ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید… ڕێکخراوە پیشەییە سەربەخۆکانی جەزائیر ڕەتی دەکەنەوە کە پشتگیری لە پێکهێنانی حکومەتێکی تازە بکەن لە کاتێکدا بۆتەفلیقە هەر سەرۆکی جەزائیر بێت! بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی (میدل ئیست مۆنیتەر)دا بڵاوکراوەتەوە ١٣ سەندیکا و ڕێکخراوە ی پیشەیی لە جەزائیر داوای دەستبەجێ ڕۆیشتن و بەجێهێشتنی کورسی سەرۆکایەتی لە بوتەفلیقە دەکەن. هەروەها ئەوان ئەوەش ڕەت دەکەنەوە کە …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
مانیفیستی نان و گوڵە سوورەکان…
مافی مرۆڤ و ناعەداڵەتی زۆرتر میراتێکی تەژی لە پاڕادۆکس… بەشی سێهەم.. وەرگێڕان: هەتاو عەبدولاهی و ڕامیار رەزایی… بە پشت بەستن بە شکستی رادیکاڵکردنی چین و توێژەکان لە دەیەی ٧٠ هەفتای زایینی، ئەم روانگە هاتە ئاراوە کە سەرمایەداری لەناوناچێ و زەفەری پێ نابردرێ. هەروها ئەم ڕوانگە لەگەڵ ئەو بیرۆکە هاوتەریب بوو کە هەر ئاسۆیەکی رادیکاڵ بۆ گۆڕینی بارودۆخی ژیانی هەژار و …
Read More »تازەترین بەرهەمی هونەرمەندی پەیکەرتاش کاوان قادر…
هونەرمەندی پەیکەساز( کاوان قادر) لەکارێکی هونەری تازەیدا بۆ ٢٨ەهەمین ساڵڕۆژی کۆڕەوەکەی ١/٤/١٩٩١ی خەڵکی کوردستانی عێراق لە ترسی گەڕانەوەی هێزەکانی ڕژێمی بەعس، و دیکتاتۆریەتی سەدام. بەهونەری پەیکەرسازی وێنە فۆتۆگرافی دایکە (جاهیدە مەحەمەد ڕەشید) و کۆرپە ساواکەی سەرشانی، دەنەخشێنێتەوە. ئەو کۆڕەوەی کە بۆ چەندان دەهەی دیکە بەسەرسەری خەڵکی کوردستان وەک پەڵە هەورێکی ڕەش دێت و دەچێت. کاوان قادر دەیەوێت بەسیمای ئەو دایک …
Read More »دوالیزمی شۆڕش و ڕیفۆرم…
ئاسۆ کەمال… وتاری پێنجەم لە زنجیرەی حزب و دەوڵەت و کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم یەکێک لە ئاڵوگۆڕە ڕیشەییەکانی بەسەر سۆشیال دیموکراتی کرێکاریدا هات لە دوای کۆمۆنەی پاریسەوە جێگای ریفۆرم و هەڵوێست سەبارەت بە دەوڵەت بوو لەم بزوتنەوەیەدا. لە دەورانی شۆڕشەکانی ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا و لە خەباتی دیموکراتی بورژوازی دژی دەرەبەگایەتی و خاوەن موڵکە ئەرستۆکراتەکان کرێکاران لە پێناو ئازادی و مافە ئابوریەکانی …
Read More »دوای ٣١ ساڵ بەسەر ئاوارەییدا…
عەبدوڵا مەحمود… ئەم ڕۆژانە ٢٨ ساڵ بە سەر کارەساتی ئاوارەیی ملیۆنی خەڵکی کوردستاندا تێپەڕدەبێت، کارەساتێک کە بۆوە بیرەوەری تاڵ و چیرۆکی دڵهەژێنی هاوبەشی ملیۆنان ئینسان. کارەساتی ئاوارەیی لە بنەرەتدا بە جیا لە ترس لە ڕژیمی درندەی بەعس، ڕیشەی لە ئومید بەستنی خەڵکی کوردستان بە ئەمریکاو جەنگ و حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتییەوە بوو. حزبەکانی بۆرژوازی کورد لە ساڵی ١٩٩١ بە تەواوەتی مایەو …
Read More »هەفتەی ١٩دەهەمی نمایشی ئێلەگ زەردەکان؛ پەردەهەڵماڵین بوو لەسەر دیموکراسی لە لانەی دیموکراسی کە فەرەنسایە!…
نووسینی: ئاراس ڕەشید هەفتەی ١٨دەهەم؛ هەفتەی کۆتایی”دانوسانی نیشتمانی” بوو. دەوڵەتەکەی ماکرۆن سەدان کۆبوونەوە و دانیشتن و گفتوگۆی لەگەڵ هەموو ڕەنگ و تەیفەکانی بۆژوازی فەرەنسیدا کرد، بەڵام تاکە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ناڕازیاندا نەکرد، کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنەکان لەپێناو ناڕازیان بوو، بەڵام بەبێ ئەوان بەڕێوەچوو…!! ئەمە تووڕەیی جەماوەری ناڕازی فەرەنسای لەم چەند هەفتەیەدا بەرامبەر حکومەت زیادکرد، و بووە هۆی بەسیجکردنی تازەی جەماوەر بەگڕووتینی زۆرتر …
Read More »چەند هەواڵ لە وڵاتەکانی: فەلەستین و مەغریب و چین….
فەلەستین… ” نا بۆ گرانی، دەمانەوێت شەرافەتمەندانە بژین” بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین بەگولە وەڵامی خۆپیشاندەران دەداتەوە کە دژ بە گرانی هاتوونەتە سەر شەقام! سەرچاوە/ بی بی سی ئامادەکردنی ئاراس ڕەشید تۆڕی ڕێکخراوەکانی خەڵکی فەلەستین ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئاسایشی سەربە بزووتنەوەی حەماسی دەسەڵاتدار، دەیان چالاکوانی دەستگیر کرد لەکاتی خۆپیشاندانەکانی کێوەکانی باکوری کەرتی خۆرئاوا. هەروەها خۆیشاندانێکی تر لە باشووری غەزە بڵاوەی پێکرا، کە …
Read More »ئایا یەکێتی دەتوانێت ژێردەستەیی قەبوڵ نەکات؟…
عوسمانی حاجی مارف مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند: “یەكێتی لەنێوان رێككەوتن و هەر چارەسەرێكی دیكەدا، رێككەوتنی شەرەفمەندانەمان دەوێت و پەراوێزخستن و ژێردەستەیی بەیەكێتی قەبوڵ ناكرێت.” بەدوای زیاتر لە چوار مانگ لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان و چەندین دانیشتن و گفتوگۆ و دانوسانی نێوان حزبەکان، ئاکامێک لە نیشادانی پێکهێنانی حکومەت و سەقامگیری نێوانیان بێت بە دەست نەهاتووە. بەدوای ئەو هەموو بانگەشەیەی یەکێتی نیشتمانی وەهای رادەگەیاند …
Read More »مارشی ناڕەزایەتی ملیۆنی بە سیاسەتی حزبی دەسەڵاتدار لە بەریتانیا…
نوری بەشیر… رۆی ٢٣/٣/٢٠١٩ لەندەن گەورەترین خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەخۆیەوە بینی کە دوای خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ساڵی ٢٠٠٣ بە سیاسەتی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بۆ لێدانی عێراق ئەمە گەورەترین خۆپیشاندانی ناڕەزایتیە بەسیاسەتی حزبی پارێزگاران کە دەسەڵاتدارە بەسەرۆکایەتی تریزا مەی، ئەم خۆپیشاندانە هێندە گەورەو بەرچاو بوو تەنانەت باڵی راستی بۆرژوازی و میدیاکان نەیاتوانی ئینکاری بکەن و لە زۆر شوێن لە ملیۆن زیاتر باسی دەکرێت. ئەم …
Read More »مارکس و قەیرانی ئابووری سەرمایەداری…
ئامادەکردنی: سالار حمەسەعید…. بەشی دووەم و کۆتایی مارکس سەبارەت بە بەرهەمهێنانی سەرمایەداری باس لە ”زیدە بەرهەمهێنان ” دەکات. ئەو پێی وایە کە وشەی ”زێدە بەرهەمهینان” خۆی لەخۆیدا بەرەو بەهەڵەداچوونمان دەبات. لەبەرئەوەی تائەو کاتەی پێداویستییە بەپەلەکانی بەشێکی زۆری کۆمەڵگە تێر و پڕ نەکراوە و دابین نەبووە یاخود تەنها هەرە دەستبەجێ ترین پێداویستییەکان دابینکراون. هەر لەبەرئەوە قسەکردن لەسەر زێدە بەرهەمهێنانی کاڵا بەهیچ شێوەیەک …
Read More »