لهكاتێكدا بهرهو یادی ٨ ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، ئهچین هێشتا شاهیدی ئهوهین له سهراسهری جیهاندا ژنان لهژێر باری نایهكسانیدا ئهناڵێنن. تایبهتمهندییهكانی دنیای ئهم سهردهمه بریتین له: ژنان لهبهرامبهر كهمترین كرێدا كار ئهكهن؛ كاری بێ كرێ بهسهر ژناندا سهپێندراوه؛ سهدان ملیۆن له ژنان كهمتر له پیاوان له كاری بهكرێدان؛ زۆرتر ژنانن كه سهرپهرشتی مناڵان ئهكهن و كاری ناو ماڵ ئهكهن …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
ژمارە ٧٨ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە!
ئۆکتۆبەری ژمارە ٧٨ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە، ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان. ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٧٨، کلیکی ئیڕەبکە:
Read More »٨ ی مارس، رەمزی وەستانەوەیە دژی جیاکاری و تێکۆشانە بۆ یەکسانیی نێوان ژن و پیاو!
جیاکاری و ستەم دژی ژنان و بە پلەدوو سەیرکردنیان، یەکێکە لە سیما قێزەونەکانی کۆمەڵگای سەرمایەداری. چینی بۆرژوازی، بەمەبەستی دابڕینی ڕیزەکانی چینی کرێکار و لەبەرامبەر یەکتر دانانی ژنان و پیاوانی کرێکار، پلەدووی و بێمافی بەسەر ژناندا سەپاندوە. هەروەها راگرتنی لەخوارەوەی مافەکانی ژنان بەتایبەتی کارمەندان و کرێکارانی ژن، لەپاڵ بێمافکردنی ژناندا، مافەکانی پیاوانیش لە خوارەوە رادەگرێت و هەمیشەش وەکو ڕکابەری یەکتر بەرامبەر یەکتر …
Read More »کۆتاییهێنان بە بایکۆت، کۆتاییهاتنی ناڕەزایەتیەکانە!؟
موحسین کەریم دوای نزیکەی (٥) مانگ لە بایکۆتکردنی قوتابخانەکان لە ناوچەی دەسەڵاتی یەکێتی، کە هاوکات بوو لەگەڵ دەیان خۆپیشاندانی مامۆستایان و کارمەندان و جەماوەری ناڕازی لە دەسەڵاتی ملیشیاکانی بۆرژوازی کورد، لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی ئەو بەشەی هەرێمی کوردستاندا، سەرەنجام مامۆستایان کە پێشەنگی ئەو نارەزایەتیانەی جەماوەر بوون، کۆتاییان بە بایکۆت هێناو گەڕانەوە بۆ ناو هۆڵەکانی خوێندن. ئەگەرچی کۆتاییهێنان بە بایکۆت ئاکامی …
Read More »کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
عوسمانی حاجی مارف لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی غەززە، پەیوەندیەکانی ئەمریکاو عێراق وەرچەرخانێکی ئاڵۆزتری بەخۆیەوە بینیوە، بەوپێیەی هێزە میلیشیا عێراقیەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، وەک حزبوڵای عێراقی، زیاتر لە ١٧٠ هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا کە لە عێراق و سوریا جێگیرن، بە کەڵکوەرگرتن لە مووشەکی مەودا کورت و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. جگە لەوەی حزبوڵا بەناوی پشتیوانیکردن لەغەزەو حەماس ئەم هێرشانەیان ئەنجانمداوە، لەهەمانکاتدا …
Read More »ئیسڕائیل و هەڕەشەی بردنەسەری جینۆساید
بنار مستەفا زیاتر لە چوار مانگە کەرتی غەزە لەلایەن ئیسڕائیلەوە بە چڕی بۆمبارانکراوە و هێرشی کراوەتە سەر. ئەم هێرشە بەشێوەیەک دڕندانە و پڕ لە کارەسات بووە، لە ئاستێکی فراواندا قسە لەسەر ئەنجامدانی جینۆسایدە و لە دادگای نێونەتەوەیی لاهاییش تاوتوێ دەکرێت. لەماوەی ئەم چوار مانگەدا جیهان شایەتی کاولکارییەکی کەموێنە بووە، کە لە غەزە دەخوڵقێت. ڕێژەی قوربانیان و ماڵوێرانکردن لە ئاستی کارەساتە …
Read More »ناڕەزایەتیەکان بەدژی رادەستکردنی جولیان ئەسانج بە حکومەتی ئەمریکا
نوری بەشیر رۆژەکانی ٢٠ و ٢١ی فێبریوەری لەسەر بانگەوازی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، پەیامنێرانی بێسنوور، سەندیکای نیشتمانی ڕۆژنامەنووسان، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان و دەیان ڕێکخراوی دیکەی مافی مرۆڤ و ئازادی قسەکردن، هەروەها بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە کۆمۆنیستیەکان، ئەندام پەرلەمانی بەریتانیاو ئەوروپا، ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنوسان و نوسەران، لەبەردەم دادگای باڵادا لە لەندەن بۆ هاوپشتی لەگەڵ جولیان ئەسانج کە تانەدانبوو لەدادگادا بۆ …
Read More »کێشەکانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک
عوسمانی حاجی مارف کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتی لەپەیوەند بە پرسی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەردەوامە، تائێستا ڕێکەوتن لەسەر ئەنجامێکی ڕۆشنی یەکلاییکەرەوە نەکراوە، لە دانوسانەکاندا یەکێتی وەها نیشان ئەدات کە لەوبارەیەوە بەڕوی هەموو لایەنەکاندا دەرگای کراوەیە، بەڵام دەیانەوێت لەگەڵ پارتیدا خۆیان بەنزیکتر نیشان بدەن تا لەگەڵ لایەنەکانی تری بەشدار لە ئەنجومەنی پارێزگادا، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو پۆستەی پارێزگار “شایستەیەکی کوردیە”. …
Read More »17ی شوبات تا 19ی نیسان چیمان فێردهكات؟
کۆبهندیی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی کوردستان ههڵسهنگاندن، دهرسهکان ودهستکهوتهکان وئایندهکهی بۆ داگرتنی ئەم نامیلکەیە تکایە کلیک لەسەر وینەکە بکە:
Read More »پیلانێکی قێزەون!
موحسین کەریم دوای فراوانبوونەوەی نارەزایەتی مامۆستایان، کە لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بۆماوەی نزیک بە ٤ مانگ و ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەزۆریك لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان، بەتایبەتی ناوچەکانی ژێردەسەلاتی یەکێتیدا خۆی بەرجەستەو نمایشکرد، وە لەئاکامی ئەوەشەوە جەماوەرێکی فراوان لە مووچەخۆران و کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش و ناڕازی لەدەسەڵاتی تاڵانچی هەرێم، پەیوەندییان بە نارەزایەتی مامۆستایان و خۆپیشاندانەکانەوە کرد، بەجۆرێك کە رۆژ دوای رۆژ …
Read More »