ڕێکەوتی ٢٨/٨/٢٠٢٢ سوهیل خورشيد ناسراو بە مامۆستا ( شەماڵ) ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی لە بەردەم ماڵەکەی خۆیان لە شاری کفری لە لایەن چەند کەسێکی دەمامک دارەوە تیرۆر کرا، ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە درێژەی کارە تیرۆریستییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیادایە کە ماوەیەکە بەشێوەی بەردەوام لە هەرێمی کوردستاندا، بە چاوساغی پیاوە نۆکەر پیشەکانی دەسەڵاتەوە، بەشێوەی جۆراو جۆر ئەنجامی دەدات. بەدڵنیایەوە کارێکی ئاوا …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
ئاراستەی هەڵبژاردن لە دۆخێکی ئاڵۆزو نادیاردا!
عوسمان حاجی مارف لێکترازانی پەیوەندی زیاتری لایەنە سیاسیەکان تائاستی گەیشتن بەپێکدادان و بارگرژی توندتر لە نێوانیاندا، مەسەلەیەکی جددیە کە لەئێستای دۆخی سیاسی عێراق و کوردستاندا دەبینرێت. نەتوانینی پێکهێنانی حکومەت لەبەغدا، نادیاری ڕێکەوتن لەسەر هەڵبژاردن لە هەرێم، ئەو واقعە نالەبارەیە، کە هێزە سیاسیە میلیشیاکانی خستۆتە ناو گێژاوو قەیرانێکی وەها قوڵەوە، ئومێدی ڕێککەوتنی نێوانیانی خستۆتە ژێر پێ و چارەنوسێکی نەبینراوەوە، کە ڕاشکاوانە …
Read More »شەڕی مافیاکان!
موحسین کەریم ماوەیەکە هەواڵی پەیدابوونی باندی مافیایی لە سلێمانی و داگیرکردنی هەزاران پارچە زەوی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و هەڵمەتی دەستگیرکردنیان لەلایەن کۆماندۆو هێزی ئاسایشەوە بوەتە سەردێڕی هەواڵی زۆربەی میدیاکان. ئەمەش وەکو یەکێك لەهەنگاوە چاکسازیەکانی پافڵ تاڵەبانی بانگەشەی بۆدەکرێت لەدوای دەپەڕاندنی ئامۆزاکەی لەپۆستی هاوسەرۆکایەتی یەکێتی و هەڵواستینی هەموو ئەو کارە نەشیاوانە بە عەلاگەکەی ئەودا! هەرئەوەی کە هێزی کۆماندۆ و ئاسایش بۆ …
Read More »پەلەقاژەی بۆرژوازی عێراق بۆ دەربازکردنی سیستەمی بەشبەشێنەی قەومی- تائیفی!
مەهدی ڕەسوڵ موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر خۆپیشاندانە ملیۆنیەکەی ڕۆژی شەمەی دواخست. مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی بەبێ ڕەوتی سەدر، کۆکردەوە بۆ قسەوباسکردن لەسەر چارەسەرکردنی دۆخی سیاسی عێراق. هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتحیش سەرقاڵی ئامادەکاری یە بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتیمانی، بەڵام هێشتا کێشەکانی عێراق بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە. بڕیاربوو ڕۆژی شەممە، ڕەوتی سەدر خۆپیشاندانێکی گەورە لە بەغدای پایتەختی عێراق …
Read More »ئیسلام و چەقۆ!
لە پەراوێزی هەوڵی تیرۆری سەلمان ڕوشدی دا مستافا باهیر شمشێر و چەقۆ لای ئیسلامی سیاسی دوانەیەکن و لەیەک دا نابڕێن! ئیسلامیەکان نەک هەر ئێستا، بەڵکو لە دێرزەمانەوە بەشمشێرو چەقۆ هێرشیان کردوەتە سەر نەیارەکانی خۆیان و بگرە ئەو کەسانەش کە سەر بە هەمان بیروبڕوای ئاینی ئەوان بوون. ڕۆژی ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵی موسڵمان بەناوی “هادی مەتەر” کە لەبنچینەدا …
Read More »ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٢، کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە! ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٢ دەورەی تازە ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٠٢٢/٨/٢٥ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٤٢ ی ئۆکتۆبەر Edit
Read More »بەیاننامەی هاوبەشی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، عێراق، حکمەتیست/خەتی ڕەسمی
سەبارەت بە هێرشی تیروریستی بۆ سەر سەلمان روشدی! ڕۆژی هەینی ۱۲ی ئاب( ئۆگەست)، “سەلمان روشدی” نوسەری کتێبی “ئایەتە شەیتانیەکان” کە لە لایەن خومەینیەوە فتوای کوشتنی درابوو، لە ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبێکیدا لە پەیمانگای “شاتوکوا” لە شاری نیۆیۆرك، لە لایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشی کرایەسەرو بە توندی بریندار بوو. بە پێی هەواڵی هەواڵنێریەکان “ئەندرۆ ویلی” وتەبێژی تایبەتیی سەلمان روشدیش لەم هێرشەدا بریندار بووە. ئەم هێرشە لە لایەن پیاوێکی تەمەن ۲٤ ساڵانەوە بە ناوی “هادی مەتەر” دانیشتوی “فەیرڤیو” لە ویلایەتی نیوجێرسی بەرێوە …
Read More »چەند خاڵێکی سادە لە وەڵام بە هاوڕێ ساماندا
عوسمان حاجی مارف – بەینی من و هاوڕێ سامان کەریم پرسیار و وەڵام نییە بۆ سەلماندنی ڕاستودروستی جیاوازی بیروبۆچونەکانمان لەسەر هەقیانەتی حزبیەت و کۆمۆنیزمی کرێکاریی، بەڵکو جیاوازی فکری و سیاسیە، کە هەریەکەمان ئاڕاستەیەکی گرتووە. سامان پەشیمانە لە سەرجەم ڕابردووی زیاتر لە سی ساڵ خەباتی کۆمۆنستی و پێکهاتنی سەرجەم حزبە کۆمۆنیستیەکانی ئیران و عێراق و سەرجەمیان بە هەڵە دەزانێ، منیش بەردوامم …
Read More »گفتوی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر لەگەڵ خسرەو سایە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حزب سەبارەت بە داگیرکردنی پەرلەمان لەلایەن لایەنگرانی موقتەدا سەدرو کێشەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق
ئۆکتۆبەر: لە کۆتایی مانگی تەموزدا و بۆماوەی چەندرۆژ لایەنگرانی موقتەدا سەدر بینای پەرلەمانی عێراقیان داگیرکرد. ئەوەش دوای ئەوە هات کە لایەنی نەیاری؛ واتە چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شێعەکان بڕیاربوو حکومەت بەبێ ئەوان پێکبهێنن! ئەوکارەی موقتەدا سەدر لەلایەکەوە پیشاندانی هێز بوو، هاوکاتیش وەکو تاکتیکێك بەکاربرا بۆ رێگاگرتن لە کۆبونەوەی پەرلەمان و بەئاکام گەیاندنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمارو دواتریش پێکهێنانی حکومەت! ئێوە چۆن …
Read More »ترس لە ڕاپەڕین!
موحسن کەریم: دەسەڵاتدارانی کوردایەتی لە کوردستانی عێراق، هیچ گومانیان لەوە نەماوەتەوە کە رۆژێك دێت خەڵك لەدژیان ڕادەپەڕێت. ئەوان خۆشیان دەزانن چ ستەم و زوڵمێك لە خەڵك دەکەن. دەزانن نفوزی جەماوەریان و خۆشخەیاڵی خەڵك پێیان و بە دەسەڵاتە خۆماڵیەکەیان تاڕادەی نزیك لە سفر هاتۆتەخوارەوە. هیچ موعجیزەیەکیش ئەمە پێچەوانە ناکاتەوە. دەزانن کە توڕەیی خەڵك لە دەسەڵاتەکەیان گەیشتۆتە چ ڕادەیەك! ئەوەشی تائێستا ئەوانی …
Read More »