خەسرەوسایە بەدوای کۆبوونەوە هاوبەشەکەی هەردو وەفدی تورکیاو عێراق لەبەغدا و نەگەیشتنە ئەنجامێک لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، ڕۆژێک داوتر مەسرور بەرزانی، بەپەلە سەردانی تورکیای کردو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئۆردوگان، کۆبوەوە. ئەم سەردانە لەنێو میدیا عەرەبی و عێراقیەکاندا لێکدانەوەی جۆراوجۆری بۆکرا، لەناوخۆی کوردستانیشدا هەندێك کەس قسەیان لەسەرکرد: سەرەتا ئاژانسی “موتەڵع”ی عێراقی وای بڵاوکردەوە کە “دۆسێی نەوت مایەی نیگەرانیەکی گەورەیەی پارتی و …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
دەستێک لە پشتی تیرۆرەوە!
کەیسی خواناس وریا جەمال موحسین ٢٥ ی جونی ٢٠٢٣ لەم وتارەدا خواناس بە بێخودا ناو ئەبەم. لەڕووی شەخسیەوە شاردنەوەی نائارامی و پەژارە بۆ لەدەستدانی گەنجێکی پڕلەهیوا کە دید و بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ئاین نەشاردۆتەوە و بەئاشکرا و ئازایانە بیروڕای خۆی دەربڕیوە، ئاسان نییە! کەسێک تیرۆر کراوە. ئەگەرچی بەداخەوە کوردستان مێژوویەکی لەگەڵ تیرۆردا هەیە، بەڵام هەریەکە و بەجۆرێک بووە و …
Read More »باڵادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر عێراقدا
عوسمانی حاجی مارف داگیرکاری هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی سەدام و وێرانکردنی بنەما ئابوریەکانی، ئەو واقعیەتە بوو کە عێراقی کردە مەیدانێکی سیاسی ئاواڵا بۆ دەخالەتی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران. لەو بارەیەوە کۆماری ئیسلامی، عێراقی کردە بنکەو مەیدانێکی تایبەت و فراوان بۆ چالاکیە سیاسی و تیرۆریستیەکانی لە ناوچەکەدا. تا ئێستاش هۆکارێکی سەرەکی لە ناجێگیری سیاسی لە عێراقدا دەورو …
Read More »باندی مافیایی موهتەدی-ئیلخانیزادە!
موحسین کەریم رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٢ی حوزەیران/ جوونی ٢٠٢٣، پێکدادانی چەکداری لەنێوان دوو گروپی چەکداری بەناوەکانی کۆمەڵەی شۆشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان، ڕوویداو لەئاکامدا دوو چەکداری کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان بەچەکی قەناس لەلایەن چەکدارەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕەوە کوژران و یەکێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو. ئەم دوو گروپە چەکداریە، کە ناوی کۆمەڵەیان لەخۆیان ناوە، لەو سەرکردەو کادرە ناسیۆنالیستە ڕاستڕەوانە پێکدێت کە عبدللەی …
Read More »پەندوەرگرتن لە ڕابردوو!
عوسمانی حاجی مارف لەم دۆخەی ئێستادا، کە بینەری زیاتر ئاڵۆزبونی پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقین، بەدوای بیست ساڵ لە ئەزمونی پێکهێنانی دەسەڵات، بە پێگەو ڕۆڵی هێزی میلیشیای تائفی و نەتەوەپەرستی، بەدەستەوەگرتن و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە لە چوارچێوەیەکی میلیتاریستیدا، درێژەکێشان و زاڵبونی ناسەقامگیری سیاسی، خەریکە بەئاسانی ڕێڕەوی ڕوداوەکان کێشمان دەکات بۆ ئایندەیەکی نادیارتر لە کێشمەکێشی نێوان هێزەکانی شیعەو هێزەکانی بزوتنەوەی …
Read More »لە یاریگای مەدینە لە بەغدا دروشم دژی ئێران و ئەمریکا وترایەوە
مستەفا باهیر رۆژی ٢٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ، لە یاریگای مەدینە لە شاری بەغدادی پایتەخت، کۆتا یاری ” جامی رۆژ ئاوای ئاسیا” بەئامادەبوونی زیاتر لە ٣٢ هەزار هاندەر ئەنجام درا . یاریەکە لهنێوان ههردوو ههڵبژاردهی ئۆڵۆمپی “عێراق و ئێران ” دا بوو. دوای یارییهكی بههێز و سهرنجڕاكێش، دواجار ههڵبژاردهی عێراق توانی بەلێدانی یهكلاكهرهوه ( پهنالتی ) یاریەکە بەرێتەوە و نازناوی ئەو پاڵهوانێتیه …
Read More »ئۆکتۆبەری ژمارە٦٢ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە
ئۆکتۆبەری ژمارە ٦٢ ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٥/حوزەیرانی ٢٠٢٣ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٦٢ ی ئۆکتۆبەر
Read More »تەنها بەرەی ئازادیخوازان دەتوانێت ڕێگا لەم تیرۆریزم و ئینسانکوژیە بگرێت
ئێوارەی پێنج شەممەی ٢٢ حوزەیران، لەشارۆچکەی چەمچەماڵ گەنجێک بەناوی “خواناس وریا” دەدرێتە بەردەستڕێژی گولە و تیرۆردەکرێت. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاندوەکە کەئەم کردەوە تیرۆریستیە بەهۆی بیروڕای جاوازەوە بووە. بەم جۆرەش تاوانی “خواناس وریا” وەک کەسێکی هونەرمەندو ئازادیخواز و ئینساندۆست، سوربونی بووە لەسەر باوەڕەکانی و بەم هۆیەشەوە فتوای تیرۆری بەسەردا دەدرێت. بێگومان خەڵکی کوردستان بەدرێژایی چەند دەیەی ڕابرودو کارنامەی ڕەش و …
Read More »یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە
عوسمانی حاجی مارف ئەوەی پێویستی بە بیرکردنەوەو سەلماندن نییە، یەکلایینەکردنەوەی پێشنیارو خواستییەکگرتنەوەیهێزیپێشمەرگەیە. چونکە واقعیەتی دەسەڵاتی دوو ئیدارەیی لە کوردستان – دەسەڵاتی زۆنی زەرد و زۆنی سەوز – ئەوەیان بڕاندۆتەوە، کە دەسەڵاتی حزبی و دەسەڵاتی بنەماڵە لە پێکهاتەی شێوازی دەسەڵاتی داگیرکاری و تاڵاچێتی و دابەشکردنیسەروەتوسامانیکوردستانداوەهاخەرقبووە، کە زەمینەی هیچ جۆرە بوارو هەلێکی وایان نەڕەخساندووە، تا دەرفەتی ئەوە هەبێت حکومەتی هەرێم نەک بتوانێتدامەزراوەیەکیسەراسەری …
Read More »ناکۆکی نێوان دادگای فیدراڵی و هێزی میلیشیا
عوسمانی حاجی مارف ئەو دادگایەی دەسەڵاتی بەسەر هەڵوەشاندنەوەی هێزی میلیشیادا نەبێت، ناتوانرێت بڕیارەکانی بەهەند وەربگیرێن و جێگای متمانەبن. یان ئەتوانین بڵێین ئەو دادگایە بەناچاری دەبێتە پاشکۆ بۆ بەرژەوەندیە سیاسیەکانی ئەو حزب و لایەنانە کە خاوەنی دەسەڵاتن لە پێگەو توانایی هێزی میلیشیاکەیانەوە. ئەمەش لۆژیکی ئەو جۆرە دەسەڵاتانەیە کە بە هیچ جۆرێک ڕێگا نادەن دادگاو هەردامودەزگایەکی تری حکومی سەربەخۆبێت. بۆیە هەر ڕۆژە …
Read More »