بۆپێشەوە کاتێک کە حزبەکان و پەرلەمانی بزووتنەوەی کوردایەتی بڕیاریان لەسەر ئەوەدا کە بە ناوی خەڵکی کوردستانەوە خواستی فیدرالیزم ستایش بکەن و وەکو دەسکەوتێکی گەورە و مایەی خۆشبەختی بۆ خەڵک وێنای بکەن و خەڵکی بۆ بهێننە هەلەکە سەما، هەر لە رۆژی یەکەمەوە کۆمۆنیزمی کرێکاری تاقە هێز و لایەنێک بوو کە ئەم بەدیلەی وەکو بەدیلێکی کۆنەپەرستانە بۆ دابەشکردنی دەسەڵات …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
بۆپێشەوە، بەوێنەی مینبەرێکی راستگۆ و سازش هەڵنەگر لەپێناو دنیایەکی باشتردا
پێی نایە ساڵی دووەمەوە ئەمرۆ ١ نیسان، بەرۆژی درۆ ناسراوە… بەڵام ئێمە راستگۆیانە دەڵین ئەمرۆ ساڵێكی تەواو بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی بۆپێشەودا تێپەردەبێت. لەماوەی سالێ رابردودا وەکو بەڵێنمان دابوو بۆپێشەوە هەر ١٥ رۆژ جارێک لەکاتی خۆیدا بەشێوەی رێک و پێک دەرچووە، هەروەها جگە لەو ژمارە ئاساییانە، چەندین ژمارەی تایبەت و پاشکۆش بڵاوکراوەتەوە کە تایبەت بووە بە روداو و بۆنەی تایبەتی، …
Read More »رێکخراوبوون مەرجێکی سەرەکی، سەرکەوتنی بزوتنەوەی نارەزایەتی کریکاری و جەماوەری بێبەشی کوردستانە…
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود لە ٢٥ ئازارەوە، شەپۆلێکی تری نارەزایەتی و کرێکاران کارمەندانی تەندروستی، مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە، کرێکاران و کارمەندانی کارەبا و زۆرێک لە توێژە بێبەشەکانی کۆمەڵگە، لە پێناو وەرگرتنی موچە لەکاتی خۆی و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی موچە دەستی پێکردەوە. نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە بەشێوەی کۆبونەوە، خۆپیشاندان و مانگرتن و بایکۆت، چادر هەڵدان، بەڕیوەدەچێت و هاوکات بۆیەکەمین جارە خۆپیشاندان و …
Read More »له ده‌واره شڕه‌ی كۆنه‌وه ئه‌یه‌وێ دادوه‌ری به‌ده‌ست بهێنێ!
جه‌مال موحسین ١١ ی جانیوه‌ری ٢٠١٨ (كورده! وه‌ره بنواڕه ده‌وای ده‌ردت له كوێیه هه‌ر په‌یڕه‌وی لینینه، ده‌وا و چاری نه‌خۆشین نابی به كه‌ر و عه‌بدی هه‌موو به‌گله‌ر و توججار لۆرد نابێ به باخات و ، گه‌دا نابێ به په‌رژین – قانع) ڕۆژی ٤ شه‌ممه ١٠ ی جانیوه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی به‌ست و له‌وێدا به‌رهه‌م ساڵح به …
Read More »هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان
ئامادەکردنی: شوان عەزیز، سالار حەمە سەعید، ئاراس رەشید ڕێژەی بێ‌کاری لەبەرزبوونەوەی بەردەوام دایە لەبەریتانیا ژمارەی ئەو کەسانەی کە بێکارکراون بۆ دوو مانگ لەسەر یەک لە بەرزبوونەوەدایە. ئەمە لەکاتێکدا گوشار لەسەر گوزەران و ژیانی ملیۆنەها خێزان بەردەوامە. بەپێی ئامارەکانی کە ئەمرۆ پەردەیان لەسەر هەڵماڵراوە. ژمارەی بێکارەکان ٢٤٠٠٠ زیادی کردووە کە بوەتە یەک ملیۆن و٤٥٠ هەزار کەسی بێکار لە ٣ مانگدا تاکو …
Read More »ترامپ بۆ دەیەوێت هێزی سەربازی لە سوریا بکشێنێتەوە…؟!
موزەفەر عەبدوڵا: لە چەند هەفتەی ڕابردووە تا ئێستاش لێدوان‌و هەوڵەکانی ترامپ و ووتەبێژو ڕاوێژکارەکانی لەبارەی کشانەوەی هێزە سەربازی یەکانیان لە سوریا بۆتە جێگای هەواڵو پرس‌وڕای گشتی و لێکدانەوەو هەڵوێستگیری جۆراوجۆر‌و، تەنانەت بەیانکردنی خۆشحاڵی و نیگەرانیشی بۆ دەکرێت . هەڵبەت چڕ بونەوەی زیاتری ئەم لێدوان‌و هەوڵانەی ترامپ دوای هێرشو داگیرکاری یەکانی هەر یەک لە سوپای تورکیا‌و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر عەفرینو چەند …
Read More »کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی دۆما هەموو هێزە ناوچەیی و جیهانیەکانی سەرمایەداری مەحکوم دەکات
ڕۆژی شەممە ٧ی ئەپریل شارۆچکه‌ی دۆما نزیک له‌پایته‌ختی سوریا، دیمه‌شق، کەوتە بەر هێرشی چەکی کیمیایی و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌کی تر له‌خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئه‌م وڵاته بوونه قوربانی و میدیا ناوچەیی و جیهانیەکانیش ئه‌م هێرش و په‌لاماره‌یان به کۆمەڵکوژیەکی تر لەسوریا ناوزه‌دکرد، که‌زیاتر لە ٧٠ کوژراو زۆرتر لە ١٠٠٠ کەس بریندار بووه و له‌نێوێشیاندا ژن ومناڵ هه‌یه. به‌ڵام ئەمە یەکەم جار نیە خه‌ڵکی …
Read More »تارمایی کۆمۆنیزم ئەوروپا دادەگرێ لە ٢٠١٨ دا
ئامادەکردنی: سالار حەمە سەعید ٢٠٠ ساڵ پاش لەدایک بوونی ئەم فەیلەسوفە (مارکس) پیشەسازیەکی بچکۆلانە پەرەدەستێنێ، لە پلان بۆ ڕووداوێکی گەورە و گرنگ لە ”تریر”ەوە، ئەوشارەی لەسەر ڕووباری ‘مۆسێل’ ئەو شوێنەی کە “مارکس” ی تیا لەدایک بووە، بۆ گەشتێکی نوێی شەقامەکانی مانچستەر کە تیایدا ئەو لەگەڵ فریدریک ئەنگڵز پیاسەیان تیا کردوە و باسی بار‌و ڕەوشی ئەو چینە کرێکارەیان کردوە کە تازە …
Read More »له‌خوێن هه‌ڵکێشانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی هه‌قخوازی فەلەستین تاوانێکی گەورەیە لەدژی بەشەریەت
ڕۆژی شەممە ٣٠ی مارس خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین که به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی داگیرکاری و له‌ژێر ناوی “ڕۆژی خاک” ، له‌سه‌ر سنوره‌کانی غه‌ززه‌وه ڕێکخرابوو، لەلایەن هێزەکانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلەوه به‌دڕندانه‌ترین شێوه که‌وته به‌ر په‌لامارو سه‌رکوتی خوێناویی و له‌ئه‌نجامدا کوژرانی زیاتر لە ١٧کەس و برینداربوونی ١٥٠٠ کەسی لێکەوتەوە. ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل که‌به به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وە که‌وتوه‌ته گولله بارانکردنی کوێرانه‌و له‌شکرکێشی بهتۆپو تانکه‌وه بۆسه‌ر خه‌ڵکی هه‌قخوازی …
Read More »سزادان و هەڕەشەکردن لە کارمەندان و مامۆستایان پێشێلکردنی ئازادیە و دژی دەوەستینەوە!
بەدوای بەرێوەچونی مانگرتن و خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایان و مووچەخۆران و خەڵکی ناڕازی لە شار‌و شارۆچکەکانی کوردستان لەدژی سیاسەتی درێژەدان بە پاشەکەوتی مووچە، حکومەتی هەرێم و دەزگا جاسوسیەکانی حزبە دەسەڵاتدارەکانی ناو حکومەت، دەستیان داوەتە سزادان و هەڕەشەو چاودێریکردنی هەڵسوڕاوان و چالاکوانانی ناڕەزایەتیەکان. دەسەڵاتدارانی هەولێر، سەرباری راوەدونان و پەلاماردانی خۆپیشاندەران، سزای ١٩ مامۆستای داوە بە بڕینی مووچەکانیان و جێگۆڕکێکردن بە …
Read More »