موحسین کەریم لە ڕوانگەی کۆمۆنیستەکانەوە نە ڕیفراندۆم و نە سەربەخۆیی هیچکامیان پیرۆزنین. هیچ کۆمۆنیستێکی واقعی بە بێ مەرج لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستاندا نیە. کۆمۆنیستەکان لەبەرخاتری گەشەی ڕۆشنبیری نەتەوەیی و مافی نەتەوەیی کوردو مەزڵومیەتی کوردەوە لەگەڵ سەربەخۆیی نین، بەڵکو بە مەرج و لە هەلومەرجی سیاسی دیاریکراودا پشتیوانی لە سەربەخۆیی دەکەن. بۆئەوە پشتیوانی لێدەکەن کێشەیەك چارەسەر بکەن کە لەسەر رێگای ڕزگاری چینی کرێکاردا …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
ئایا بەشداری رفراندۆم خۆشخەیاڵی بە ناسیونالیزمی کورد بوو؟ …
لە وەڵام بە ڕەخنە و سەرنجی هاوڕێیانی کۆمۆنیست … ئاسۆ کەمال: لەسەر وتاری “خوێندنەوەیەک بۆ شکستی رفراندۆمی ٢٠١٧” هاوڕێ بەهار مونزیر و چەند هاوڕێیەکی تر ڕەخنەیان گرتوە کە بۆچی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و کەمپینی رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەشداریان لەو رفراندۆمەدا کرد و ئەم بەشداریەیان بە تەوەهم و خۆشباوەری بە پارتی و ناسیونالیزمی کورد داناوە. لێرەدا پێویست ناکا ئەو لێکدانەوە …
Read More »خوێندنەوەیەک بۆ شکستی رفراندۆمی ٢٠١٧ …
ئاسۆ کەمال … بۆچی رفراندۆم بۆ شکستی خوراد؟ ئایا لەسایەی یەکێتی و پارتیدا سەربەخۆیی کوردستان مومکینە؟ ئەنجامدانی رفراندۆم هەمیشە شانسی سەرکەوتنی هەیە چونکە زۆربەی زۆری خەڵک بە تەجروبەی پراتیکی خۆی بەو ئەنجامە گەیشتوە کە سەربەخۆیی ڕێگاچارەیە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا. بەڵام حزبە ناسیونالیستەکان ئەنجامدانی رفراندۆمیان بۆ جێبەجێکردنی ئەنجامەکەی نەبوە بەڵکو وەسیلەیەک بوو کە لە ڕێگایەوە دەیانویست شەرعیەتێک بدەن بەو جێگەوڕیگەی تازەیەیان …
Read More »داهاتوو دەکرێ سۆشیالیستی بێت! …
تریبیون لە پێشوازی هەڵبژاردنی گشتی داهاتوودا، جۆن ماکدۆنێڵ چالاکوانانی ”لەیبەر” هاندەدات کە ئامادەبن بۆ ”بەرگریەکی گەورە لەلایەن دامودەزگاو دامەزراوەیەکەوە کە تۆقاوە لە حکومەتێکی سۆشیالیستی”. وهرگێڕانی له ئینگلێزیهوه: سالار حمهسهعید داهاتوو دەکرێ سۆشیالیستی بێت! ٢١-٩-٢٠١٩ جۆن ماکدۆنێل واپێدەچێت کە ئێمە بەزوویی کەمپینی گرنگترین هەڵبژاردنی گشتی لانی کەم لەماوەی نەوەیەکدا دەست پێبکەین. ماوەیەکی زۆر بوو “سۆشیالیزم یاخود بەربەریەت” ی رۆزا لۆکسمبرگ نەیدەتوانی …
Read More »هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …
ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید هێڵی ئاسمانی بەریتانی(ئێروەیس) زوربەی گەشتەکانی بۆ ماوەی دووڕۆژ هەڵوەشێنرایەوە بەهۆی مانگرتنی فڕۆکەوانەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بەریتانی (برتش ئێروەیس) لە نیوەی شەوی ٨ ی ئەیلوول بڕیاری مانگرتنی دووڕۆژەیان داوە. بە هۆکاری مووچە و هەلومەرجی کار چاکردن. کۆمپانیاکە هاوڵاتیانی ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی نەچن بۆ فڕۆکەخانە، زۆربەی ئەوانەی بلیتیان بڕیوە لەو کۆمپانیایە ئامادەکاریان کردووە. هەریەکە لە نەقابەی فڕۆکەوانان و بەڕێوەبەرایەتی …
Read More »دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ کارزان عەزیز کادری کۆمۆنیست، سەبارەت بە هەژدەهەمین ساڵیادی ١١ سێپتەمبەر …
تیرۆر دیاردهیهكی سهیروسهمهره و نامۆ نییه بهم سیسیتمه و بهرههمی كێبڕكێ و ململانێی زلهێزهكان و بهرژهوهندییهكانی بۆرژوازیی وڵاتان بووه دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ کارزان عەزیز کادری کۆمۆنیست، سەبارەت بە هەژدەهەمین ساڵیادی ١١ سێپتەمبەر بۆپێشەوە: دوای ڕوداوی تیرۆریستی ١١ سێبتەمبەر، ئەمریکا چەندین وڵاتی وەکو میحوەری شەر ناساند و هێرشی کردە سەر ئەفغانستان و عێراق… ئەم هێرشانە و گۆرێنی رژێمەکانیان، چ کاریگەیەکی لەسەر …
Read More »بریکزت و دیموکراسی! …
عەبدوڵا مەحمود گومان هەڵنەگرە کە پرسی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا” بریکزت”، بۆتە گرفت و ئەزمەیەکی قوڵ بۆ بۆرژوازی بەریتانیا. لە چوارچێوەی ئەم ئەزمەیەشدا، پرسی دیموکراسی بۆرژواییش جارێکی تر لەپاڵ بریکزتدا، دەرگیری ئەزمەیە. خۆهەڵکێشان و شانازیکردنی بۆرژوازی لەسەراسەری دنیادا، بە دیموکراسی و هەڵبژاردن و کاری پەرلەمانی، لەگەڵ ئەوەدا مێژوویەکی درێژی هەیە، کەچی بە ئەندازەی ئەم مێژووە، دیموکراسی بۆرژوایی تەنها …
Read More »دادگای گاڵتە جاڕی ڕژێم ترس لە بزوتنەوەی کرێکاری …
نوسین: ھەتاو عەبدوڵاھی پایەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەساسی ڕەشبگیری، ئەشکەنجە، تاوان، کوشتن و بڕین ڕۆنراوە و کۆماری سێدارە ھەر لەسەرەتای ھاتنە سەرکاری دوای بەلاڕیدا بردنی شۆڕشی مەزنی ساڵی ١٣٥٧ی ھەتاوی و سەپاندنی ھێژمۆنی خۆی، ھەر دەنگێکی ئازادیخوازی لەگەرودا کپ کرد و ماشێنی سەرکوت و کوشتنی وەگەڕ خست و لەو بوارەوە کارنامەیەک و مێژویەکی تەژی لە تاوانی بۆ خۆی تۆمار …
Read More »باشووری ئەفەریقا: هەلومەرجی ژنان لەژێر باری توندوتیژی ماڵەوە لە وڵاتێکدا لە هەر ٣ سەعاتێکدا ژنێک دەمرێت! …
ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید بەپێی ڕاپۆرتێکی فرانس ٢٤ لەگەڵ قوربانیانی توندوتیژی ژنانی ناوماڵی سازداوە. لە یەکێک لە کۆڵانەکانی شاری کیپتاون، کۆمەڵیک ژن لە یەکێک کۆمەڵەکان دانیشتوون و قسە لەسەر ئەو کاتە ناخۆشانە دەکەن کە تێیدا ژیاون. ئەوەش لە وڵاتێکدا کە هەر ٣ سەعات ژنێک دەمرێت!. ژنان هەفتانە یەکتر دەبینن لە هۆڵیک کە سەر بە کۆمەڵەیەکی مەدەنیە بۆئەوەی باسی چیرۆکی لاقەکردن و …
Read More »داسەپاندنی سزاو سەرکوت، ناتوانێ بزوتنەوەی کارگەری و جەماوەری پاشەکشە پێ بکات!! …
لەدرێژەی هێرشی بەردەوامی دەسەڵاتی ڕەشی سەرمایەی ئیران بۆسەر چینی کریکار و رابەرانی کریکاری و داواو خواستە ڕەواکانیان، بەروای ٨ ی ئەم مانگە، لە سیناریۆیەکی گاڵتەجارانەی ئیسلامیدا” دادگا” کەوتە دادگاییکردنی دۆسیەی نارەزایەتی کرێکارانی هەفت تەپە. ئەم دادگا!! موبارەکەی ئیسلام و سەرمایە، سزای سەدە تاریکەکانی داسەپاندە سەر ژمارەیەک لە رابەران و نوێنەرانی کرێکاریی و رۆژنامەنووسانی تێکۆشەری بەرگریکای لە کرێکاران و مافەکانیان. سزای …
Read More »