نوری بەشیر بزوتنەوەیەکی مەزن و گەورەی جیهانی هەر لەسەرەتای هێرشە دژی مرۆڤایەتیەکانی حکومەتی ئیسرائیلەوە، بەردەوام بۆماوەی زیاتر لە سێ مانگە شەقامی شارەکانی جیهانی داگرتووە، کە داوای ئاگربەست دەکات، ئەمەش بەمانای؛ نا بۆ کوشتار، نا بۆ کاولکاری و نا بۆ جینۆساید کە لە غەززە ئەنجامدەدرێت. هەلومەرجێکی جیهانی و ناوچەیی دنیای چەندقوتبی کە هەم جەنگی ئیسرائیل بەدژی خەڵکی فەلەستین و بەدوایدا فراوانبوونەوەی …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت به هێرشی موشهكیو درۆنیی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر
دوێنێ سوپای پاسدارانی کۆماری ئینسانکوژی ئیسلامی ئێران، بەپاساوی هەبوونی”بنکەی جاسوسی” دەستیبرد بۆ هێرشێکی موشهكی بۆ سەر شاری هەولێر ولەئەنجامدا ژمارەیەک لەهاوڵاتیانی مەدەنی کردە قوربانی ودانیشتوانی شارەکەشی لەگەڵ ترس ونائارامی بەرەو ڕووکردەوە. ئەم هێرشە تیرۆریستیەی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگهی جیهانی ڕۆژانە لەشاشەی تەلەفزیۆن و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە، هەواڵی ئەو هێرشە موشهكی ودرۆنیانە دەبینن ودەبیست، کەلەغەززە ویەمەن ولوبنانو عێراق وسوریا لەڕۆژهەلاتی …
Read More »دەوڵەت وەک سەرچاوەیەک بۆ نەبوونی ئاسایش!
عوسمانی حاجی مارف لە هەر شوێنێ هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری بکرێت و ناجێگیری ببێتە واقعیەتی بەردەوامی ژیانی هاوڵاتیان، دەبێتە هۆی لەدەستدانی متمانەی تەواو بە دەوڵەت و دامودەزگاکانی، یان بەشێوازێكی تر ئەتوانین بڵێین هەمان ئەو دامودەزگایانەی ئەو دەوڵەتە، بەشێکی هەڵسوڕاو دەبن لە خولقاندنی مەترسی و نائەمنی لەسەر هاوڵاتیان. بەدوای ڕوخانی حکومەتی بەعسی ناسیۆنالست، ئەو حکومەتەی سێ دەیە زیاتر سەرچاوەی مەترسی …
Read More »ئایندەی حکومەتی هەرێم!
موحسین کەریم ماوەیەکە پرسی کۆتاییهاتنی ئەوەی پێی دەڵێن “قەوارەی هەرێم” لەئاستێکی فراوانی میدیایی و بگرە جەماوەریدا قسەی لێدەکرێ. تەنانەت سیاسەتمەدارەکانی بۆرژوازی دەسەڵاتداری کورد، بەجۆرێك مەترسیەکانی خۆیان لەوبارەوە ناشارنەوە. گۆڕانکاریە سیاسیەکانیش بەو ئاراستەیەدا رێچکەیان بەستوە کە ئاماژەیەکی لەوجۆرە بەرجەستە دەکات. حکومەتی ناوەندی رۆژدوای رۆژ فشارەکانی بۆ پەڕوباڵکردنی دەسەڵاتدارانی هەرێم و حکومەتەکەیان زیاتر دەکات. لە بڕیارەکانی دادگای فیدرالیەوە دژ بە حکومەتی هەرێم …
Read More »بنبەستی ئەمریکا و ئیسرائیل هاوکاتی وێرانکەرترین بۆردومان لە مێژوودا
عوسمانی حاجی مارف لە ماوەی سێ مانگدا، دەستدرێژی داگیرکەری ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، بە جینۆسایدێکی بێوێنە ئەژمار دەکریت، بۆردومانەکەی ئیسرائیل وێرانکاریەکی گەورەتری لەوەی ئەڵمانیا لێکەوتەوە، کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە لە جەنگی جیهانی دووەمدا تووشی بوو. ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە غەززە بوونە قوربانی زیاتر لە ٢٢٠٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و تا ئێستاش ئەو ژمارەیە ڕۆژانە، یان تەنانەت هەر کاتژمێرێک لە زیادبووندایە، بۆیە …
Read More »دهنگی ناڕازی تا سهر كپ ناكرێ!
جهمال موحسین ٩ ی جانیوهری ٢٠٢٤ دوای كۆبوونهوه ناڕهزایهتیهكهی بهشێك له نانهواخانه و سهمونخانهكانی ههولێر ڕۆژی ٨ ی جانیوهری، كه تیایدا كهسێك به ناوی ئیدریس مهسعودهوه بێزاری و ناڕهزایهتی له دژی دهسهڵات دهربڕی و به گهندهڵ و دژی ههژاران له قهڵهمی دا، لهلایهن هێزهكانی ئاسایشهوه ڕفێندرا. پاش فشاری ناڕهزایهتی و ڕۆژی دواتر ئازاد كرا، بهڵام وا دیاره كه ناچار كراوه …
Read More »نوێنەری حزبەکانی ناسیۆنالیزمی کورد لە عیراقی نوێدا !
مستەفا باهیر لەدوای ئەوەی هێزی هاوپەیمانان توانیان لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ دا، حکومەتی بەعس بە سەرۆکایەتی “صدام حسین” بروخێنن، عێراقی نوێ لەسەر بنەمانی تایفی و قەومی و پشک پشکێنە دروستکرا. بەپێی ئەم دابەشکردنە لە ٪٥٠ پۆستەکان درا بەشیعەو لە ٪٢٥ بۆ سونەو لە ٪٢٠ بۆ کوردەکان و لە ٪٥ یش بۆ ئەوانیتر. حزبەکانی ناسیۆنالیزمی کورد دەورێکی باڵایان هەبوو لە دروستکردنی …
Read More »حکومەتی ئیسرائیل و بنبەستی رێگاچارە!
نوری بەشیر شەڕی حکومەتی ئیسرائیل بەدژی خەڵكی غەززە سێ مانگی تێپەڕاند، هێرشەکانی لە کوشتارو بریندارو کاولکاری و ئاوارەیی تابێت دەچێتەسەرەوە. ئاخرین ئامارەکانی کوشتاری خەڵكی غەززە بەرزبۆتەوە بۆ ٢٣٢١٠ کەس کە دوولەسەر سێی کوژراوەکان ژن و منداڵن. ئاماری بریندارەکان نزیکبۆتەوە لە ٦٠ هەزار کەس، وە بە هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکانی غەززەدایە. زۆربەی ئەو شارە کاولبووەو بە هەزاران بریندار بەپێی …
Read More »ژمارە ٧٥ی بڵاوکاروەی ئۆکتۆبەر کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە!
ئۆکتۆبەری ژمارە ٧٥ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان. ١٠/١/ ٢٠٢٤ بۆ داگرتن وخوینەندەوەی ئەم ژمارەیە تکایە کلیلی ئیرەبکە:
Read More »مەترسی درۆن لەسەر هەولێر
عوسمانی حاجی مارف لەڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە،شەوی ١/١/٢٠٢٤ ، نزیکەی کاتژمێر 11:45 خولەکی پاشنیوەڕۆ، یەکێک لە بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە لە ناحیەی سەڵاحالدین لە هەولێر، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەریان. حکومەتی هەولێر “حکومەتی فیدراڵی” بە بەرپرسیاردەزانی لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا بۆ سەر هێزە ئەمنیەکان لە پارێزگای هەولێر، هەروەها دەڵێن لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە پارەدار دەکرێت بۆ ئەنجامدانی ئەم بۆردمانە!؟ …
Read More »