ئەرشیفی بابەتەکان

کورتەیەک لە مێژوی سەرهەڵدانی یەکی ئایار ! …

مستەفا باهر یەکی ئایار  ڕۆژی جیهانی چینی کرێکاران، رۆژی  بیرهێنه‌ره‌وه‌ی مێژوی خه‌باتی چینی کرێکاره‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، لە په‌یوەند به‌ خه‌باتی کرێکارانەوه‌ بۆ  کەم کردنەوەی  کاتی کارکردن لە ڕۆژێکدا  بۆ‌ هه‌شت کاتژمێر‌. هەمو ساڵێک لە یەکی ئایاردا  لەبەشێکی زۆری جیهاندا کرێکاران بەو بۆنەیەوە  مارشی یەکی ئایار بەڕێدەخەن و جەژندەگێڕن . ئەو  ڕۆژە  لە بەشێکی زۆری ئەو وڵاتانەدا بوە  بە پشوی رەسمی. …

Read More »

راگەیاندنی هاوبەشی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق…

بۆ بانگەوازی جیهانی سەبارەت بە کۆرۆنا فایرۆس بە سێ زمانی: ئینگلیزی، نەرویجی و ئیسپانی English Combating the coronavirus pandemic is universal The Coronavirus pandemic has burst the bubble. Although vast waves of unemployment; economic downturn worldwide; raising the price of food and other livelihood necessities; health crisis and deaths of human beings assumed to be results of this pandemic, the …

Read More »

تەنها وەڵام، سۆشیالیزمە! …

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی یەکی ئایارەوە یەکی ئایار، ڕۆژی یەکێتی و هاوپشتیی ئەنتەرناسیونالیستی چینی کرێکارە، ڕۆژی ناڕەزایەتی کرێکارانە بە دژی سەرتاپای نیزامی سەرمایەداری. کرێکاران، ئەمساڵ لەدۆخێکدا بەرەوپیری یەکی ئایار دەڕۆن، کە پەتای کۆڕۆنا وەک مەترسیەکی مەرگبار بەسەر سەری کۆمەڵگای مرۆڤایەتیەوە ڕاوەستاوە و ژیانی ملیۆنەها ئینسانی ڕووبەرووی مەترسی تیاچوون کردۆتەوە. ئەم پەتایە گەرچی بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەری هەڵداوە و بڵاوبۆتەوە، …

Read More »

ئەولەویاتەکان لە سەردەمی کۆرۆنادا …

( ڕیچرد ۆڵف ئابووریناسی مارکسیستی وپرۆفیسۆری ئابووری لە زانکۆکانی ئەمریکا) … ئامادەکردن ونووسینی: سالار حمەسەعید … بەم شێوەیەی خوارەوە باس لە ئەولەویاتەکان دەکات کە هەر ئێستا لەم باروڕەوشەی ئێستای کۆرۆناڤایرۆس دا دەبێ ئەولەویاتەکان چی بن، ئەو شتانەی کە نەکراوە ودەبێ بکرێن وە  ڕێگەچارەچیە لەم باروڕەوشەدا. ریچرد ۆلف پێی وایە: ئەولەویەتی یەکەم: کە ئەوانەی ئەولەویەتیان هەیە یەکەم ئەوانەی کە لەڕیزی پێشەوەی …

Read More »

مێژووی سۆشیالیزم لە ئەمریکا …

ڕیچارد ۆڵف بەشی یەکەم وەرگێڕانی: عامر سابیر تێبینی: پرۆفیسۆر ڕیچارد ۆڵف ئەم وتارەی لە سمینارێکدا لە 22/04/2016 پێشکەش کرد. ڕێچارد ۆڵف لە ئەمریکا دامەزرێنەری (ڕێکخراوی دیموکراسی لە شوێنی کاردا)یە. ئەو پرۆفیسۆری ئیقتیساد و مارکسیستێکە کە خاوەنی چەندین کتێبە و پی هێچ دی و سێ بڕوانامەی ماستەری لە ئیقتیساددا و مێژوودا هەیە. لە ساڵی 2011ەوە بەرنامەیەکی هەیە بە ناوی (ئیکۆنۆمیک ئەپدەیت) …

Read More »

پێشوازی یەکی ئایار لە سەردەمی كۆڕۆنادا …

عەبدوڵا مەحمود یەکی ئایار، رۆژی هاوپشتی و هاوچارەنووسی نێونەتەوەیی چینی کرێکار بەڕێوەیە. ئەمساڵ لەهەلومەرجێکدا یەکی ئایار بەڕێوەدەچێت، کە ژیان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، ئاڵوگۆری بنەرەتی بەسەردا هاتووە. بە ئەندازەیەکی زۆر کۆمەڵگە توشی هەڵپەساردن بووە. نەک هەر کۆڕ و کۆبونەوەکان، بەڵکو دیداری فیزیکی و راستەوخۆی نیوان خانەوادەکانیش لەگەڵ یەکتری وەستاوە. ژمارەیەکی ئیکجار زۆر لە کرێکاران روبەڕووی دەرکردن لەسەر کار بوونەوەو بە ئۆردوی …

Read More »

سەبارەت بە باگرژییەکانی زینی وەرتێ!…

دەشتی جەمال  بارگرژییەکانی ئەم ڕۆژانەی ناوچەی زینی وەرتێ و جوڵەپێکردنی لیواکانی ٧٠ و٨٠ی یەکێتی و پارتی وهێزی تایبەتی پێشمەرگەی سەر بەحکومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای دژە تیرۆر لەلایەك و داگرتنی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ قەدپاڵی چیاکان ئەگەری شەڕی هێنایە پێشەوە و جارێکی دیکە ترس و دڵەڕاوەکێی خستە نێو دڵی خەڵکی کوردستان، ئەمە لەپاڵ مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و سیاسەتی کەرەنتینەکردن، بەبێ لەبەرچاوگرتنی …

Read More »

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەها عومەر ناسراو بە ”ڕێبوار عارف“ هەڵسوڕاوی سیاسی کۆمۆنیست سەبارەت بە کۆرۆنا ڤایرۆس…

بۆپێشەوە: ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ناتوانایی بۆرژوازی و وڵاتەکانی لە کەرتی تەندروستیدا بەڕۆشنی نیشاندا، ئەوە بۆچی دەگەڕیتەوە؟ بەها عومەر: ڕاستیەکەی ئەوەیە بەدەر لەوەی کە گەلێک کەرتی سەرمایەگوازری تر هەیە کە بۆ سەرمایەداری زێدەباییەکی یەکجار گەورەتری لە پشتەوەیە، لایەنێکی تری ئەم مەسەلەیە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە هێشتا بۆرژوازی و سەرمایەداری جیهان نەیتوانیوە پشت ڕاست بکاتەوە و بەتەواوی بکەویتەوە سەر پێی خۆی لەپاش قەیرانی …

Read More »

پرسی کۆڕۆنا و هەژاری زیاتری ژنان لە ئێران …

نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی سەرەڕای ئەوەی کە ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی لەسەر زەریای نەوتە و دووهەمین وڵاتە لە بواری کانگا ژێرزەمینی و سروشتیەکان هەنووکە زیاتر لە هەشتا لە سەدی خەڵکی ئەو وڵاتە بەهۆی ناکارامەیی و گەندەڵی بەرپرسانی دەوڵەتی لەژێر هێڵی هەژاریدان و دەتوانین بڵین چینی مام ناوەند بوونی نەماوە. ڕێژەی هەژاری لە ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووە تا بە …

Read More »

٩٩ % هاوڵاتیان بەرگری لە ژیان و تەندروستی و %١ یش بەرگری لە سەرمایەو کۆمپانیاکان دەکەن! …

عەبدوڵا مەحمود ڤایرۆس کۆڕۆنا کە بەربۆتە گیانی ملیاردەها ئینسان و بەرکەوتوانی لە دوو ملیۆن نزیک دەبنەوەو قوربانیانیشی بە دەیان هەزار ئینسانن. بەجیا لەوانەش ژیانی کۆمەڵایەتی توشی هەڵپەساردن و ڕاگرتن کردوە و فۆرمی ژیانی پەناگیری و دابڕاو لەیەکتری داسەپاندووە. ڤایرۆس کۆڕۆنا، رووی دزێوی نیزامی زاڵمانەی سەرمایەداری بەرۆشنترین شێوە خستەوە ڕوو. جارێکی تر نیشانی دایەوە کە نیزامێکی زیادەیە بەسەر کۆمەڵگەی ئینسانیەوە. ئەم …

Read More »