ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە ١٠ی جەنیوەری ٢٠٢٥ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ١٠٠، کلیکی ئیڕەبکە:
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
شەڕفرۆشی تورکیا و میلیشیا بەکرێگیراوەکانی دژ بە خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا مەحکومە!
دوای ڕاگەیاندنەکەی ئەردۆگان بەوەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات یان دەبێ چەکەکانیان ڕادەست بکەن یاخود لەگەڵ چەکەکانیاندا دەیاننێژن، میلیشیا بەکرێگیراوەکانی “سوپای نیشتمانی سوریا” بە پشتیوانی فڕۆکە و تانک و تۆپخانەی سوپای تورکیا هێرشێکی بەربڵاویان بۆسەر ئەو ناوچانە دەستپێکردوە کە لەژێر دەستی هێزەکانی” هەسەدە_ هێزەکانی سوریای دیموکرات”دان لە ناوچەی مەنبەج لە نزیك بەنداوی تشرین. تائێستا، ئەگەرچی هێزەکانی هەسەدە بەرگرییەکی سەخت لە خۆیان …
Read More »ئایا حکومەتی هەرێم پێکدێت؟
عوسمانی حاجی مارف ڕێگای پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، “کابینەی دەیەم”، درێژ و دڕکاوی و ئاڵۆزە، دوای ئەوەی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی کوردستان، کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئەنجامدرا، ئەنجامێکی دا بەدەستەوە کە ڕێژەی یاسایی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت لەلایەن هەر لایەنێکەوە بە تەنیا، بووەتە حاڵەتێکی نەگونجاو، تا بتوانن بەبێ دواکەوتن حکومەت پێکبهێنن. بارزانی کە ٣٩ کورسی لە کۆی ١٠٠ …
Read More »شەڕفرۆشتنی تورکیا بە کوردستانی سوریا!
موحسین کەریم ڕاگەیاندنەکەی ئەردۆگان سەبارەت بە هێزەکانی سوریای دیموکرات بەوەی کە یان دەبێ چەکەکانیان ڕادەست بکەن یاخود لەگەڵ چەکەکانیاندا دەیاننێژین، جەوهەری فاشیزمی هەوسارپچڕاوی بۆرژوازی تورکی نیشان دەدات کە ئۆردوگان گوزراشتی لێدەکات! لە سەردەمێکدا کە مەنتقی هێزو ملهوڕی بووە بە سیاسەتی ڕاگەیەنراوی هێزە بۆرژواییە ئیمپریالیستی و لۆکاڵیەکان، ئیتر هیچ سەرپۆشێك پێویست نیە بۆئەوەی بۆرژوازی ماهیەتی درۆزنانەی دژە ئینسانی خۆی لەژێریدا بشارێتەوە! …
Read More »گفتوگۆی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر لەگەڵ بەهادینی حاجی بەکر( رێبوار عارف)
سەبارەت بە بەڕیوەچوونی کۆنگرەی دامەزرێنەری رێکخراوی ” کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری” ئۆکتۆبەر: رۆژی ٢٩ی مانگی ڕابردوو کۆنگرەی دامەزرێنەری “کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری” لە بەغداد بەڕێوەچوو. ئەگەر بەکورتی رونکردنەوەیەکمان بۆ بدەی سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕیوەچوونی کارەکانی کۆنگرەی دامەزرێنەر. بەشداربووان کێ بوون و لەکوێوە هاتبوون؟ ئەو بەڵگەنامانەی کۆنگرەی پەسەندی کردن چی بوون؟ پەیکەرەی رێکخراوەکەتان چۆنە؟ رێبوار عارف: یەکەم کۆنگرەی ڕێکخراوی (کۆنگرەی ئازادی …
Read More »ڕوداوەکان و ئایندەی سوریا
عوسمانی حاجی مارف ئایا سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکانی سوریا، تورکیا وەک گەورەترین براوە لە گۆڕەپانەکەدا جێگیر دەکات؟ لەگەڵ کۆتایی ڕژێمی ئەسەد، تورکیا هەوڵئەدات ببێتە یەکێک لە گەورەترین سودمەند لە سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆنی چەکدارانی ئیسلامی سونەی سوریا، بە لەبەرچاوگرتنی نیازو نەخشەکانی لە ناوچەکەدا کە بریتین لە لاوازکردنی زیاتری پێگەی ئێران و فراوانکردنەوەی نفوزی خۆی لە ناوچەکەدا، دەستەبەرکردنی سنوورەکانی و لێدان لە ئیدارەی کوردەکان …
Read More »ئێوارە کۆڕێك بۆ موحسین کەریم ئەندامی کۆمیتەی ڕابەری رێکخراوی دەرەوەی حزب لە سوید
ئێوارە کۆڕێك بۆ موحسین کەریم ئەندامی کۆمیتەی ڕابەری رێکخراوی دەرەوەی حزب لە سوید رۆژی ٢١ی ١٢ کۆمیتەی رێکخستنی حزب لە سوید ئێوارە کۆڕێکیان بۆ موحسین کەریم، ئەندامی کۆمیتەی ڕابەری رێکخراوی دەرەوەی حزب سازدا لەژێر ناونیشانی “کێشمەکێشە سیاسی و سەربازیەکانی ناوچەکەو کاریگەری لەسەر عێراق و کوردستان”. ئێوارەکۆڕەکە بە بەشداری ژمارەیەك هاورێ و دۆستی حزب لە ستوکهۆڵم بەڕێوەچوو، هاوکات بەشێوەی ڕاستەوخۆش لەسەر …
Read More »وتەی دەشتی جەمال بەرپرسی رێکخراوی دەرەوەی حزب لە چوارەمین ساڵیادی ژیانلەدەستدانی مامۆستا شێرزاد فاتح لە سوید
ئامادەبوانی خۆشەویست هاورێیان و دۆستانی مامۆستا شێرزاد فاتح هاوسەر و مناڵانی هاورێی ئازیز مامۆستا شیرزاد! سەرەتا بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ ئامادەبوونتان لەسەر گڵکۆی هاورێ ئازیز و خۆشەویستمان مامۆستا شێرزاد فاتح و رێزنان لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی ئەو هاورێ تێکۆشەر و مرۆڤدۆستەمان. ئازیزان ئێمە ئەمڕۆ کە لێرە کۆبووینەتەوە، دەمانەوێ خۆشەویستی و سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هەوڵ و ماندبوونی ئەو ئینسانە مرۆڤ دۆست و شۆرشگیرە نیشان بدەین کە ئەرکی سەرەکی خۆی لەژیاندا …
Read More »خوێندنەوەیەک بۆ دۆخی ئێستای سووریا.
توانا محمد نوری ڕووداوەکانی سووریا تەنها یەکێکە لە چەندین پێشهاتی سیاسی لە ناوچەکە. ئەگەر سەیری ڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردوو بکەین، پێشهاتە ناوخۆییەکانی سووریا تازە دەستی پێکردووە. سەرەڕای هەوڵی گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکان و حکومەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە کە پشتیوانیان لێدەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە بە سوودی گروپی “دەستەی ڕزگاری شام” و تورکیا و قەتەر، ڕووخانی بەشار ئەسەد بووەتە خاڵی دووبارە سەرهەڵدانی بزووتنەوە جەماوەرییە ڕادیکاڵ …
Read More »دەورەیەکی تازەی هێرشەکانی تورکیاو میلیشیاکانی دەوری بۆسەر ناوچە کوردیەکانی سوریا
نوری بەشیر هێرشەکانی ئێستای حکومەتی تورکیاو میلیشیا کۆنەپەرستەکانی دەوری بۆسەر ناوچە کوردیەکان لەسوریا، درێژەی هێرشەکانی پێشوویەتی، بەڵام بەتایبەتمەندی ئەم دەورەیە کە تورکیا دەورەی پێشوو وەک ئێستا نەیدەتوانی ئەنجامی بدات، بەڵام ئێستا خۆی بەبراوەو سودمەندی سەرەکی لەم ئاڵوگۆڕەی سوریا دەزانێت هەلومەرجەکە بۆی ئاوەڵاترە. هەلومەرجی نوێی سوریا زۆر ئاڵۆزو پر پێچ و پەنایە، بەپێی ئەو هەواڵ و پڕوپاگەندانەی حکومەتە بۆرژوازیەکان و میدیا …
Read More »