارەت بە دۆسیەی سەردەشت عوسمان…

بۆپێشەوە: ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی کورد، هەر کاتێك کێشەیان لەگەڵ دەسەڵات هەبێت، دۆسیەی تیرۆر بە گشتی، و ڕۆژنامەنوسان بە تایبەتی بە دەستەوە دەگرن، کاتێكش بەشیان لەکێکی شیرینی دەسەڵات پێدەدرێت، قوڕوقەپی لێدەکەن! چۆن دەڕواننە مامەڵەی ئەو ‌هێزە ئۆپۆزیسیۆنە؟ موزەفەر عەبدوڵا: بەر لە چوونە ناو وردەکاری وەڵامی پرسیارەکەوە؛ وا پێویست دەکات بپرسین کام دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستان؟ تا بشزانین ئۆپۆزیسیونەکەی چۆنەو ڕاو بۆچوون و …

Read More »

زیادکردنی کرێ و کۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچە و ئازادی ڕێکخراوبوون سەرەکیترین خواستی ئایارن!…

عەبدوڵا مەحمود … ئایاری ئەمساڵ بۆ کرێکاران و کارمەندانی کوردستان لە هەلومەرجێکی ئیکجار سەختدا بەرێوەدەچێت. کەمی کرێی کرێکاران و بەردەوامیدان بە لێبرینی موچەی موچەخۆران، لەپاڵ گرانی بازار و دەیان دەردو موسیبەتی تریدا لە پێشیانەوە کۆڕۆنا ڤایرۆس، بۆتە هۆکارێک تا چینی کریکار و کارمەندان و تەواوی ئۆردی بێبەشی کوردستان بەرەو ژیانێکی سەخت و مەمرەو مەژی راپێچ بکرێن. لەپاڵ کەمی کرێی و …

Read More »

بڕیاری دادگای پیاچونەوەی هەریم سیاسیە نەك یاسایی!

رۆژی ٢٨ی ٤ی ٢٠٢١ دادگای پیاچونەوەی گشتی هەرێم، بڕیاری ژمارە ٤٦٨ی دەرکرد کە تایبەت بوو بە پیاچونەوە بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر/ ٢ دا دەربارەی سزادانی هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی بادینان بەناوەکانی ( شیروان ئەمین، شڤان سعید، ئەیاز کەرەم، هاریوان عیسی و گوهدار محمد امین). پەسەندکردنی بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر لەلایەن دادگای پیاچونەوەی هەرێمەوە، بڕیارێكی تەواو سیاسیە کە لەلایەن ٣ …

Read More »