ئەرشیفی بابەتەکان

بڕیاری لەسێدارەدانی وەهاب هەڵەبجەیی!

موحسین کەریم دادگای کەتنی هەولێر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی دژە تیرۆری یەکێتی دەکرد وەکو تاوانباری سەرەکی لە کەیسی کوشتنی هاوکار جافدا. ئەگەرچی ماوەیەکی زۆرە پارتی کەیسی تیرۆرکردنی هاوکار جاف، ئەفسەری دژە تیرۆری یەكێتی کە سەنگەری بۆناو پاراستنی پارتی گواسستبوەوە، بەدەستەوە گرتوە بۆ فشارخستنە سەر یەکێتی، بەڵام ئەم بڕیارەی دادگای هەولێر پلەیەکی دیکە ململانێ و کێشەی نەبڕاوەو بێچارەسەری یەکێتی …

Read More »

بڕیارنامەی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران:

سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە کوردستانی ئێران بەڕەچاوکردنی ئەوەی: خەڵکی کوردستان بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێرسایەی ڕژێمەکانی پاشایەتی و ئیسلامی و هەروەها لەلایەن ڕژێمە جیاوازەکانی عێراق و تورکیاوە بەشێوەی سیستماتیک لەژێر فشارو سەرکوت و چەوساندنەوەی نەتەوەییدا بوون. پرسی کورد، نەک تەنیا لە ژیانی خەڵکی کوردستاندا، بەڵکو لە پڕۆسەی بارودۆخی سیاسی ئێران و ناوچەکەدا بەگشتی، بووەتە گرێیەکی سیاسی گرنگ. پێویستە ئەم …

Read More »

مەلا بەختیار مێژوو چەواشە دەکات !

مستەفا باهیر لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ “کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی” لە  یادی ١٠٠ سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزاندا لە سویسرا کۆنفرانسێکی بۆ کۆمەڵێك سیاسەتمەدار ڕێکخست.  مەلا بەختیار کە یەکێك بوو لە بەشداربوان، باسی ستراتیج و بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرسێ تەوژمی (کۆڵۆنیالیزم، کەمالیزم، بۆلشەویزم)ی دەکرد و لە بەشێك لە قسەکانیدا ووتی:”بەلشەویک هەڵەیەکی ئێجگار گەورەی ستراتیجی کردووە لە پشتیوانیکردنی کەمالیزم، بەبێئەوەی بڵێت …

Read More »

مەنسور حیکمەت ومەسەلەی پەنابەری

باسێکی دەشتی جەمال لەهەفتەی مەنسور حیکمەت لە لەندەن ٤/٦/٢٠٢٣ هاوڕێیان..ئامادەبووانی هەفتەی مەنسور حیکمەت.. ئەمکاتەتان باش.. من باسەکەم بە قسەیەکی مەنسوری حیکمەت دەست پێدەکەم کە  دەڵێت” له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی خوێناوی شۆڕشی ئێران و سه‌پاندنی ژیانێكی تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاده‌ كۆنه‌په‌رست به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، ده‌یان هه‌زار ئینسان له‌ ده‌ستی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵهاتن. ته‌نها و بێ هیچ ڕێكخراوێك له‌و دیو سنوره‌كانی ئێرانه‌وه‌ بۆ ڕێگایه‌ك بۆسه‌لامه‌تی و …

Read More »

بزوتنەوەی کرێکاری بەریتانیا،  هەنگاوی دیکەی پێویستە!

توانا نوری ساڵێک لەمەوپێش سەندیکای کرێکارانی شەمەندەفەر، گواستنەوە و دەریایی (RMT) مانگرتنی نیشتمانی دەستپێکرد. دواتر کرێکارانی پۆست، مامۆستایان، کارمەندانی كەرتی حکومی، پەرستاران، وانەبێژان، پزیشکان و زۆر كەرتی تریشی گرتەوە. لەماوەی ئەم ساڵەدا سەدان هەزار کرێکار لە گەورەترین شەپۆلی ململانێ و خەباتی کرێکار و سەندیكایی و مانگرتن و خۆپیشاندان لە ٣٠ ساڵی ڕابوردوو بەڕێکرد. کرێکاران سەرلەنوێ خەباتی هاوبەش و دەستەجەمعی دەدۆزنەوە. …

Read More »

گەمەی هەڵبژاردنی پاکوبێگەرد

عوسمانی حاجی مارف باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق “جەخت لە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم دەکات کە پێویستە لە زوترین کاتدا ئەنجام بدرێت”!، بافڵ تاڵەبانیش سەرۆکی یەکێتی دەڵێت ” لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووین، بەڵام هەڵبژاردنێکی بێگەردو دوور لە دەستوەردان”! ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەمریکا بۆچی پێداگری لەسەر ئەم هەڵبژاردنەی هەرێم دەکات؟ ئایا بۆ چارەسەری کێشەی ژیان و پێداویستی خەڵکی کوردستانە دوای سی ساڵ زیاتر، …

Read More »

ئۆکتۆبەری ژمارە٦١ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە

ئۆکتۆبەری ژمارە ٦١ ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ١٠/حوزەیرانی ٢٠٢٣ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٦١ ی ئۆکتۆبەر

Read More »

پرسی کورد لەنێوان شۆڤێنیزمی ئیسلامی و شۆڤینیزمی ناسیۆنالیستیدا!

موحسین کەریم لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا، دوو بەرەی بەهێز، کە لە جەمسەرێکیاندا شۆڤێنیزمی ئیسلامی تورکی و لە جەمسەرەکەی دیکەیاندا شۆڤێنیزمی ناسیۆنالیستی تورکی وەستاوە، دەبینرێن. ئەمریکاو رۆژاوا بەهەموو ئیمکاناتێکی سیاسی و ڕاگەیاندنەوە لەپشتی بەرەی ناسیۆنالیستە تەقلیدیەکانی تورکەوە وەستاون کە کەمال کلیچدار ئۆغڵۆ نوێنەرایەتی دەکات. ئامانجیان لەم پشتیوانیە، لەهەلومەرجی ئێستای جیهاندا، شکستهێنانی ئۆردوگان و دورخستنەوەی تورکیایە لە جەمسەری ڕوسیاو چین. هەروەکو روسیا …

Read More »

لە پەراوێزی پێشنیاری یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتیدا!

عوسمانی حاجی مارف هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمان کە بڕیارە لە ١٨/١١/٢٠٢٣دا بەڕێوەبچێت، لە هەلومەرجێکی تایبەتیدا لایەنە سیاسیەکان ناچارکراون کەخۆیان ئامادەبکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێداویستیەکانی ئەم هەڵبژاردنەدا، کە بۆ خۆشیان ڕۆشن نیە دەرگیری کام بەڵای سیاسی دەبن و ئایندەی پێگەی سیاسیان لە کوێدا دەگیرسێتەوەو چییان بەسەر دێت. ئەم دۆخە لەو شوێنەوە ناچاریە بۆیان کە هەنگاو بەداوی هەنگاودا، دەبینین پێگەی حکومەتی هەرێم …

Read More »

باسی تاوانەکانی نەوشیروانیش بکەن؟

مستەفا باهیر شەس ساڵ بەر لە ئێستا، لە ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٧  “نەوشیروان مستەفا ” لە شاری سلیمانی  ژیانی لەدەستدا ، ئەویش وەک هەمو سەرکردەکانی تری کورد لەسەر وەسیەتی خۆی گردێکی داگیر کرد و لە گردی زەرگەتە تەسلیم بەخاکیان کرد. لە یادی شەش ساڵەی مردنیدا، بزوتنەوەی گۆران هەفتەیەکیان راگەیاندوە بە ناوی هەفتەی وەفا بۆ نەوشیروان.  ژمارەیەک لە گؤران خوازان ئەوانەی …

Read More »