جهمال موحسین بارزانی سهرۆكی خهڵك نییه: دیاره بهڵگههێنانهوهی زۆری ناوێت كه بۆچی بارزانی سهرۆكی خهڵك نییه و ناتوانێ و نابێ سهرۆكی خهڵك بێ! كهسێك كه له ژێر سایهی دهسهڵاتهكهیدا و به دانپیانانی خۆیان تهنها له مانگی تهموزدا كه بۆریهكی نهوتی كوردستان تهقێندراوهتهوه ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری زهرهر كردبێ مهعلومه كه داهاتی ئهو نهوته چهند ساڵه چهنده و چۆن ڤیلای دهیان ملیۆنی …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
پاراستنی دانیشتوانی کوردستان لە مەترسی شەری ناوخۆو دابینکردنی ئایندەیەکی رووناك، هاتنە مەیدانی هێزی جەماوەری و دابینکردنی دەسەڵاتی شوراکانە!
بانگەوازێک بۆ خەڵکی کوردستان: جەماوەری خەڵکی کوردستان، کرێکاران، زەحمەتکێشان، ئازادیخوازان ! توندبوونەوەی کێشەی نێوان هێزەکانی پێکهێنەری حکومەتی بنکە فراوان لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم کە رەنگدانەوەی شکست و بنبەستی سیاسیو قەیرانی حکومەتیو دابەشبوونیانە بەسەر کێشمەکێش و بەرژەوەندی دەوڵەتانی ناوچەکەدا، ئاسۆیەکی مەترسیدار دەخەنە پێش کۆمەلگای کوردستانەوە. ئەو حیزبانەی کە وایان رادەگەیاند پێکەوە خۆشگوزەرانیو ئارامی بۆ خەڵك دابین دەکەن، ئێستا لەناو گێژاوی بنبەستی …
Read More »با لە ڕۆژی جیهانی گەنجاندا ئاوڕێک لە ژیانی گەنجان بدەینەوە!
دەشتی جەمال ڕۆژی ١٢ ئاب ١٦سال بەسەر رۆژی جیهانی گەنجاندا ودەوریان لە کۆمەلگادا تیپەری ، ئەم رۆژە سالی ١٩٩٩ لەلایەن ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە رەسمیتی پێداروە وەک رۆژێک بۆ گەنجان دیاری کراوە کە تیایدا چالاکی جۆراوجۆر دەکرێ سەبارەت بە رۆڵی گرنگی گەنجان لەنیو کۆمەڵگادا. بەداخێکی گەورەوە لەکۆمەڵگای ئێمەدا نەک هەر ئەوەی هیچ حسابێک بۆ گەنجان وڕۆلیان لە ئایندەی کۆمەڵگا لەبەرچاو ناگیرێت …
Read More »ڕیفۆرمخوازانی ناو حزبی شیوعی کوردستان، سوڕانەوە لە بازنەی داخراودا!
موزەفەر عەبدوڵا Mozafar_as@yahoo.com حزبی شیوعی کوردستان کەتا ساڵی ١٩٩٣ بریتی بون لە کۆمیسیونی کوردستانی حزبی شیوعی عیراق، ئەوە دوو دەیەیە لەگەڵ بچوکترین ئاڵوگۆڕی سیاسی وبەبێ هیچ ململانێ و کێشەو شەڕێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەگەڵ حزب ولایەنە دەسەڵاتدارە قەومی وئیسلامیەکان، دەکەوێتە بەر ڕەشەبای ئەو گۆڕانکاریانە و پاشەکشە دەکات و ئەمەش دەبێتە ئاکامی سەرهەڵدانی ڕەخنەو ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری کادران و هەڵسوڕاوان و …
Read More »بنبەستی حکومەتی بنکە فراوان و ئایندەی نارەزایەتیەکانی خەڵك!
ناونیشانی کۆڕێکە بۆ عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەربارەی گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ناوچەکەو عێراق و کوردستانو کاریگەری گۆڕانکاریەکان لەسەر حیزبە دەسەڵاتدارەکان. لە کۆڕەکەدا قسەوباس لەسەربنبەستی حکومەتی بنکەفراوان لە ئیدارەی کۆمەڵگاو وەڵامدانەوە بە پێداویستیەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵكو دەستپێکردنەوەی دەورەیەكی نوێی نارەزایەتیە جەماوەریەکان دەکرێتو ئاسۆو ئایندەی ئەو نارەزایەتیانە و زەمینەکانو فاکتەرەکانی بەسەرکەوتن گەیشتنیان لێکدەدرێتەوە. شوێن : قاوەخانەی …
Read More »نارەزایەتیەکانی خەڵكی کوردستان بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی ژیان و گوزەرانیان بەرهەقو رەوایە!
ماوەی چەندرۆژێکە لە چەندین شاروشارۆچکەی کوردستاندا نارەزایەتیو خۆپیشاندان لە بەرامبەر کەمیی کارەباو نەبوونی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکاندا دەستی پێکردوە. لە هەندێ جێگا پۆلیس و دەزگا سەرکوتگەرەکانی حکومەتی بنکەفراوانی بۆرژوازی کورد پەلاماری خۆپیشاندەرانیان داوەو چەندین کەسیان بریندارو دەستیگرکردوە. شێوازی نارەزایەتیو دروشمەکانو دەربڕینەکانی خۆپیشاندەران کە بەشێکی بەرچاویان لاوانن، ئاستی توڕەیی ئەوان بەرامبەر بە دەسەڵاتێکی بۆرژوازی “خۆماڵی” دەخاتەروو کە دوای زیاتر لە دوو دەیە سەرەتاییترین …
Read More »پێشمەرگە بەتامی سەرۆک…
عەبدوڵا مەحمود هەر کاتێک باسی پرسی سەرۆک بۆ هەرێمی کوردستان، دێتە ئاراو گەرمو گوڕی ئەم پرسە شەقام داگر دەبێت. بەرپرسانی پارتی، تەنگەتاو دەبنو رادەگەیەنن، کە پێگەی بارزانی زۆر گەورەترە لەپۆستی سەرۆک. بارزانی کاریزمایە. بارزانی خاوەن ئەزموونو کەسایەتیەکی ناسراوی ناوچەییو نێودەوڵەتییە. ئەوەش کە زۆر بەشانازییەوە رای دەگەیەننو پێداگری لەسەر دەکەن ئەوەیە، کە بارزانی پێشمەرگەیەو شانازی بە پێشمەرگەبونیەوە دەکات. خودی بارزانیش لەگەڵ …
Read More »راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ؛
سیاسەتی جەنگخوازانەو سەرکوتگەرانەی دەوڵەتی تورکیا بەدوای مۆرکردنی رێکەوتنی نێوان ووڵاتانی( ٥+١ ) لەگەڵ ئێراندا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روبەرووی ئاڵوگۆڕی هاوکێشەی سیاسی و ئارایشدانەوەی هاوسەنگی نێوان بلۆکو قوتبە ناوچەییەکانی بۆرژوازی. پەیوەندی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکاو دەوڵەتانی رۆژاوا، لە پەیوەندیەکی دوژمنکارانەوە دەگۆڕێت و بۆ رێکخستنی ململانێو کێشمەکێشەکانیان لەچوارچێوەی پەیوەندیەکی دیپلۆماسیدا. بەمەش ئەمریکاو رۆژاواوە جێگاورێگای دەوڵەتی ئێرانیان …
Read More »هوها لەژن! هەوڵێکە بۆ داڕوخاندنی مەدەنیەتی کۆمەڵگا!
لاوژە جەواد ڕۆژی 16/7/2015 ژنێک لەناو جەرگەی شاری سلێمانی بەهۆی جلوبەرگەکانیەوە کە بەدڵی مێشک ژەنگاوی و ئەوانە نەبووە کە دەیانەوێت خەلافەتی ئیسلامی ئەبو بەکر بەغدادی بگوازنەوە کوردستان، کەوتە بەر هێرشی ئەڵاهو ئەکبەرو هوهای داعشەوە. قوربانیەکە ژنێکی عەرەب زمان و یەکێک لەوانە بووە کە لەدەستی داعەش پەنای هێناوە بۆ کوردستان، بەڵام سەربازەکانی ئەبو بەکر بەغدادی و شانە نوستووەکانی داعش، شێوازی جل …
Read More »بەرگریکردن لە فاروق رەفیق بەرگریکردنە لە ئازادی !
راگەیاندنی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە کەمپینی شکاندنی کەسایەتی فاروق رەفیق لەلایەن ئیسلامیەکانەوە دوابەدوای چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی (روداو) سەبارەت بە پرسی دەستورو مادەی (٦)ی رەشنوسی دەستوری هەرێم تایبەت بە داسەپاندنی ئاینی ئیسلام وەکو سەرچاوەی سەرەکی یاسادانا لە کوردستان، کە بەرێز فاروق رەفیق راشکاوانە پشتیوانی لە دەستورێکی سیکولار کردوە بۆ کوردستان لەجیاتی ئەوەی دەستورێکی ئاینی یان …
Read More »