ئەرشیفی بابەتەکان

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو ژیانێکی باشتر بۆ خۆمان و خێزانەکانمان. ڕۆژی وەستانەوەیە بەڕووی هەموو ئەو بێمافیانەی کە بەسەرماندا سەپێنراوە. ڕۆژی دەنگ هەڵبڕینمانە دژی هەژاری و برسێتی و نەبوونی. ڕۆژێكە کە بە کۆمەڵگا ڕابگەیەنین هەموو سامانی کۆمەڵگا بەرهەمی ڕەنج و ماندووبوونی ئێمەیە، بەڵام خۆمان لێی بێبەشین، هەرئەوەندەمان پێ دەبڕێت کە …

Read More »

کۆنگرەی شەشەمی حیزب

نامیلکەی بەڵگەنامەپەسەندکراوەکانی کۆنگرەی شەشەم/ پەیامەکان بۆ داگرتنی نامیلکەکە، تکایە کلیکی سەر بەرگەکەی بکە:

Read More »

کرێکاران و پرسی ڕێکخراوبوون

وەستا مهدی کرێکاران ناتوانن هیچ داوایەك بەسەر خاوەنکاردا فەرز بکەن ئەگەر ڕێکخراونەبن، کەواتە دەتوانین بڵێین هێزی چینی کرێکار لەیەکڕیزی و ڕێکخراوبونیدایە. ئەم دەستەواژەیە هەروا لەخۆیەوە نەخراوەتە سەر لاپەرەی مێژووی بزوتنەوەی کرێکاری، بەڵکو کرێکاران تاقییان کردوەتەوە، لەڕێگای ڕێکخراوبوونەوە کرێکاران توانیویانە سەعاتەکانی کارکردن لە ١٥سەعاتەوە بکەن بە ٨سەعات. لەکوردستان سەدان هەزار کرێکار هەیەو ناخۆشترین هەلومەرجی کار بەسەریاندا سەپێنراوە، بەڵام هێشتا پرسی ڕێکخراوبوون …

Read More »

پڕۆژەی گەشەپێدانی ئابوری عێراق

عوسمانی حاجی مارف دەستپێشخەری”پشتێن و ڕێگاوبان” کە بە دەستپێشخەری ڕێگای ئاوریشمی نوێ ناودەبرێت، پڕۆژەیەکی جیهانیە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی فراوانی ژێرخانی بەیەکەوە گرێدراو، کە لەلایەن سەرۆکی چین”شی جین پینگەوە” لە ساڵی ٢٠١٣ دەستیپێکردوە، ڕێڕەوی ئابووری هیندستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا نوێترین پڕۆژەیە کە ئامانجی یەکخستنی هاوبەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیایە بۆ یەک بلۆکی ئابووری جوگرافی، پڕۆژەیەکی هاوبەشی گەورەیە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی …

Read More »

هەوڵی پارێزگاری کۆن شکستی خوارد

بنار مستەفا لە بەرنامەی باڵۆنی کەناڵی ڕووداو میوانداری سالار عەزیزی کرد، کە پارێزگاری سلێمانی بوو لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو. لە بەرنامەکەدا قسەوباس لەسەر ڕووداوەکانی سەردەمی پارێزگاری ناوبراو کراو و ئاماژەش بەوە درا، کە ئەو بە کەمی لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات. دیارە هۆکاری دەرنەکەوتن لە میدیاکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێنانە ئارای ئەو کەیسانەی لەگەڵیدا دەژی، بە دیاریکراوی مامەڵەی …

Read More »

ژمارە ٨١ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە!

ئۆکتۆبەری ژمارە ٨١ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە، ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان. ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٨١، کلیکی ئیڕەبکە:

Read More »

کۆنگرەی شەشەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرکەوتوانە کۆتایی هات

کۆنگرەی شەشەمی حیزبیکۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرکەوتووانە کۆتایی هات   کۆنگرەی شەشەمی حیزبیکۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە بەشداری زۆربەی نوێنەرانی کۆنگرە و ژمارەیەك میوانلە هەڵسوڕاوانی جەماوەری و ژنان و دۆستانی حیزب و وەفدێکی ڕابەری حیزبی کۆمۆنیستیکرێکاریی عێراق کە پێکهاتبوو لە هاورێیان سەمیر عادل سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی وخلیل ابراهیم و عەمار شەریف ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی ئازار/مارسی ٢٠٢٤ لە …

Read More »

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان و عێراقدا شەش مانگە ڕاگیراوە، خراوەتە ژێر مەنگەنەی بانکەکانی ئەملاوئەولاوە، ویستیان بەخۆپیشاندان و ڕێپێوان لەشەقامی مەلیک مە‌حمودەوە بەڕێبکەون بۆ دەباشان، بەڵام هێزە ئەمنیەکانی سەر بەیەکێتی جگە لەڕێگرتن لەناڕازییان، چەندین ڕابەر و هەڵسوڕاوی مامۆستایانیان دەستگیر کردووەو دەستیان گرتووە بەسەر کامێراو کەلوپەلی بەشێک لەمیدیاکان کە بۆ …

Read More »

قوتی خەڵك لە ململانێی سیاسیدا!

موحسین کەریم ئەو هاوڵاتیانەی کوردستان کە مووچەو سەرچاوەی دابینکردنی ژیانیان لەلایەن حکومەتەوە دەستەبەردەکرێ، ماوەی ٦ مانگە ژیانیان لەنێوان ململانێی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەندا بە بارمتە گیراوەو مانەوەی فیزیکی ئەوان لەبەردەم هەڕەشەدایە. سەرەڕای ئەوە، بەشێکی دیکەی بەرچاوی خەڵکی کوردستان کە لەڕێگای مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو توێژە فراوانەی هاوڵاتیاندا ژیانی خۆیان مسۆگەر دەکەن، روبەروی هەمان دۆخی نالەباری ژیان بونەتەوە. بەوجۆرە دەکرێ بوترێ …

Read More »

ناکۆکیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی

عوسمانی حاجی مارف بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە هەرێمی کوردستان مشتومڕێکی زۆری نێوان لایەنگران و نەیارانی لێکەوتەوە، دادگا دوو بڕیاری دەرکرد لە دوو داوای یاسایدا سەبارەت بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەو مشتومڕەش مانای لایەنی سیاسی بڕیارەکانی خستەڕوو. هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان خۆیاندا خەریکی مامەڵەو چارەسەرکردنی قەیرانی دواکەوتنی …

Read More »