جهمال موحسین خۆپیشاندان و خرۆشانهكانی ناوخۆی ئێران سهری له ڕادیكاڵیزم و سێكیولاریزم و ئازادیخوازی و ههتا چهپگهرایی له شێوه گشتیهكهیدا، دهرهێناوه. سهرباری مهترسی جۆراوجۆر لهسهر ئهم هاتنهمهیدانهی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش و بێبهش و ژنان و یاوانی ئازادیخواز و یهكسانیخواز له نمونهی گشتگیر نهبوونی خرۆشانهكان، ڕێكخراونهبوونی خهڵك به گشتی، نهبوونی ئاسۆ و ئهجێندایهكی سۆشیالیستی ڕۆشن…..، یهكێك له مهترسیهكان دهستێوهردانی ڕۆژئاوا …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٦ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!
ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٦ ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٠٢٢/١٠/٢٥ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٤٦ ی ئۆکتۆبەر
Read More »پەیامی پشتیوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ خەڵکی خرۆشاوی شارەکانی ئێران!
خەڵکی ئازادی خوازی ئێران! هەروەک کوشتنی مەهسا ئەمینی بە دەستی جەلادانی جمهوری ئیسلامی بووە بڵێسەی کڵپەسەندنی خرۆشانێکی مەزنی جەماوەری لە زۆربەی شارەکانی ئێران لەدژی دەسەڵاته ستەمگەر و ئینسانکوژەکەی جمهوری ئیسلامی سەرمایە، هاوکات بە دوای خۆیدا پشتیوانیەکی گەورەی کۆمەڵگهی جیهانی بەرامبەر بە تاوان و دەستدرێژیەکانی جمهوری ئیسلامی بە گشتی و ئەو ستەم و چەوسانەوەیەی کە لە ژنان بەڕێوەی دەبات بە تایبەتی، بۆ …
Read More »گرێدانەوەی ئومێد بە سەرۆک کۆمار و حکومەتی تازەی عێراقەوە بێهودەیە،
تهنها به هێنانهمهیدانی جوڵانهوهیهكی سهربهخۆی چینایهتی بۆ وهلانانی ئهم دهسهڵاته دهتوانرێ خواستهكانمان بهدیبێت! سەرەنجام دوای ساڵێک لە گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە مەبەستی پاشەکشەپێکردن بە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری، دوای دەورەیەکی تر لە شەڕ و پشێوی و داسەپاندنی دۆخێکی ناهەمواری سیاسی و ئابوری و ئەمنی بەسەر کۆمەڵگای عێراقدا، کە سەرجەم باڵەکانی بۆرژوازی تێیدا بەشداربوون، دوای فریوکاری و ملشکاندنی یەکتر و سازکردنی هاوپەیمانێتی ئاشکرا …
Read More »ئاسۆی حزبەکانی کوردایەتی لە ئێراندا!
عوسمانی حاجی مارف “ڕوخانی کۆماری ئیسلامی” بەرجەستەترین دروشمی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانە سەراسەریەکانی جەماوەری ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ئێرانە، کە بەچەندین شێوە دەنگ ئەداتەوە، نمونەی “نا بۆ دکتاتۆر، مردن بۆ دکتاتۆر”، “نا بۆ خامنەئی”..چەندین دروشمی تر کە لێدانە لەهێمای دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی لەئێران و ناوچەکەدا، “نا بۆ روسەری، بەڵێ بۆ ئازادی ژنان”…، هەرچەندە ئەم خرۆشانە جەماوەریە بەرفراوانە بەجیالەوەی لەئاکامی تیرۆرکردنی “مەهسا …
Read More »دەستدرێژیە سەربازیەکانی جمهوری ئیسلامی ئێران بۆ سەرکوردستانی عێراق،
گفتوگۆ لەگەڵ خەسرەوسایە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئۆکتۆبەر: بەدوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی شارەکانی ئێران، جمهوری ئیسلامی دەستی داوەتە تۆپبارانی ناوچە سنوریەکانی هەرێم و بۆردومانکردنی بنکەو بارەگای ئەحزابی ئۆپۆزسیۆنی نیشتەجێ لەهەرێمی کوردستان.. بۆچی جمهوری ئیسلامی ئێران لەئێستادا دەستی بۆ کارێکی لەمجۆرە بردووە و بەشوێن چ ئامانجێکەوەیە؟ خەسرەوسایە: سەرەتا ئەوە بڵێم ئەم هەنگاوەی جمهوری ئیسلامی ئێران، بەشیوەیەکی گشتی ڕەنگدانەوەی …
Read More »مەترسیەکانی سە رهەرێم!
موحسین کەریم جنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق و کوردستان، چەند رۆژ لەمەوبەر، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا هوشداری ئەوەی دا کە ” ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا و مامەڵەی نەگونجاو لەگەڵ خواستەکانی خەڵك و پشتگوێخستنی بنەما سەرەکیەکانی دیموکراسی باجێکی قورسی دەبێت”. هەروەها ناوبراو باسی ئەوەی کرد کە گەورەترین رێگریەکان دابەشبوونی هەرێمی کوردستانە بەسەر دوو ناوچەی سەوزو زەرد …
Read More »ڕوخانی جمهوری ئیسلامی ئێران لەبەرژەوەندی هەموو خەڵکی ناوچەکەدایە!
نوری بەشیر بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتی ئازادیخوازی سەرانسەری لە ئێراندا کە دەسەڵاتی بۆرژوازی ئیسلامی ئێرانی هێناوەتە لەرزە و داوای ڕوخانی دەکات، ڕۆژبەڕۆژ خواستەکانی بەدژی ئەم رژێمە هارەی سەرمایە دەچێتە سەرەوە و لە پێشڕەویدایە. ڕوخاندنی ئەو ڕژێمەو کۆتاییهاتنی تەنیا خەڵکی ئێران نیە کە سودمەند دەبن لێی، بەڵکو خەڵکی ناوچەکە و جیهانیش لە ڕژێمێکی ئیسلامی تاسەر ئێسقان کۆنەپەرست و دژی ژن و دژی کرێکاران …
Read More »دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و ئایندەی جیاوازی منداڵان
بنار مستەفا ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکردەوە و دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە، بەڵام هەموو منداڵانی کوردستان لەچاوەڕوانی ئایندەیەکی گەش بەهرەمەند نین. بارودۆخی کوردستان بە شێوەیەکە، کە هەر لە ئێستاوە دەتوانیت ئایندە جیاوازەکانی منداڵان ببینیت. قوتابخانەکان کرانەوە، بەڵام دەرگاکان بە ڕووی هەموو منداڵاندا نەکرانەوە. سەختی ژیان و گوزەران لەکوردستان بەناچاری زۆرێک لە خێزانەکانی ناچارکردووە، کە منداڵەکانیان لەبری خوێندن و هاتووچۆی قوتابخانە، لە بازاڕەکاندا …
Read More »پەرلەمان وەک گەمەی ڕاگرتنی بەڵانس
عوسمان حاجی مارف کاتێک پەرلەمانی کوردستان بەرەو نزیکبونەوە دەچێت لە کۆتایی دەورەکەی، هەوڵئەدرێت درێژە بە تەمەنی کارەکانی بدرێت. ئاساییە بۆ ئەو کەس و لایەنانەی ناڕازین و بە قازانجیان نیە ڕەخنەو ناڕەزایەتیەکانیان ڕابگەیەنن، جا بەهەر پاساوێک بێت، پێیان باش نیە کە پەرلەمان بەردەوامی بە کارەکانی بدات و داوای هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکەن، بە تایبەتی دەبینین و دەبیستین لە میدیاکانەوە ئاماژە …
Read More »