نووسینی: لاوژە جەواد چەمکی خۆم خاوەنی لەشی خۆمم چەند دەیەکە لەلایەن بزوتنەوەی ژنانەوە لە سەر ئاستی جیهان هاتوەتە کایەوە، بەتایبەتی لە لایەن بزوتنەوەی فیمینیستی لیبڕاڵ زۆر بەکاردێت. ئامانجی ئەم دروشمە زیاتر وەستانەوە بووە بەرامبەر کەلتوری پیاوسالاری و خاوەنداریەتی ژن لە لایەن پیاوەوە. دروشمێکی ڕەوا و بە جێگەیەو لە هەمانکاتیشدا زەرورەتی هەیە بۆ پێشخستنی ڕەوتی خەباتی یەکسانیخوازی ژنان و ئازادی کۆمەڵگە، …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
لە کۆبانێ وە بۆ عەفرین… لە داعشەوە بۆ ئەردۆغان!
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود لە ساڵی ٢٠١٥ دا، کە داعش بە پشتیوانی تورکیا هێرشی کردە سەر کۆبانێ، داعش لەوپەری هێزی خۆیدا بوو، پەلاماری هەر شار‌و ناوچەیەکی ئەدا هۆلاکۆ ئاسا رایدەماڵی و وێرانی دەکرد، هێزو لەشکرو سوپای تەیار بە مەشق و چەک و جبەخانە، رایان دەکرد و تێکدەشکان. ترس و سامی داعش و دڕندەییەکەی سنوری نەدەناسی، بەڵام لە بەرامبەر خۆراگری ژنان و …
Read More »چه‌ند هه‌واڵێکی ناره‌زایه‌تی کرێکاری و جه‌ماوه‌ری!
ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید بەهۆی کەمتەرخەمی لەدابینکردنی سەلامەتی کار بۆ کرێکاران کۆمپانیای مەعدەنی (فێڕست نیکڵ) بە ١،٣ ملیۆن دۆلار سزا درا ! تۆنتاریۆ/ کەنەدا لەبەرئەوەی دوو کرێکاری کۆمپانیای( فێڕست نیکڵ) لە کاتی کارکردن‌دا گیانیان لەدەست دا، وەزارەتی کار سزای ئەو کۆمپانیایەی دا بە١،٣ ملیۆن دۆلار واتە ملیۆنێک و سێ سەد هەزار دۆلار. کۆمپانیای فێرست نیکڵ لە کانەکانی لۆکەربی …
Read More »کرێکارانی جیهان یەکگرن ! …. دروشمێکی سەرسورهێنەر لە سێ وشەدا،
چەند سەرنجێک دەربارەی گرنگی سیاسی و ڕێکخراوەیی مانیفێستی حزبی کۆمۆنیست بە بۆنەی ١٧٠ هەمین ساڵەی بڵاوبوونەوەی مانیفێستەوە… نووسینی: مزەفەر عەبدوڵا پێشەکی: لینین لە وەسفی مانیفێستدا دەڵێت: لەم کتێبەدا بە چەشنێکی بلیمەت (عبقری) یانە تازەترین بیروڕا لەبارەی جیهان ڕونکراوەتەوەو پیشاندراوە. ماتریالیزمی راست و دروست کە بواری کۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە، دیالەکتیک کە فراوانترین و قوڵترین زانستە لەمەڕ پەرەسەندن، تێبینی و سەرنجی خەباتی چینایەتی …
Read More »٨ی مارس لە فنلاند، ئوسترالیا، بەریتانیا و نه‌رویج
٨ی مارس رۆژی خەبات دژ به ستەم و نایەکسانی دژ بە ژنان زنجیره‌یه‌ک چالاکی ئه‌نجام ده‌درێت به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی ” نا ” وتن به ئه‌پارتایدی جنسی، رۆژی خەبات و ناڕەزایەتی دژ بە نایەکسانی و جیاکاری و ستەمکیشی ژنان، ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان زنجیره‌یه‌ک چالاکی له وڵاته‌کانی ( فنلاند، ئوسترالیا، به‌ریتانیا ونه‌رویج..) ئه‌نجامده‌درێت و بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و …
Read More »ژمارە 5ی گۆڤاری دیدگای سۆشیالیستی
دیدگای سۆشیالیستی گۆڤارێکی سیاسی فکریە، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەری دەکات ژمارە 5/ ساڵی سێهەم/ کانونی یه‌که‌می 2016 دیدگای سۆشیالسیتی گۆڤارێکە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەسەرنوسەری جەمال موحسین، بڵاوی دەکاتەوە. بۆ بەدەستهێنانی کۆپیەکی ئەم ژمارەیە، دەتوانن سەردانی ئۆفیسەکانی حزب لەکوردستان بکەن، وەیا لەم ڕێگایانەوە پەیوەندی بگرن و ڕینمایی بۆبەدەستهێنانی کۆپیەک وەربگرن: لەڕیگای سەرنوسەرەوە : 0047 47276028 didgaisocialisti@gmail.com لەڕیگای سەردانی سایتی حزبەوە و …
Read More »8ی مارس رەمزی خەباتە دژی ستەم و نایەکسانی دژ بە ژنان!
8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی خه‌بات و تێکۆشان وهاتنه‌مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازیه له‌دژی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌و جیاکاری دژ بە ژنان، ڕۆژێکه ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز، وه‌ک به‌شێک له‌خه‌باتی چینی کرێکار‌و بێبه‌شان وچەوساوهی کۆمه‌ڵگا، بۆ گه‌یشتن به کۆمەڵگایه‌کی ئازاد‌و یه‌کسان، یه‌خه‌ی سەرمایەداران و ده‌سەڵات و نیزامه‌که‌ی ده‌گرن. ژنانی کوردستان له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆرژوازی کورد‌و حزبه‌کانیدا، نزیک به‌سێ ده‌یه‌یه، له‌وپه‌ڕی بێمافی …
Read More »بۆپێشەوە ژمارە ٢٣
بۆپێشەوەی تازە ژمارە ٢٣ بۆ خوێندنەوەی بڵاوکراوەی بۆ پێشەوە کلیکی ئێرە بکە…
Read More »نابێ لەم گاڵتەجاریەدا بەشداری بکەین!
کرێکاران، خەڵکی زەحمەتکێش و ئازادیخوازی کوردستان! گاڵتەجاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووبارەکردنەوەی هەمان سەوداومامەڵەی ناو بازاڕی له‌خشته‌بردنی خه‌ڵکە. کێبڕکێی به‌ده‌ستهێنانی کورسیهکانە له‌نێوان ده‌سته‌وتاقمی کۆنه‌په‌رستی نەتەوەپەرست و مه‌زهه‌بی و تائیفیە میلیشیایهکاندا. مهیدانێکە بۆ درۆکردن و داپۆشینی ڕابردووی تاڵانچیتی و راوڕوتی خه‌ڵک و سڕینه‌وه‌ی خوێنی ده‌ست و مهچهکێکە که له تاوانه‌کانی کوشتن و تیرۆر‌و ده‌ربه‌ده‌رکردنی هاوڵاتیاندا سوورکراوه. یاسایه‌کی هه‌ڵبژاردن که له‌سه‌ر بنه‌مای …
Read More »دەستبەجێ دەبێت صاڵح موسلیم ئازاد بکرێ!
صاڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەیەدەو هاوسەرۆکی پێشووی ئەو پارتە رۆژی یەکشەممە ٢٥ی شوبات لە ئوتێلێکی شاری پراگ پایتەختی ووڵاتی چیك، کە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکدا سەبارەت بە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بانگێشت کرابوو، لەسەر داوای دەوڵەتی تورکیا دەستبەسەر کراوە. دەوڵەتی تورکیا لە هەوڵی ئەوەدایە کە دەوڵەتی چیك صاڵح موسلیمی رادەست بکات، بۆ ئەوەی بەناوی تیرۆرەوە دادگایی بکات. حکومەتی تورکیا پەیەدەو …
Read More »