ئەرشیفی بابەتەکان

ڕێکخراوە خێرخوازیەکان و هاوکاری! …

تاهیر عیسا: بڕیارە پێکەوەییەکەی فراکسیۆنیی پارتیی و ڕاوێژکارەکانیان لەپەڕلەمانی کوردستان، کە بڕیاریانداوە مووچەی ئەم مانگەیان بدەنە دەزگای خێرخوازیی بارزانیی، گوایا بۆئەوەی هاوکاریی هەژارانی کوردستانیی پێ بکەن! ئایا کۆمەک وهاوکاریکردنیی خەڵکی هەژاریی کوردستانە وەک خۆیان ئیدیعای دەکەن ؟ یان کۆمەکە بەدەزگای بارزانیی، بۆبەپیرۆزکردنیی هەرچی زیاتریی ناویی بارزانیی وبنەماڵەی بارزانیی؟؟ بنەماڵەی بارزانیی نزیکەی سێ دەیەیە بە جۆرەها شکڵ وشێوازیی جۆراوجۆر، هاوشانیی بنەماڵەی …

Read More »

لە ناو ئارامی شەپۆلەکە دا بیر لە چی دەکەینەوە؟ …

ئاسۆ کمال ئێمە لە شەپۆلێکدا دەژین نازانین کەی دەمانگەیەنێتە قەراغی ئەو ژیانەی پێی ڕاهاتووین. بەڵێ زۆر نیگەرانین چونکە ئازیزانمان و هەموومان لەو دیوی دەرگای ماڵەوە دڵنیانین. بەڵام لەناو جەرگەی ئەم شەپۆلەدا ئارامی و خامۆشیەک هەیە کە جەنجاڵی ژیانی ڕۆژانەی بێدەنگ کردووە. پێمان دەڵێ تۆزێک بە ئارامی بیربکەوە. پرسیارێ کە ئەم ڕۆژە بێدەنگانە لێمان دەکا زۆر گەورەترە لە هەرچی پرسیارەکانی مێژووە. …

Read More »

ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی  بە رژێمی مرۆڤکوژی ئیسلامی قێزەونەو مایەی شەرمەزاریە! …

مستەفا سەلیمی زیندانیەکی سیاسی خەڵکی کوردستانی ئێران دوای ئەوەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕەوانەی ئێران کرایەوە لەلایەن رژێمی دڕندەی ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە درا! ناوبراو یەکێك بوو لەو زیندانە سیاسیانەی سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو ماوەی ١٧ ساڵیش بوو لە زیندانی سەقز زیندانی کرابوو، لە هەفتەی ڕابردووداو بە فرسەت وەرگرتن لەو دۆخەی بەهۆی کۆرۆناوە لە زیندانەکانی ئێراندا هاتۆتەئاراوە لەگەڵ چەند زیندانی …

Read More »

هەڕەشەی دەرکردن لەسەرکار لەسەردەمی ڕێکاری توندی کۆرۆنادا …

ئاماده كردن و نووسينى سالار حمەسەعيد بەڕێوبەرێکی کارگەیەکی دابینکەری خۆراکی تازەی گەورە سوپەرمارکێتەکانی بەریتانیا هەڕەشە لە کرێکارەکانی دەکات کە ئەوەی لەماڵەوە بمێنێتەوە ئەگەری دەرکردنی هەیە. گرتەیەکی ڤیدیۆیی پیشانی دەدات کە چۆن بەڕێوبەرێک لە پێگەیەکی کارکردنی (باککەڤۆر) هەڕەشە لە کرێکارەکانی دەکات تەنانەت ئەگەر کەمتر لە ٢ مەتر لەیەکتر دانیشتبن. بەرێوبەری یەکێک لەگەورەترین دابینکەرانی خۆراکی تازە (سەوزە وزەلاتە وخۆراکی تر) بە سوپەرمارکێتەکانی …

Read More »

پەرستاران، ئەو ئینسانانەی بۆ ژیانی هەمووان لەڕیزی پێشەوەی مەرگدان …

دەشتی جەمال قەیرانی کۆرۆنا و مەترسییەکانی یەکێکە لە باسە گرنگ و دەمودەستەکانی ئێستای دنیا کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەلامەتی تەندروستیی گشتییەوە هەیە. ئەوەی ئەم پەتایە چ کاریگەرییەکی لەسەر قوڵکردنەوەی قەیرانی تەندروستی و قەیرانی سەرمایەداری دروستکردوە، وە ئاسەوار و ئاکام و کاریگەرییەکانی چەندە مەترسی لەسەر مرۆڤایەتی جێدەهێڵێت، لێکدانەوە و بۆچوون و بیروڕای جیاوازی لەسەر تاووتوێکراوە. لەم نووسینە کورتەدا دەمەوێت لەسەر دەور …

Read More »

بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا یان فریاکەوتنی سەرمایەداران! …

کاوە کەریم لەسەروبەندی کارەساتی نەخۆشی کۆرۆنادا کە بەرۆکی بە تەواوی مرۆڤایەتی گرتووە لەسەر گۆی زەویدا، کە لەلایەکەوە بۆتە هۆی تووشبوونی سەدەها هەزار کەس بە نەخۆشیەکە و گیان لەدەستدانی هەزارەهای تر، وە لە لایەکی ترەوە بۆتە هۆی برسێتی و هەژاری و بێکاری زیاتری ملیۆنەها لە خەڵک و چینی کرێکار لە تەواوی جیهاندا. ئەم کارەساتە پێویست بوو لە جیهاندا بەیەک دەست و …

Read More »

قەیرانەکان و قازانجی سەرمایەداری …

نووسینی: هەتاو عەبدولاهی هەر وەک ئاگادارین ماوەی نزیک بە سێ مانگ دەبێ قەیرانێکی زۆر ناخۆش وگرفتێکی کوشندە بە ناوی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەرۆکی هەموو جیهانی گرتووە. جارێکی تر مرۆڤەکان لە هەموو ناوچە جوگرافیەکان بوونە قوربانی بێ کیفایەتی و نابەرپرسیاریەتی  دەسەڵاتدارانی بەرژەوەندیخواز و هەلپەرەست کە گیان و ماڵی مرۆڤەکان بە لایانەوە هیچ گرینگیەکی نییە. ئەو دەسەڵاتدارانەی هەموو تێچوو و پارەی ولاتەکانیان سەرفی …

Read More »

 سیستەمی سەرمایەداری یان سیستەمی شورایی …

نووسینی: عبدالرحمن رسول سیستەمی سەرمایەداری جگەل ماڵوێرانی و هەژاری و ئاوارەی وشەڕ وکوشتن، هیچ سوودێکی تری نەبووەو نییە بۆ مرۆڤایەتی. سەرمایەداری سیستەمی دزەکانە، کۆمەڵە دزێک دەڕوات وکۆمەڵە دزێکی تر دێت. بۆیە باشترین هەنگاو بۆ نەمانی دزەکان تێکۆشانی هاوبەشی یەکگرتووانەیە بۆ نەمانی سیستەمی زاڵمانەی  سەرمایەداری. ماوەی چەندین ساڵە ئەم سیستەمە چەوسێنەرو نابەرابەرە لەکێشە و قەیراندایە ساڵ لە دوایی ساڵ کێشەو قەیرانەکانی …

Read More »

ئەركی كۆمۆنیستەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا …

نووسینی: تۆما حەمید وەرگێڕانی: شوان عەزیز لە سەر کۆمۆنیستەکان پێویستە کە ببنە ڕابەر لە ڕووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنە و هەموو ئەو قەیرانە گشتیەی کە بەسەر مڕۆڤایەتیدا هاتوە، بە هۆی شکستی گەورە و کارەستباری سیستەمی سەرمایەداریەوە. دەبێت گرنگی وشیارکردنەوەی خەڵکی  دەربارەی مەترسی ئەو ڤایرۆسە و ئەوەی کە پێویستە بیکەین لە پێناو خۆپارێزیدا بەکەم وەرنەگرین. گرنگە ئێمە وا دانەنێین کە خەڵک ئاگاداری مەترسیەکانی …

Read More »

پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنا پرسی ئایندەی کۆمەڵگایە! …

دەشتی جەمال ئەم ڕۆژانە مرۆڤایەتی دەورەیەکی دژوار و پڕمەترسی بەڕێدەکات. مەسەلەی مانەوەی فیزیکیی ئینسان بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆتە خه‌ونێكی دووره‌ ده‌ست بۆ ملیۆنەها ئینسان لە سەراسەی دنیادا. ترس لە فراوان بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، لە قاتوقڕی و بێخۆراکی، کۆێرەوەری، هەژاری و بێکاری، ترس لە سەرلەنوێ پەرەسەندنی دواکەوتوویی و ڕەگەزپەرستی و فاشیزم، لە هەرەسهێنانی سەرجەم ئەو ماف و ئازادییانەی بەرهەمی چەندە …

Read More »