نوری بەشیر…. سەرەتا ئەوە بڵیم کە زۆرمان لەسەر ڕاپەرینی خەڵكی کوردستان بە دژی ڕژێمی بەعس وتووە، بۆیە لێرەدا ئەوەندە بەسە کە بڵێین ڕاپەڕین بەرئەنجامی کەلێنێکی نێودەوڵەتی بوو لە جەنگی خەلیجی دووەم لە عێراقدا کە لە لایەک رژێمی بەعس زەعیف بوو بوو، لەلایەکی ترەوە خەڵکی کوردستان بەهۆی سەرکوت و زوڵمێکی قەومی کە لەلایەن رژێمێکی بۆرژوا ناسیونالیستی قەومی عەرەبیەوە لەسەری بوو بۆ …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
سیستم و دەسەڵات ھۆکاری سەرەکی سڕینەوەی جەستەی ژنان…
ھەتاو عەبدولاھی… لەناو سیستمە عەشیرەیی و دواکەوتووەکان کە سەرمایەدری دوو ئەبزاری ئایین و پیاومەزنی بۆ چەوساندنەوەی تاکەکان بە دەستەوەیە و بە کاری دێنێ، ژنان ھەردەم قوربانی سەرەکی بوون و توندوتیژی جەستەیی و دەرونیان بەرامبەر کراوە. ئەم سیستمانەی کە بە ئامانجەوە پێگەی ژێر دەستەیی ژن و باڵا دەست بوونی پیاو زەق دەکەنەوە، ھەروەھا بەردەوام ئەم روانینە نێگەتیڤە دەرخواردی کۆمەڵگە و تاکەکان دەدەنەوە …
Read More »لە پەراوێزی ڕیکەوتنی پارتی و گۆڕاندا….
….لە هەڤدەی شوباتەوە بۆ ١٧ شوبات!…. عەبدوڵا مەحمود… لە یەکەمین چەخماغەدانی تورەیی جەماوەریدا بە دژی دەسەڵاتی مافیایی و تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتی، بزوتنەوەی گۆڕان رێپێوان و خۆپیشاندانی جەماوەری ١٧ شوباتی ساڵی ٢٠١١ بە گێرەشێوێن و ئاژاوەچی وێناکرد و ڕایگەیاند کە ئامادەن لە بەرامبەر توەریی جەماوەریدا هاوکاری دەزگا ئەمنیەکان بکەن. پاشان کاتێک بینیان کە ئەم بزوتنەوەیە بەردەوامی دەبێت، هەوڵەکانیان خستە گەر تا …
Read More »دیمانە لەگەڵ خەندان جەزا هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی ژنان و نووسەری کتێبی “ ئۆقیانووسێک لە تاوان“…
بۆپێشەوە: توندوتیژی دژ بە ژنان، دیاردەیەکی شەرماوەری کۆمەڵگەی ئینسانییە، هۆکاری سەرەکی توندوتیژی دژ بەژنان چییە؟ خەندان جەزا: توندوتیژی دیاردەیەکی سەرتاسەرییەو لەهەموو کۆمەڵگەکاندا بوونی هەبوەو بەردەوامە، بەڵام جیاوازییەکەی لە چۆنێتی وە چەندێتیدایە، بۆنمونە لەکۆمەڵگە پێشکەوتوەکاندا دەکرێ بلێێن ڕیژەکە کەمترەو ساڵانە بەسەدان دامودەزگای حکومی و ناحکومی کار لەپێناو کەمکردنەوەیدا دەکەن. هۆکاری توندوتیژی بەپلەی یەکەم دەگەرێتەوە بۆ فەرهەنگ و یاساو ریساکانی کۆمەلگە بەگشتی. …
Read More »لەیادی ڕاپەریندا، ڕاپەڕینێکی تر لەبەردەم خەڵکی کوردستاندایە!….
عەبدوڵا مەحمود چەند ڕۆژی داهاتوو، ٢٨ هەمین ساڵیادی راپەرینی خەڵکی کوردستانە، بەدژی دەسەڵاتی سەرکوتگەر و دیکتاتوری رژێمی فاشیستی بەعس. بە جیا لەوەی کە راپەرینی خەڵکی کوردستان لە چوارچیوەی ئاسۆی زاڵی بزوتنەوەی ناسیونالیستی کورد و جەنگخوازی ئەمریکا ڕوویدا، بەڵام ریشەی راپەرینی خەڵکی کوردستان، سەرکوت و بێمافی سیاسی و کڵۆمدانی ئازادییەکان و ژێر پێخستنی مافی سیاسی خەڵکی کوردستان بوو، لەسەر بنەمای داسەپاندنی …
Read More »هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان….
ئامادەکردنی شوان عەزیز و ئاراس رەشید بە هۆی مانگرتنی کرێکارانی سێکتەری گشتی دەوام لە خوێندنگاو خەستەخانەکاندا ڕادەگیرێت! فرانس ٢٤ و وێبسایتی :www.panorama.am بڵاویان کردەوە کە: کرێکاران و پەرستارەکانی سەر بە خەستەخانەکان لە شاری لیسبۆنی پۆتوغال دەست دەدەنە مانگرتن و بەو هۆیەشەوە دەوام نەک هەر لە خەستەخانەکان بەڵکو لە خوێندنگاکانیشدا ڕادەگیرێت. پەرستارەکان دەچنە بەردەم خەستەخانەی سانتاماریەی ناوەندی شارو لافیتەیەکیان بەرزکردۆتەوە کە …
Read More »پارێزگارێک بۆ کەرکوک لە پێناو دزی نەوت و تاڵانی!…
عەبدوڵا مەحمود پرسی دانانی پاڕێزگاری کەرکوک، یەکێک لە ئاریشەکانی بەردەم ڕێکەوتننامەی نێوان پارتی و یەکێتییە. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شاری کەرکوک بە بەشێک لە قەڵەمرەوی سیاسی خۆی دەزانێت، هەر لەم ڕوانگەیەوە پۆستی پارێزگاری کەرکوکیش بە مافی بێ ئەولاو لای خۆی دەزانێت. هەرچی پارتیشە لەگەڵ ئەوەدا کێشەی لەگەڵ ئەوە نییە پاریزگاری کەرکوک بۆ یەکێیی بێت، بەڵام لە دیاریکردنی کاندید بۆ ئەو پۆستە، …
Read More »بۆپێشهوهی تایبهت به ٨ی مارس….
کلیکی ئێرە بکە بۆ بینینی بۆپێشەوەی تایبەت بە ٨ی مارس
Read More »دهسهڵاتدارێتی بۆرژوازی کورد هۆکاری مانهوهو درێژهکێشانی نایهکسانیە لەدژی ژنان!…
(٨)ی مارس، رەمزی بەرەنگاری و خەباتی یەکسانیخوازانەی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازە دژی نایەکسانی و ستەم و چەوساندنەوەو پلەدوویی ژنان، هێمای ئومێدو تێکۆشانە لەپێناو کۆمەڵگایەكدا کە ژنان و پیاوان لەسەرجەم مافە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانیاندا یەکسان بن. ئەڵقەیەکە لە خەبات و تێکۆشانی سەرجەم جەماوەری چەوساوە لەدژی نایەکسانی و ستەم و دابەشبوونە کۆمەڵایەتی و چینایەتیەکانی سیستەم و جیهانی سەرمایەداری. بزوتنەوەی یەکسانیخوازی …
Read More »کورته مێژووی ڕۆژی جیهانی ژنان…
شەماڵ عەلی… ڕۆژی جیهانی ژنان له سهردهمیکدا دهرکهوت که ڕۆژگاری قهیرانی گهورهو ههڵچوونی کۆمهڵایهتی بوو، ئهم ڕۆژه له ئامیزی جووڵانهوهی شۆڕشگێڕانهی کرێکارانو خهباتی جهماوهری کرێکاران بۆ بهدیهێنانی ژیانێکی باشترو جیهانێکی باشتر لهدایک بوو. ههربۆیه ئهم ڕۆژه ههڵگری مانای گهورهی ناڕهزایهتیو خهباتی سیاسیه. ههر له سهرهتای سهدهی بیستهمهوه له وڵاته پیشهسازیه گهورهکاندا ژنان به ژمارهی زۆر هاتنه مهیدانی کارکردنو بوونه کارگهری …
Read More »