ئەرشیفی بابەتەکان

لە ساڵیادی ئاوارەیی و بەرگری بزووتنەوەی شورایدا دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ: مەحمود حەلاق و حەسەن مارف

دۆسیەی ژمارە ” سەبارەت بە ٢٩ هەمین ساڵیادی ئاوارەیی و بەرگری بزووتنەوەی شورایی” مەحمود حەلاق: نەبوونی دەوڵەت و قەوارەیەکی سیاسی جێگیر و پەرتوبڵاوی پارتە سیاسیەکان و بێباکیان لە پێشڕەویکردنی هێزی بێگانە. لە ڕێزی پێشەوەی ئەو زەمینە سازیانە بوون کە لە سایەیدا خەڵکی کوردستان ئاوارە بوو…. دیمانە بۆپێشەوە لەگەڵ مەحمود حەلاق هەڵسوڕاوی سیاسی سەبارەت بە ٢٩ هەمین ساڵیادی ئاوارەیی و بەرگری …

Read More »

دەبێت خەڵکی کوردوستان چیتر ڕێگا نەدا ئەوانەی کە لە سەنگەری  دیفاع لەخەڵکدان حکومەت بیانخاتە زیندانەوە.! …

نووسینی: شوان عەزیز ئەوانەی کە دیفاع لەخەڵکی کوردوستان دەکەن بێگوێدانە چین و توێژی کۆمەڵایەتی، ئایین و مەزهەب، نەتەوە، یان  زمان و زاراوەی ئاخاوتن لەهەر شوێنێکی ئەو کوردوستانە بن دەبێت پشتیان بگیرێ. ئەوە کەموکووڕی و کەمتەرخەمیەکی یەکجار گەورەیە دەربارەی خەڵکی کوردوستان کە کاتێک ڕۆژنامەنووسێک لەسەر ئەوەی داوای گەڕاندنەوەی مووچەو مووچەی پاشەکەوتکراو دەکا بۆ مووچەخۆرانی کوردوستان، بەڵام لەسەر ئەو کارو چالاکیەی دەکرێتە …

Read More »

دەسەڵاتی سیاسی بەرپرسە لەپاراستنی هاوڵاتیان و دابینکردنی ژیان و گوزەرانیان! …

عەبدوڵا مەحمود پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر کۆمەڵگەی ئینسانی. سێ مانگە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تەواوی کۆمەڵگەی ئینسانی توشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە. ژیانی لە هەزاران ئینسان سەندۆتەوەو بە سەدان ئینسانیش گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون، کە یان لە خەستەخانەکاندا لەژێر چاودێریدان یانیش ناچار بە خۆپەنادان لەماڵەوەدا کراون. ژیانی کۆمەڵایەتیش لەزۆربەی وڵاتانی دنیا، هەڵپەسێردراوە. تائێستا دەرمان و چارەسەری ئەم بەڵای دژی تەندروستی …

Read More »

کورتە ڕاپۆرتێک سەبارەت بەمانگرتنی گشتی کرێکارانی ئیتالیا …

” ژیانمان بەهای زیاتری هەیە لە قازانجەکانی ئێوە” کورتە ڕاپۆرتێک سەبارەت بەمانگرتنی گشتی کرێکارانی ئیتالیا ئا/ نوری بەشیر ئەگەرچی حکومەتی ئیتالیا بانگەوازی مانەوە لەماڵەوە و کەرەنتینە کردنی هاوڵاتیانی ڕاگەیاندووە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆر لەو کارگەو پڕۆژانەی کەبەرهەمەکانیان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەژیانی هاوڵاتیانەوە نیە، هەر کار دەکەن. لەبەرامبەردا ڕۆژی ١٥ی مارس کرێکاران بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەم دۆخە و هەروەها لەدژی سوربونی …

Read More »

ئاگاداری لە دیدگای سۆشیالیستیەوە …

وه‌ك پێشتر ئاگادارمان كردن كه‌ له‌ پێگه‌ی گروپی دیدگای سۆشیالیستیه‌وه‌ له‌ فه‌یسبوك چه‌ند گفتوگۆیه‌كی ڕاسته‌وخۆ (لایڤ)مان ئه‌بێ سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و لێكه‌وته‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فیكریه‌كانی. هه‌وڵ ئه‌ده‌ین وه‌ڵام به‌و پرسیارانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نه‌ ته‌ندروستی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دێنه‌ ئاراوه‌ بده‌ینه‌وه‌ و له‌ ڕوانگه‌یه‌كی كۆمۆنیستیه‌وه‌ تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی تێیكه‌وتووه‌. گفتوگۆی …

Read More »

قەیرانی کۆرۆنا و سەرخەتی سیاسەت و هەنگاوە عەمەلیەکانمان ….

سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەشەنەکردنی خێرای لە ئاستی جیهاندا، بێتوانایی سیستەمی تەندروستی بۆرژوازی بۆ پاراستنی مرۆڤ بەرامبەر بەڵا و کارەساتە ژینگەیی و سروشتیەکان بۆ هەموو لایەك ئاشکرا کرد. سەرباری چنینەوەی گیانی هەزاران و بگرە سەدان هەزار کەس بە پانتایی گۆی زەوی، ئابوری سەرمایەداریش، کە هێشتا خۆی لە قەیرانی گەورەی ساڵی ٢٠٠٨ دەرباز نەکردبوو، ڕاپێچی ناو قەیرانێکی کوشندەتر و هەمەلایەنه‌تر دەکاتەوە …

Read More »

مێژووی شانازی …

لە یادی گیان بەختکردووانی شوراکانی کوردستان ئاسۆ کەمال هەموو ساڵێک لە یادی ئەم ئازیزانەماندا پەپولەی خەیاڵمان دەفڕێت بۆ سەر یادەوەری ئەم پۆلە هاوڕێ گەنج و پڕ لە وورەیە کە لە ڕۆژانی ٣١ئازار و ١ نیسانی ١٩٩١ لە ڕووبەڕووبونەوەی هێرشی بەعسدا بۆ سەرکوردستان بەداخێکی زۆرەوە گیانیان لەدەست دا. یادی ئەم هاوڕییانەی لای هەموو ئەو نەوەیەی کۆمۆنیستەکان و کەسانی ئازادیخواز و یەکسانیخوازی …

Read More »

لە ئاوارەیی بە کۆمەڵەوە بۆ لێکدابڕاندنی کۆمەڵایەتی…

عەبدوڵا مەحمود ئەمساڵ ٢٩ ساڵ بەسەر ئاوارەیی بەکۆمەڵ و ملیۆنی خەڵکی کوردستان، لەبەرامبەر بە گەڕانەوەی سوپای دڕندەی بەعسدا تێپەڕدەبێت. ٢٩ ساڵ لەمەوبەر خەڵکی کوردستان، بە وێنەی میهرەجانێکی تراژیدی بەکۆمەڵ، بە ئاوارەبوون لەبەرامبەر بە گەڕانەوەی رژێمی بەعسدا، نمایشی درەندیی سیستەمێکی قەومی دیکتاتۆریان، نیشانی دنیادا. ترس لەدەست رژێمیکی قەسابی کراو، کە پێشوتر کارنامەی سەرکوت و دڕندەیەکەی لەلایەن خەڵکی ئازادیخوازی عێراق و کوردستانەوە …

Read More »

بەرزو بەڕێزە یادی گیان بەختکردوانی بزووتنەوەی شورایی لە کوردستان…

کۆتایی مانگی مارس و سەرەتای مانگی ئازاری ١٩٩١، سوپای دڕندەی بەعس، هێرشی کردەوە سەر کوردستان بەمەبەستی دوبارە گێڕانەوەی دەسەڵاتی سەرکوتگەرانی خۆی، کە بووە هۆی ئاوارەیەکی ملیۆنی خەڵکی کوردستان. لە کاتی گەڕانەوەی سوپای بەعسدا، حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و هێزی چەکدار و سەرانیان،لەگەڵ ئەوەدا خاوەنی چەکی باش و جبەخانەیەکی فراوان بوون کە پیشتر لە راپەریندا دەستیان بەسەردا گرتبوو، ڕێگەی ڕاکردن و بەزینی …

Read More »

بۆپێشەوەی ژمارە ٧٢ …

ئیرە کلیک بکە بۆ خوێندندنەوەی بۆپیشەوە

Read More »