ئەرشیفی بابەتەکان
چالاکیەکانی حزب لەدەرەوەی وڵات لە ١ی ئایاردا لەوڵاتەکانی:
سوید، ئەڵمانیا، ئوسترالیا، فنلاندا، نەرویج، دانمارک، هۆڵەندا، سویسرا، کەنەداو بەریتانیا
Read More »که‌مپینی ڕه‌نجی شه هیدان و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك!
له‌په‌راوێزی که‌مپینی ڕه‌نج سه‌نگاوی و کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ك لهسهرمایهداران بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان له که‌ناڵی ڕووداو . لهدڕێژهی شه‌ری چهندمانگهی هێزی داعشی نهگریسدا له کوردستان ،له‌م ماوه‌یه‌دا زیاترله هه‌زار پێشمه‌رگه به‌ده‌ستی داعشی درنده کوژراون یان گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌زارانی تریش برینداربون و به‌شێك له‌وانه که‌م ئه‌ندام بون ،وه ژماره‌یه‌کیش به‌دیل گیراون و خانه‌واده‌کانیان هێشتا له‌چاوه‌ڕوانی گه‌رانه‌وه‌ی ئازیزانیاندان،یان له دڵه‌ڕاوکێ دان که ههرلهحزهیهك …
Read More »سەید برایمی عەلی زادە، مێژووی چەپ و کۆمۆنیزم، لینگەوقوچ دەکاتەوە!!
عەبدوڵا مەحمود abdulla.mahmud@gmail.com ئیبراهیمی عەلی زادە، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ئێران، لەم چەند رۆژەی دوایدا کۆرێکی سیاسی بۆ بەشێک لە خوێندکارانی بەشی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سلێمانی، لە ژێر ناوی مێژووی چەپ و حزبی کۆمۆنیستی ئیران‌دا، سازدا. لەم کۆرەدا سەید برایم زۆر باس و پرسی وروژاند، کە هەریەکەیان جێگای هەڵوێستە لەسەرکردن و تێرامانن، چونکە گێرانەوەکانی شێواندنێکی هوشیارانەیە بۆ سازاندنی لەگەڵ دۆخی تازەی …
Read More »چەند وێنەی هەڵبژێردراو لەمەراسیمو خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەکی ئایار لەوڵاتانی دونیا!
چەند وێنە له‌چالاکی ڕیکخستنه‌کانی حزب به‌بۆنه‌ی یه‌کی ئایار، ڕۆژی جیهانی چینی کرێکاره‌وه. بۆ بینێنی هەموو وێنەکان تکایە کلیک لەسەر وینەکە بکە!
Read More »بۆ بەرز ڕاگرتنی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار لەگەڵمان بەشداری ئەم چالاکیانە بکەن!
بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار، رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان زنجیرەیەک چالاکی لەم ولاتانە بەڕی دەخات: سویسرا: زوریخ ڕێكخستنه‌كانی هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق و كوردستان شان بەشانی یەکیەتیە کرێکاریەکانو ئازادیخوازان به‌شداری لەمارشی ١ی ئایاردا لەشاری زوریخ دەکەن. ڕۆژی هه‌ینی ١ی ئایار، كاتژمێر ٩ ی به‌یانی له هێلڤێتیا پلاتس مارشی ئایار بەڕێپێوانێک دەست پێدەکات پاشان به …
Read More »یەکی ئایار لەکویوە سەرێ هەڵدا؟
روزا لوکسامبورگ : بیرۆکەی پیرۆزگرتنی جەژنێکی پشووی پرۆلیتاریا، وەک هۆکارێک بۆ بەدەست هێنانی هەشت سەعاتکار لەڕۆژێکدا، یەکەمجار لەئوسترالایا، لەدایک بوو. کرێکاران لەوێ لەساڵی ١٨٥٦ بڕیاری ڕاگرتنی بەکۆمەڵی یەکڕۆژەی تەواوی کاریان دا و کۆبوونەوە و شادیان گێڕا، ئەمەش دەربڕینێک بوو بۆ ڕازیبوونیان لەسەر خەبات بۆ بەدەست هێنانی هەشت سەعاتکار لەڕۆژێکدا. هاوکات رۆژی ٢١ نیسانیان بۆ ئەم جەژنە دیاریکرد. ئەگەر چی کرێکارانی …
Read More »بەرزو بەڕیز بێت، یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار!
بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکارەوە، کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ئێوارەی چوارشەممە رێکەوتی ٢٩/٤/٢٠١٥ کاتژمێر ٤،٣٠ تا کاتژمێر ٦،٠٠ هەڵدەستێت بەسازدانی سمینارێک سەبارەت بە یاسای کاری عێراقی و یاسای کاری ئەڵتەرناتیڤ بۆ هاورێیان (موحسین کەریم و خەسرەو سایە)، لەقاوەخانەی کەلتوری. لەم سیمیانرەدا کەموکوڕیەکانی یاسای کاری عێراقی کە هێشتا لە کوردستان کاری پێدەکرێ، ئاماژەی پێدەکرێو دواتر بنەماکان‌و بڕگە …
Read More »پەیامی ئایار، پەیامی چینی کرێکارە بۆ ئاڵوگۆڕپێدانی شۆڕشگێرانەو ڕزگاری کۆمەڵگای بەشەری!
یەکی ئایار رۆژی یەکیەتی و هاوخەباتی ئەنتەرناسیونالیستی چینی کرێکار بەڕێوەیە. کرێکارانی جیهان لەدەورەیەکدا بەرەو پیری ئەم رۆژە دەڕۆن کەچینی بۆرژوازی و دەوڵەتە ڕەنگاوڕەنگەکانی کۆمەڵگای بەشەریان لەنێو تاریکستانێکدا ڕاگرتووە. ململانێی هێزە ئیمپریالیستەکان لەسەر دابەشکردنەوەی دونیا و هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەی بازاڕی سەرمایەداری، دونیایان دوچاری نائەمنی و نەهامەتی گەورە کردووە. ئەمڕۆ بەهەڵدانەوەی لاپەڕەی هەر ڕۆژنامەو چاولێکردن لەشاشەی هەر تەلەفزیۆنێک، هەواڵ و تابلۆی جەنگ …
Read More »ووته‌ی شاپور عبدوالقادر له‌ساڵیادی حزبدا له 23.7.1997 دا
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز میوانه به‌ڕێزه‌کان ئه‌م کاته‌تان شاد و به‌خێرهاتن کرێکاران، زه‌حمه‌تکێشان، خه‌ڵکی مه‌حرووم و ده‌سته‌نگی کوردستان، ژنانی سته‌مدیده و زۆرلێکراو، مناڵانی بێ‌ناز و مه‌حرووم، هاوڕێیانی ماندوونه‌ناسی ڕێگای دنیایه‌کی باشتر و ئازاد و یه‌کسان و خۆشگوزه‌ران، گیانی به‌رزی پاکی هاوڕێیانی گیانبه‌ختکردووی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم، هه‌ڵسوڕاوانی کۆمۆنیستی، ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی کۆنۆنیستی کرێکاری عێراق، یادی چواره‌مین ساڵ ڕۆژی دامه‌زراندنی …
Read More »