ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە ٢٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٩، کلیکی ئیڕەبکە:
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
ئەمریکاو جۆلانی
عوسمانی حاجی مارف ئەمریکا داوای سەری ئەبو محەمەد جۆلانی دەکرد بە زیندویی یان مردویی، بە پاداشتێکی دە ملێۆن دۆلاری، بەڵام دوای کۆتایی دەسەڵاتی ئەسەد، دیداری نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ جۆلانی، کە سەرۆکی ڕێکخراوێکی چەکداریە و تا ئێستاش ناویان لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە دادپەروەری نێودەوڵەتی وەک تیرۆریست داوایان دەکات، لەڕاستیا بە گاڵتەجاڕیەکی بێتام و ئابڕوبەرانە و سەیروسەمەرە لە …
Read More »خۆپیشاندانی خەڵکی ئازادیخوازی سوریا تروسکاییەك لەناو سیناریۆی کۆنەپەرستانەی باڵەکانی بۆرواژیدا!
ئەمڕۆ ٢٠ی دێسەمبەر، هەزاران ژن و پیاوی ئازادیخواز لە گۆڕەپانی ئەمەوییەکان لەسەر بانگەوازی “کۆمەڵەی لاوانی مەدەنی” لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کۆبونەوەو خوازیاری دەوڵەتێکی عەلمانی و مەدەنی بوون کە مافەکانی ژنان و مناڵ و سەرجەم هاوڵاتیانی سوریا دەستبەربکات. خۆپیشاندەران خوازیاری ئەوەی بوون کە سەرجەم هاوڵاتیانی سوریا بەدەر لە پێناسەی نەتەوەیی و دینیان مافەکانیان لە سوریای داهاتوودا پارێزراو بێت. خۆپیشاندەراب بەدەنگێکی دلێرەوە …
Read More »داهاتووی سوریا بەرەو کوێ!؟
موحسین کەریم دوای تەنها ١٠ رۆژ لە دەستپێکردنەوەی هێرشە چەکداریەکانی گروپە ئیسلامیە چەکدارەکانی سوریا، شاربەدوای شار، بەبێ بەرگریەکی ئەوتۆ لەلایەن سوپای سوریاو هێزە چەکداریەکانی بەشار ئەسەدەوە، سەرەنجام دەسەڵاتی ئەسەد کەوت و بەشار ئەسەد بەنهێنی سوریای بەجێهێشت بەرەو روسیاو لەلایەن پۆتینەوە مافی پەنابەری پێدرا. بەوجۆرە دیمەشق کەوتە دەستی هێزەکانی” دەستەی رزگاری شام- هیئە تحریر الشام”! رۆژێك پێش کەوتنی رژێمەکەی ئەسەد لەرۆژی …
Read More »جیهانێك له دژی مێ
جهمال موحسین نۆڤێمبهری ٢٠٢٤ پێشهكییهكی كورت: (ئهم بابهتهی بهردهستتان سهبارهت به ئامارێكی ترسناكه لهسهر ڕێژهی ئهو ژن و كچانهی كه له ئاستی دنیادا ڕووبهڕووی لاقهكردن و دهستدرێژیی سێكسی بوونهوتهوه. بابهتهكه پێشتر ئاماده كراوه و پهیوهندی به خودی ڕۆژی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی له دژی ژنانهوه نهبوو له كاتی نووسینیدا. بهڵام بهوبۆنهیهوه كه لهو ڕۆژه نزیكبووینهتهوه ههردوو بهشهكهی بهجۆرێك ڕێكخراوهتهوه كه هاوكاتی ئهو …
Read More »کۆتایی ئەسەد و ئاکامەکانی
عوسمانی حاجی مارف هەرچەندە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و باشوری لوبنان لەماوەی زیاتر لە ٤٢٠ ڕۆژدا سەرنجی تەواوی جیهان و میدیاکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشابوو، بەڵام ڕوداوەکانی ئەم دواییەی حەڵەب و ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا لە کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەک لە باکووری سوریا، توانی ببێتە هەواڵی تەواوی میدیاکان و مانشێتی ڕۆژنامەکان. ڕۆژی شەممە ٣٠/١١، نیشاندانی شکستێکی گەورەی هێزەکانی ڕژێمی سوریابوو لە …
Read More »کێشەی کوردستانی سوریا لەناو کێشەیەکی گەورەتردا؟
نوری بەشێڕ ئەوەی لەسوریا روویدا بەپێی رێکەوتنێکی پێشوەختەی ئەمریکا، تورکیا و روسیا و هەروەها لەرێگای تورکیاوە لەگەڵ هەیئەی تەحریری شام بۆ لابردنی بەشار ئەسەدو ماوەنەوەی پاشماوەی دەسەڵاتەکەیەتی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک گروپ و حزبی ئیسلامی و قەومی کۆنەپەرست، لەسەریانەوە هەیئەی تەحریری شام، واتە رژێمێک نەڕووخاوە، بەڵکو لەچوارچێوەی بەرنامەو بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی زلهێزی سەرمایەداری جیهانی؛ ئەمریکاو روسیا لەلایەک و وڵاتانی تری کۆنەپەرست و …
Read More »ئۆجەلان لەبەردەم بانگەشەی ئاشتیخوازی ئەردۆگاندا
عوسمانی حاجی مارف سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نومان کورتولموش، لە پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتدار، پشتگیری لە پێشنیازەکەی دەوڵەت باخچەلی کرد، کەسەرۆکی پارتی مەهەپەیە، بۆ چارەسەرکردنی گرژیە لەمێژینەکانی حکومەتی تورکیا لەگەڵ پەکەکەدا. پێشتر باخچەلی پێشنیاری کردبوو کە عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە، لەبەرامبەر ڕاگەیاندنی کۆتایهێنان بە یاخیبونی پەکەکە، لە سزای هەتاهەتایی ئازاد بکرێت. هەروەها بەهەمانشێوە ڕێگەی پێبدرێت لە پەرلەمانی تورکیا قسە بکات، کورتولموش …
Read More »ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٨ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!
ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە ١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٨، کلیکی ئیڕەبکە:
Read More »بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەربارەی شەڕو بارگرژیەکانی سوریا!
لەچەند رۆژی ڕابردوودا میلیشیا ئیسلامیەکانی “بەرەی رزگاری شام” و “سوپای نیشتمانی سوری”، لە پارێزگای ئیدلیب، هیرشێکی فراوان وکتوپڕیان دەست پێکردو ناوچەیەکی فراوانیان لە باکوڕی رۆژئاوای سوریا، خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە، ئێستاش بەرەو ناوەراستی سوریا و دیمەشقی پایتەخت لەپێشرەویدان. بەمەش ئاگری جەولەیەکی تری شەرو ماڵویرانی، کوشتن وئاوارەیی بەکۆمەڵ، ڕوبەڕوی خەڵکی سوریا کراوەتەوە. لەماوەی شەڕی ناوخۆی سوریادا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە تا ساڵی …
Read More »