ریبوار عارف سەرەتا بەر لەوەی ھیچ لەسەر بۆچونەکانی ھاوڕێ سامان بڵێین باشترە ڕوم لە ھاوڕێیانی حیزب و ھەموو کەسانێک بێت کە لە سونگەی داکۆکی کردن لە کۆمۆنیزمی کرێکاریەوە مامەڵە لەگەل بۆچونەکانی هاوری ساماندا دەکەن. چونکە لەهجە و شێواز و تۆنی نوسراوەکەی هاوری سامان بەداخەوە جۆرێکە، کە بەرامبەرەکەی پەلکێش دەکات بۆ شێوازێکی زۆر نەشیاو لە جەدەل. بۆیە دەڵێم ھاوڕێیان ئەوە بەھەند …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
“بیرمەند”ی ناشۆڕشگێڕ
عوسمان حاجی مارف گەورەترین و جوانترین پەیکەر بۆ مارکس و ئهنگڵس لە ناوەڕاستی شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیادا دانراوە. دانانی ئەو پەیکەرە بەو مەبەستە نمایش نەکراوە، کە مارکس و ئهنگلس وەک نمونەی دوو شۆڕشگێڕ وڕابەری خەباتی پرۆلیتاریا بۆ شۆڕشی سۆشیالستی بناسرێن، بەڵکو بەگشتی بۆرجوازی لەهەوڵی ئەوەدایە وێنایەک لەسەر مارکس و ئهنگلس بدات بەدەستەوە و بیانناسێنێت، کە دوو بیرمەندی بە تواناو بە …
Read More »ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٠، کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!
ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٠، کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە! ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٠ دەورەی تازە ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٠٢٢/٧/٢٥ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٤٠ ی ئۆکتۆبەر
Read More »چارەنوسی هەڵبژاردن لە هەرێم
عوسمان حاجی مارف پارتی و یەکێتی ئەوە ناشارنەوە، کە ناتوانن هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدەن. ئاماژەیەکی لابەلاش بەوە ئەدەن کە نەک ١-١٠-٢٠٢٢ هەڵبژاردنیان بۆ بەڕێ ناخرێ، بەڵکو ئەمساڵ کارێکیان بەسەر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەوە نابێت. هەر بۆ ئەم پڕۆسەیەش دەبینین کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هیچ ئامادەکاریەکیان تائێستا نیشان نەداوەو سەرەتای هیچ کارێکیان دیار نییە و بێکار ماونەتەوە. پاساوی پارتی و یەکێتی سەبارەت بە دواخستنی …
Read More »کۆبونەوەی تاران و کۆبونەوەی جەددە!
موحسن کەریم کۆبوونەوەی تاران و کۆبونەوەی جەددە جارێکی دیکە بایەخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی کەنداوی وەکو ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگ لە جوگرافیای سیاسی جیهان و ناوەندێکی کاریگەری یەکلاکردنەوەی هاوسەنگی لە ململانێی نێوان هێزو دەوڵەتانی زلهێز لە پرۆسەی شکڵگرتنی جەمسەرە جیهانیەکاندا، تەئکیدلێکردەوە. کۆبونەوەی سێقۆڵیی پۆتین لەگەڵ سەرۆکی ئێران و تورکیا، وەکو دوو دەوڵەتی گرنگی ناوچەکەو دوو هێزی هەرێمی، کە خۆشیان بەرژەوەندی دژ …
Read More »کاردانەوەی توندی بەغدا و نەرمی هەولێر! لە پەیوەند بە هێرشەکەی تورکیاوە
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود هێرشی ٢٠ تەموزی تورکیا بۆسەر ناوچەیەکی گەشتیاری لە سنوری زاخۆ، کاردانەوەیەکی خێرای لە ئاستی فەرمی و جەماوەریدا، بەدوای خۆیدا هێنا. هۆکاری ئەم کاردانەوە خێرایەش ئەوە بوو ئەگەر پێشوتر ناوبەناو دەوڵەتی تورکیا هێرش و ئۆپەراسیۆنی لەسەر سنورەکان دەکرد، ئەوا لەو ماوانەی دواییدا ئۆپەراسیۆنەکان نەک تەنها لە سنورەکان، بەڵکو لەقوڵایی کوردستاندا ئەنجام دەدات و بێپسانەوە بەردەوامی هەیە. وە ئەگەر …
Read More »ئەم یان ئەو!.. بێدەنگی ماناداری کوردایەتی لەبارەی کوشتارەکەی تورکی!
ابراهیم حسێن دەوڵەتی فاشسیتی بۆرژوازی تورکیا، جارێکی تر لە هێرشێکی موشەکیدا لە قوڵایی کورستاندا کوشتاری ئەنجامدا. وەک هەمیشە بۆرژوازی حاکمی کوردایەتی لە هەولێر و سلێمانی بۆئەوەی بتوانێ بێدەنگی خەجاڵەتئاوەری خۆی بێدەریسەر تێپەڕێنێ و تەنانەت تەکلیفی پەکەقاژەیەکی ترسنۆکانەش لەسەر خۆی لابەرێ و بە ئابڕوچونێکی کەمتر ئەم شەرمەزاریە سیاسیە تێپەڕێنێ، پەنایبردە بەر بۆرژوازی ناوەند. هەڵوێستی سەرۆکی حکومەتیان، سەرۆکی پەرلەمانیان و سەرۆکی کوردستانیان، …
Read More »ئایا جۆبایدن لەسەفەرەکەیدا سەرکەوتو بوو؟
مستەفا باهیر لە ناوەڕاستی مانگی تەموزی ئەمساڵدا “جۆ بایدن” سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەفەری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی کرد. سەرەتا سەردانی ئیسرائیلی کرد و پاش ئەوەی کە “محمود عەباس”ی لە فەلەستین بینی، لە تەلئەبیبەوە ڕاستەو خۆ بەرەو سعودیە سەفەری کرد. بەمەش ” بایدن” بوو بەیەکەمین کەس کە لە تەلئەبیبەوە بەفرۆکە ڕاستەوخۆ بچیتە سعودیە. لەدوای ئەم سەفەرەی “بایدن” هێڵی گواستنەوەی فرۆکەوانی نێوان ئیسرائیل …
Read More »هێرش و پهلاماری دهوڵهتی فاشیستی توركیا بۆ سهر هاوڵاتیانی سیڤیل ڕسوا و سهركۆنه دهكهین
ئهمڕۆ ٤ شهممه، ٢٠\٧ جارێکی تر ڕژێمی تورکیا ناوچەیەکی گەشتیاری لە پەرەخ لە سنوری زاخۆ توپباران کرد و لە ئاکامدا ٩ کەس کە زۆربەیان گەشتیارن، گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٣٠ کەسیش برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە. ئەمە یەکەمین جار نییە ڕژێمی تورکیا، لە چوارچێوەی دەستێورەدان و هێرش و ملهوڕیەکانیدا، سنورەکان بۆمباباران دەکات و شوێنی کار و ژیانی خەڵکی مەدەنی دەکاتە …
Read More »٢٠٠٠/٧/١٤ ڕۆژی وەبیرهاتنەوەی تاوانەکانی یەکیەتی نیشتمانیە!
بەدژی ئازادیو یەکسانی وسەربەخۆیی کوردستان له بیست و دووهمین ساڵیادی ئهم تاوانه و وهك ڕێزێك له ژیان و خهباتی ههریهك له هاوڕێیان محهمهد مستهفا، ئومێد نیكبین، هاوكار محهمهد، هاوڕێ لهتیف، عهبدولباست موحسین، كۆمیتهی سلێمانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان ههڵدهستێت به سازدانی كۆبوونهوهیهك لهسهر گڵكۆی هاوڕێیانی گیانبهختكردوو. سهرهتای كۆبوونهوهكهش به دانانی تاجهگوڵینهی ڕێز و وهفاداری لهسهر گڵكۆی هاوڕێیان دهست پێدهكهین و …
Read More »