بارودۆخی ئێستای کوردستان وهەڵبژاردن لەعیراق. ناونیشانی سمینارێکە خەسرەو سایە پێشکەشی دەکات. ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠/٩/٢٠٢١ کاتژمێر ٤ی ئێوارە، لەماڵی کەلتوری وڕۆشنبیری قەڵادزێ.. هاتن بۆ هەموانە… بۆزانیاری نایزتر: ٠٧٧٠١٥١١٠٤٣
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
دیموکراسی: لێکدانهوهکان و واقیعهت
چاوپێکهوتن لهگهڵ ئینتهرناسیۆناڵ مەنسور حیکمەت: ئینتهرناسیۆناڵ: بە کۆتاییهاتنى جەنگى سارد و هەرەسهێنانى بلۆکى ڕۆژهەڵات، لە هەموو شوێنێک باس باسى سەرکەوتنى دیموکراسییە. دەڵێن بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا دیموکراسى لە ١٧٠ وڵاتدا بەرقەرار بووە. تێکڕووخانى یەک لەدواى یەکى دیکتاتۆرییە سهربازییەکان لە وڵاتانى ئهمهریکاى لاتین لەم چەند ساڵەى دواییدا، هاتنەسەرکارى هەندێ دەوڵەتى تازە لە ئەنجامى هەڵبژاردنى گشتى لە هەندێ لە وڵاتانى ئهورووپاى ڕۆژهەڵاتدا، …
Read More »هەڵبژاردن و تارمایی خرۆشانی جەماوەر!
موحسن کەریم: خرۆشانە جەماوەریەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ی شارەکانی عێراق، تارمایی شۆڕشی جەماوەری پیشانی دەسەڵاتی میلیشیایی بۆرژوازی دا کە سەرەنجام، قەیرانی سیاسی و حکومەتیی قوڵ کردەوەو سەرۆک وەزیرانەکەی و کابینە وەزاریەکانی پێچایەوە! بۆرژوازی جیهانی و عێراقی بۆ دەربازبوون لەو گێژاوو بنبەستەی سیستەمی سیاسی- ئابوری سەرمایەداری لە عێراق گیرۆدەی بوو بوو بەدەست ناڕەزایەتی و خرۆشانی جەماوەری کرێکارو زەحمەتكێش و وەتەنگهاتووی عێراقەوە، چەندین …
Read More »قەیرانی دەسەڵات لە عێراق و بنبەستی هەڵبژاردنی پێشوەخت!
عوسمان حاجی مارف بەدوای ڕوخانی حکومەتی بەعسی ناسیونال فاشی و پاکردنەوەی دەسەڵاتی سەدامێک کە نمونەی گەورەترین کەسایەتی سەرکوتگەرو دڕندەو دژی ئینسانی بوو، عێراق پێشوازی لە گەورەترین ئاڵوگۆری سیاسی و کۆمەڵایەتی تەواو جیاواز لە مێژوی خۆیدا کرد، ئاڵوگۆڕێک کە هەموو شتێک لەیەک ترازاو لەبەر یەك هەڵوەشایەوە. نەخشەکانی باڵا دەستی دەوڵەتی ئەمریکاو خوڵقاندنی شەڕی کەنداو، عێراقی خستە بەردەم چارەنوسێکی وەها نادیارو سەرگەردانەوە …
Read More »ئێن ئاڕ تی و نهوهی نوێ و چنگهكڕێی خۆههڵواسین به ڕیشی تاڵیبانهوه!
جهمال موحسین ٧ ی سێپتێمبهری ٢٠٢١ كات و وزه و وردبوونهوهیهكی زۆری ناوێ له كهناڵی ئێن ئاڕ تی و ئهوانهی له پشتیهوهن تێبگهیت تا زوو بۆت دهربكهوێت كه پاڵی به چ كۆنهپهرستیهكهوه داوه، با خۆشی ههر شانازی به ههڵكردنی باهۆزی ’’بێلایهنی و فرهڕهنگی و میدیای ئازاد‘‘هوه بكات. ئهم كهناڵه هی شاسواری سهرمایهداری لهپڕ ههڵتۆقیوه. سهرمایهدارێكی دواكهوتووی خاوهن ههمان بۆچوونی ترهمپ …
Read More »نابێ دەستدرێژیەکانی رژێمی ئیسلامی ئێران بە بێدەنگی تێپەڕێت!
موحسین کەریم رژێمی ئیسلامی ئێران، بەدوای هەڕەشەکانی چەند رۆژ لەمەوبەری فەرماندەی هێزی پیادەی ئەو رژێمە لەدژی هێزە ئۆزیسیۆنەکانی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان، لەرێگای فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانی چەندین ناوچەی سنوری لە هەرێمی کوردستان کرد ، بە مەبەستی زەربەدان لەو هێزانە و نیشاندانی ئامادەیی رژێمی ئیسلامی بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی لە کوردستانی عێراق لەرێگای بەکارهێنانی هێزو نائارامکردنی شوێنی کارو …
Read More »پێگەی دادگا لای باڤل
عوسمان حاجی مارف ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەی کە بۆ باڤل ڕێکخرابو، وەڵامێکی باڤل لە بارەی پەیڕەونەکردنی یاسایی و مافەوە جێگای سەرنجی جدی و باسکردنە، پاش ئەوەی باڤل پێداگری و سوربونی خۆی لەسەر ئەوەی ژەهری پێدراوە دەگێرێتەوە، هەرەوها باس لە ڕفاندن و هەڕەشەکردن و خراب بەکارهێنانی دەسەڵات و میدیاش دەکات.. ، واتە کەسانێک هەن کە تاوانبارن و لەسەرویانەوە لاهورە، لە هەمانکاتدا بە …
Read More »نا بۆ “هەڵبژاردن” نا بۆ “پڕۆسەی سیاسی” ئیتر کاتی کۆتاییهێنانە بە دەسەڵاتی گەندەڵکاران، نۆرەی دەسەڵاتدارێتی جەماوەریە!
جارێکی تر چینی دەسەڵاتدار لە عێراق و کوردستان بە هەموو ڕەوتە ئیسلامی و قەومی و تایفەگەری و هێزە میلیشیاییەکانیانەوە، سیناریۆی گاڵتەجارێ هەڵبژاردنیان بۆ فریودانی خەڵک و پەلکێشکردنەوەیان بۆ نێو زەلکاوی پڕۆسەی سیاسی شکستخواردویان بەدەستەوە گرتەوە. ئەمەش لە دۆخێکدایە کە کۆمەڵگهی عێراق سەراپا غەرقی فەوزایەکی ئەمنییە و ڕۆژانە دەستی تیرۆر و تۆقاندنی گروپە میلیشیاییەکان و هێزە ئەمنیەکان تا ئەوپەڕی خۆی درێژدەبێ …
Read More »خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان شایانی پشتیوانی فراوانی ئێمەو جەماوەری زەحمەتکێشە!
ئەمڕۆ دووشەممە بەرامبەر بە ١٣/٩/٢٠٢١، دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان لەبەشێک لەناوچەو شارهكانى ههرێمى كوردستان، بۆ خواستی دامەزراندنو فرسەتی هەلی کار، دەستیاندایە خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەربڕین و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکان ودەزگا بەرپرسەکاندا کۆبوونەوەو داوایان لە کاربەدەستان کرد کە دابمەزرێن و وەک مافێکی ڕەوای خۆیان حکومەت فرسەتی کاریان بۆ دابین بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە چەند ساڵێکە، حکومەتی هەرێم جگەلەوەی شانی خۆی خاڵی کردۆتەوە لەدابینکردنی کار …
Read More »ئۆکتۆبەری ژمارە ١٩
دەورەی تازە ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٠٢١/٩/١٠ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ١٩ی ئۆکتۆبەر
Read More »