ئەرشیفی بابەتەکان

پڕۆژەکەی مەلا بەختیار و سەرە قەڵەمێک…

عەبدوڵا مەحمود ٢٠ تەموز مەلا بەختیار کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا پرۆژەیەکی ڕاگەیاند کە هەم هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوخۆی یەکێتی و هەم گەڵاڵەیەکی پیشنیارییە بۆ دەورەی داهاتوو. مەلا بەختیار لە بەشی یەکەمدا کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنێکی ڕەخنەگرانە، بەحەق دانی ناوە بە چەندین راستیدا… لەوانە بەجیا لە داکشانی کێرڤی یەکێتی نیشتیمانی لەسەر ئاستی جەماوەری و لە کایەی هەڵبژاردن …

Read More »

سه‌رمایه‌داری، باز‌رگانی سێکس و سته‌م بۆ سه‌ر ژنان …

نووسین و ئامادەکردنی: ھەتاو عەبدوڵاھی   بەشی دووەم و کۆتایی گومانێک له‌وه‌ دا نییه‌ هۆکارێکی کاریگه‌ر له‌ زیادبوونی رێژه‌ی ده‌ستدرێژیه‌کان، ده‌ستدرێژی گروپی، ئازارو ئه‌زیه‌ت‌و رفاندنی ژنان‌و کچان بۆ کۆیله‌یی جنسی له‌ وڵاتانێک وه‌کوو کۆنگۆ دا بووه‌. هاتنی ١٥هه‌زار هێزی لایه‌نگری ئاشتی له‌ کامبوج له‌ساڵی ١٩٩٠ بوو به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی باز‌رگانی ژنان له‌و وڵاته،‌ به‌ڵام بارودۆخه‌که‌ له‌وێ دوای شه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو …

Read More »

قەوم پەرستی و گۆڕە بەکۆمەڵەکان…

عەبدوڵا مەحمود بەرواری ٢٣ی تەموز، سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە تەلڵەت ئەلشیخیە لە بیابانەکانی سەماوە دۆزانەوە، یەکێک لە گۆرە بە کۆمەڵانە کە نزیک بەسەد کەسی تیابوو هەڵدرایەوە، زوربەی ئەوانەی لەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا بوون ژن و مناڵ بوون، دوای ئەوەی گوللە باران کرابوون بە جل و بەرگ و شمەکی لەشیانەوە، ژێر خاکی لمین خرابوو. دۆزینەوەی بەردەوامی ئەم گۆڕە بەکۆمەڵانە، هێمایەکی رۆشنە بۆ …

Read More »

 دوای شکستی ئەردۆغان؛ هەڵئاوسانی ئابووری مووچەی فەرمانبەرانی تورکیا دەخوات! …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید … یەکێک لە نەقابەکانی تورکیا هەلومەرجی نالەباری فەرمانبەرانی خستە ئاشکراکرد لە سایەی حوکمی سەرۆک ئەردۆغان و حزبەکەی( داد و گەشەپێدان)، کە نزیکەی ١٧ ساڵە دەسەڵاتی هەیە. یەکێتی نەقابەکانی کرێکاران لە ڕاگەیاندنێکیدا لە ٢٧/٧دا وتی” سەرەرای ئەوەی کە ڕژێمەکەی ئەردۆغان زیانێکی زۆری بە مووچەخۆرانی تورکیا گەیاندووە لە سەرەتای هاتنە سەر دەسەلاتیەوە لە کۆتایی ٢٠٠٢ەوە، ئەمەش بەپێی ماڵپەڕی ئەلکترۆنی …

Read More »

لە پێنجەمین ساڵیادی جینۆسایدی خەڵکی شەنگال دا! …

عەبدوڵا مەحمود  … ٣ ئەم مانگە یادی پینجەمین ساڵیادی جینۆسایدی خەڵکی شەنگال و دەوروبەریەتی… پینجەمین ساڵیادی یەکێک لە گەورەترین تاوانی کۆمەڵکوژی هەزارەی سێهەمی هەسارەی سەر زەوییە، بەدەستی هیزێکی رەشی ئیسلامی محەمەدی… هیزیك کەدوای زیاتر لە چواردە سەدە، لەپەیدابوونی ئیسلام و داسەپاندنی دەسەڵاتی رەشەکەی، جارێکی تر لە ژینگەی ئامادەکراوی دەستی غەرب و ملهوری ئەمریکاو نۆکەرە ناوچەیی و لۆکاڵیەکانیدا،  سەری لە گۆڕ …

Read More »

بڵاوکراوەی بۆپێشەوە ژمارە 57 …

بۆخوێندنەوەی بۆپێشەوە کلیکی ئێرە بکە…

Read More »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید قەیرانی سودان: هەزاران کەس یادی چلەی هێرشکردنە سەر مانگرتنی بەردەم بارەگای گشتی سەرۆکایەتی سوپا دەکەنەوە ڕۆژی شەممە ١٣ی تەمووزی ٢٠١٩، هەزاران کەس لە سودان ڕژانە سەر شەقامەکانی خەرتومی پایتەخت پایتەختی سودان بۆ یادکردنەوەی تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژە بەسەر هێرشی ئەنجومەنی سەربازی بۆسەر مانگرتوانی بەردەم بارەگای گشتی سوپا، کە بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس لە خۆپیشاندەران. خۆپیشاندانی ئەمڕۆ، بەیەکەم …

Read More »

 پێگەو قۆناغەکانی چەوسانەوەی ژنان لەمێژوودا …

نووسینی: شوانە حەسەن هه‌رچه‌نده‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه‌، به‌ڵام من لێره‌دا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌م نییه‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان قۆناغ به‌ قۆناغی مێژوو به‌سه‌ر بكه‌مه‌وه‌، ته‌نیا ده‌مه‌وێت ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی بده‌ین و سه‌رنجی ئه‌وه‌ بده‌ین چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان ڕابردوویه‌كی درێژی هه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای چه‌وساندنه‌وه‌ی  كۆیله‌ و كه‌مینه‌ و بێ‌ هێزه‌كان له‌لایه‌ن خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، چه‌وسانه‌وه‌ی ئایینه‌ كه‌مینه‌كان له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وانی ئایینی …

Read More »

 سه‌رمایه‌داری، باز‌رگانی سێکس و سته‌م بۆ سه‌ر ژنان …

وەرگێران و ئامادەکردنی: ھەتاو عەبدوڵاھی بەشی یەکەم بۆنه‌کانی ئه‌مساڵ واته‌ بۆنه‌ جۆراوجۆره‌کانی تایبه‌ت به‌ ژنان به‌تایبه‌تی ٨ی مارسی ئه‌مساڵ ڕۆژی جیهانی ژن، له‌ حاڵێکدا به‌رێوه‌چوو که‌ هه‌زاران ژن له‌ ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن له‌ ناره‌زایه‌تی به‌توندوتیژی خۆپێشاندانیان وه‌رێخست، هه‌روه‌ها ژنێکی لاو له‌ مێترۆی له‌نده‌ن و له‌ شوێنێک که‌ ببوو به‌ قوربانی ئازارو کرده‌وه‌ی توندوتیژی جنسی به‌ به‌رێوه‌بردنی ره‌قسێکی شانۆیی ئه‌م رووداوه‌ …

Read More »

داڕوخانی پەروەردە!!! …

د. سەروەر عبدالرحمن لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بەشێک لەئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە دەخاتە ڕوو، کەنەک جێگای هەڵوێستەیە، بەڵکو تەکاندەرە بۆ هەر ئینسانێک کەمترین خەمی نەوەکانی کۆمەڵگەو سلکی پەروەدەو فێرکردنی هەبێت… ئەو ئامارانە لەهەر کۆمەڵگەو وڵاتێکی دنیادا کە کەمترین پرانسیبی دیموکراسی بە مانا “باوەکەی بۆرژوازی” هەبێت، پەروەردە رێزلێگیراو بێت. دەبێتە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی، یان ناچار بەدەست لەکارکیشانەوەی سەرجەم بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە و …

Read More »