دەورەی تازە ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٠٢٢/٤/٢٥ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٣٤ی ئۆکتۆبەر
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
نەوەی نوێ و هاوڕێیەتی ئیسلامی سیاسی…!
عوسمان حاجی مارف ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی لە دەرگای پەرلەمانەوە دەخلیسکێتە ناو ناڕەزایەتەیە جەماوەریەکانەوە، جگەلە مەرامێکی سیاسی کە بۆ پێداویستی پێگەی حزبەکەیەتی هیچ ئامانجێکی لە پەیوەند بە بەرژەوەندیەکانی جەماوەری ناڕازیەوە نیە. ئەمە واقعیەتی پێکهاتەی پەرلەمانی کوردستانە کە زیاتر بۆتە مەیدانێک لە بازاڕی بازرگانی بە سیاسەتەوە، هەر بەو مانایەش پەرلەمان بۆتە گاڵتەجارو ڕسوایی بۆ ئەوانەی بەشدارن و نوێنەریان هەیە …
Read More »تارمایی شۆڕش و ڕاپەڕین!
موحسن کەریم دەسەڵاتی کوردایەتی کە لە حزبەکانی پارتی و یەکێتی و هاوبەشە ئیسلامی و ناسیۆنالیستەکانیان پێکهاتووە، بە دەسەڵاتی جێبەجێکردن و پەرلەمانەکەیەوە، رووبەڕووی ریسوایی و نەفرەتی قوڵی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی ناڕازی کوردستان بوونەتەوە. دەمی هەر کەس دەکەیتەوە باسی ڕاماڵین و روخاندنی ئەم حکومەت و دەسەڵاتە دەکات. کار بەوە گەیشتوە کە ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی( کە بە ئۆپۆزیسۆنی پەرلەمانی) خۆی دەناسێنێ باسی …
Read More »ئۆکتۆبەری ژمارە ٣٢
دەورەی تازە ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٠٢٢/٣/٢٥ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٣٢ی ئۆکتۆبەر
Read More »بەدیهاتنی ئامانجەکانمان بەندە بە هاتنەمەیدانی یەکگرتوانە و سەراسەریمانەوە!
جارێکی تر شارەکانی کوردستان بوونەتەوە مەیدانی ناڕهزایهتی جەماوەری لە دژی گرانی و نەدانی موچە و نەبوونی خزمەتگوزاری و سیاسەتی باجگیری دەسەڵاتداران. ناڕەزایەتی كرێكاران و کارمەندان و بایکۆتی خوێندنگاکان لەلایەن مامۆستایانەوە لەدژی نەدانی موچە، تا ناڕەزایەتی فراوانی هاوڵاتیان و نانەواخانەکان و شۆفێرانی تەکسی لەدژی گرانبوونی نان و بەنزین و مەوادی خۆراکی، تا خۆپیشاندانی کاسبکار و دوکانداران، بە دژی باجگیری و ئەو …
Read More »موشەکی وێڵ
عوسمانی حاجی مارف پاشکۆ بونی حزبە میلیشیاکانی کوردایەتی هەر لەسەرەتای جەنگی کەنداوەوە بۆ بەرژەوەندیەکانی سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا لە عێراق و لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دواتر پاشکۆ بونی پارتی بۆ سیاسەت و بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیاو پاشکۆ بونی یەکێتی بۆ سیاسەتی بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها ملکەچی و گەڕانەوەی بەردەوامیان بۆ هێزە میلیشیاکانی دەسەڵاتداری بەغداد و گرێدانی چارەنوسی کوردستان بە حکومەتی ناوەندیەوە، …
Read More »ڕاگهیاندنی كۆتاییهاتنی كۆبوونهوهی مهكتهبی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ ی ئازاری ٢٠٢٢، مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە ئامادەبوونی هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتهی ناوەندی کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی سازدا. دەستوری باسەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بریتیبوون لە: ڕاپۆرتی کار و هەڵسوڕانەکانی حزب لە ماوەی دوو کۆبوونەوەی مهکتەبی سیاسیدا قەیران و جەنگ لە ئۆکرانیا بارودۆخی کوردستان و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان مانگرتنی کرێکارانی ژینگەپارێز و ههنگاوی پێویست هەندێک …
Read More »سەبارەت بە ناڕەزایەتی شۆفێرانی تەکسی لە سلێمانی
دوو راگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەگەڵ دوو گرتهی ڤیدیۆییدا لەخوارەوە تیمێکی هەڵسوڕاوانی حزب لە ناڕەزایەتی شۆفێرانی تەکسیدا لە سلێمانی بەشدارییان کرد و پشتگیریی حزبیان بۆ داواکانیان ڕاگەیاند! ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣/٣/٢٠٢٢، ژمارەیەک لە شۆفیرانی تەکسی لە شاری سلیمانی، بۆ ناڕهزایهتی دەربڕین لە دژی گرانبوونی نرخی بەنزین، لەبەردەم قایمقامیەتدا کۆبوونەوە و پاشان بەرەو خەستەخانەی تعلیمی جادەی قەنات بەڕێکەوتن …
Read More »٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان بەرز راگیرا
چالاکیەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان لە ١١١هەمین ساڵرۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی خهبات و بەرەنگاری دژ به نایهکسانی و جیاکاری و ستهمکێشی و بێ مافی ژنان، ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان زنجیرەیەك چالاکی لە وڵاتەکانی ئەوروپا، بەریتانیا، کەنەداو ئوسترالیا ئەنجامدا. ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ١٣/٣/٢٠٢٢ کلیکی ئێرە بکە بۆ بینینی چالاکیەکان …
Read More »یادی راپەرین
عوسمان حاجی مارف دوای سی و یەک ساڵ لەدەسەڵاتی میلیشیایی یەکێتی و پارتی و هاوپەیمانەکانیان کە مایەی ئەوپەڕی نائەمنی و نا سەقامگیری و گێژاوی سیاسی بوون و هەن لە کوردستاندا، خەریکن بە لێدانی دەفی سواوی کۆنەپەرستی بیروسیاسەتەکانی کوردایەتیەوە، لە ژێر پەردەی یادی ڕاپەرینەوە، سەمادەکەن و بەردەوامی بە چەواشەکاری ئەدەن. هەڵبەتە ئەوە خاڵی لاوازی ئەو ڕاپەرینە بوو کە لە …
Read More »