ئەرشیفی بابەتەکان

کرێکارن تـەنهـا بـەیەکگرتن و ڕێکخراوکردنی خۆیان دەتوانن هێرش و پەلاماری خاوەن کار و کۆمپانیـاکـان بـۆ سـەر ژیـان و مـافـەکانیـان، ڕابگرن! …

ئەو ڕاپۆرت و نامانەی کەلە یەک مانگی ڕابردوودا لەلایەن کرێکارانی هەندێک لەکارگەو کۆمپانیا وناوەندەکانی کارەوە، ئاڕاستەی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار کراوە، سەرەڕای گوزارشت کردن لە دۆخێکی سەختو دژواری هەلومەرجی کاری ناو کارگەکان، هاوکات دەرخەری هێرش و پەلامارێکی بەرفراوانە کەلەلایەن خاوەنکارو کۆمپانیاکاناوە بۆ سەر کرێکاران بەڕیخراوە. لایەنەکانی ئەم هێرش و پەلاماردانەش، خۆی لە زۆر لایەندا دەبینێتەوە لەوانە نەدانی کرێ و هەقدەستەکان وبڕینی …

Read More »

حكومەتی تاڵانچی و پێوەری ئاو! …

شاخەوان ناسیح دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ساڵ بەسەر حوكمڕانی ئەحزابی ناسیۆنالیستی كوردی، مێشكی خۆیان گوشی و بیریان لەوە كردەوە كە پێوەری ئاو بۆ ماڵان دابنێن. مەبەستیش لەمە هەروەک ڕایانگەیاندوە، ڕێگریكردن بوو لە بەهەدەردانی ئاو و ڕاهێنانی خەڵك كە بەپێی پێویست ئاو بەكار بهێنن. بەڵام هەر لە سەرەتاوە دەسەڵات بیركردنەوەكەی قازانج بوو، دوو جاریش قازانج لەم پڕۆژەیەدا، جاری یەكەم فرۆشتنی پێوەرەكان …

Read More »

کورتە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە: پەتای کۆڕۆنــا و دۆخی کار لەپڕۆژە پیشەسازیەکاندا! …

ئا/ دەنگی کرێکار: لەهەرا سێ پارێزگای هەرێمی کوردستاندا ٤٢٥٨ کارگە هەیە کە ٢٦٥٦ کارگەیان لە سنوری پارێزگای هەولێرەو ١٠٧٢ کارگەی تریان لە سنوری پارێزگای سلێمانییە و٥٣٠ کارگەش دەکەوێتە سنوری پارێزگای دهۆکەوە. بەپیێ ئامارێکی ڕەسمی حکومەتی هەرێم، کۆی ئەو کرێکارانەی کە لەم کارگانەدا کار دەکەن ٤٠٧٥٥ کرێکارە، هاوکات ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی بوژانەوەی دۆخی ئابوری کوردستانەوە وچونەسەری خواستی سەرمایەداران بۆ بەگەرخستنی سەرمایەکانیان …

Read More »

کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی هەتوانی هیچ دەردێک ناکات! …

عەبدوڵا مەحمود لەکۆتایی ئەم مانگەدا، زنجیرەیەک کۆبونەوەی دوور لەچاوی میدیا، لە نیوان پارتی و یەکێتی و سەرانیاندا روویانداوە، کە بەدوای خۆیدا پەرلەمانە کارتۆنەکشیان قورمیش کردو کەوتەوە کار. پارتی و یەکێتی دوو حزب و هیزی بۆرژوازی دەسەڵاتبەدەستی دوو زۆنی هەرێمکن، کە خۆیان لەململانێی دەسەڵاتدا شەقیان کردووە. هەرکامیان خاوەنی دەسەڵاتی خۆیەتی، پەرلەمان و حکومەتەکەیان لە کاردا بێت یان خەوتبێت و مردبێت، هیچ …

Read More »

نامەی عوسمان حاجی مارف بۆ ڕێکخەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی …

بەریز د.تیدرۆس ئەدههانوم گیبریۆسوس ڕێکخەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جنێف- سویسڕا.             بەڕێز د.تیدرۆس دەمانەوێت سەرنجی ئێوەی بەڕێز ڕابکێشین بۆئەو هەلومەرجە نالەبارەی تەندروستی هاوڵاتیانی کوردستانی عێراقی پێدا تێپەردەبێت، بەهۆی پەتای کۆڤید ١٩ەوە هاتۆتە پێش. هۆکاری سەرەکی پشتی ئەم هەلومەرجە دژوارەی تەندروستی لە کوردستان، شانخاڵیکردنەوەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بەرپرسیارێتی  بەرامبەر تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیانی خۆی. بەرپرسیاریەتی ڕووبەبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە بەتەواوی کەوتۆتە …

Read More »

فردریک ئەنگڵز: کەمکردنەوەی هەقدەست سەلامەت ترین و ئامادەترین ڕێگەی قازانجە …

بابەتێکە لە ”لەیبەر ستاندارد” دا بڵاوکراوەتەوە لە ٢٨ی ئایاری ١٨٨١دا نووسینی ئەنگڵز و وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سالار حمەسەعید دەگەڕێینەوە سەر ئەم بابەتە لەبەر گرنگی ئێجگار زۆری چونکە کرێکاران دەبێ باش لێی تێبگەن. پێویست ناکات کرێکاران فێربکرێن کە ئەوە لەبەرژەوەندی تاکە سەرمایەدار و بەگشتی چینی سەرمایەدارانە کە هەقدەست و مووچە کەمبکەنەوە تا ئەو جێگەیەی ئیمکانی هەیە. بەرهەمی کار پاش لێدەرکردنی هەموو …

Read More »

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ زمناکۆ  عەزیز؛ لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەبارەت بە پەیوەندی نیوان هەولێر و بەغداو پرسی ئایندەی سیاسی کوردستان …

بۆپێشەوە: ئایندەی سیاسی کورستان، لەژێر سایەی دەسەڵاتی شیعەی سیاسی و بزووتنەوەی ناسیونالیستی عەرەبیدا، نادیارە، چۆ دەکرێت زەمانەتی ئایندەی سیاسی کوردستان بکرێت؟          زمناکۆ عەزیز: ئایندەی سیاسی کوردستان، بەدەرەجەی ئەسڵی پەیوەندی بەڕادەی ڕێکخراو بوونی خەڵک و توانایی لایەنە سیاسی و پێشکەوتنخوازەکانەوە هەیە. هۆشیاریی خەڵک کاتێک ئەبێتە هەنگاوی عەمەلی بۆ باشتر کردنی ژیانی،  کە ئاسۆیەکی ڕوون و ئومێدی هەبێت. حزب و ڕێکخراوبوون …

Read More »

ڕێگاچارە ڕاماڵینی دەسەڵاتی بۆرژوا-ناسیونالیستی کوردە نەک چاوبڕینە دەسەڵاتی بەغدا! …

عەبدوڵا مەحمود … نەفرەتی قوڵی جەماوەری و لەدەسەڵات و بێئومیدبوونیان لەوەی دەسەڵات بتوانێت چاکسازی بکات، یان وەڵام بە کەمترین خواست و مافی هاوڵاتیان بداتەوە، بۆتە هۆی ئەوەی بەشێک لە جەماوەری کوردستان بەتایبەتیش موچەخۆران، چاو ببڕنە بەغدا بۆ موچەکانیان و هاوکاتیش لەو رێگایەوە حاشا لە دەسەڵاتی دزو تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتی بکەن. ژیان و گوزەرانی چینی کرێکار و فەرمانبەران و خەڵکی نەدار …

Read More »

کرێکاران و هێزی ڕزگاری بەخشی کۆمەڵایەتی! …

ئیبراهیم حسێن … کوردستان وەک هەر کۆمەڵگایەکی دنیای ئەمڕۆ، کۆمەڵگایەکی سەرمایەداریە و دوجەمسەری هەرە سەرەکی خەباتی چینایەتی، کرێکاران و سەرمایەدارانن، لەسەر ئەم بنەمای ئەم واقعیەتەش هەر ئاڵوگۆڕێک چ بەقازانجی چینی کرێکار و بێبەشان لەکۆمەڵگادا بڕواتە پێشەوە، وەیان بەقازانجی سەرمایەداران و لایەنگرانی هەلومەرجی ئێستا ڕووبدات، ئەوا بە تەواوی گرێی خواردووە بەسەرەنجامی ئەو خەباتە چینایەتیە هەر ڕۆژەیەی کە تاوێک پەنهان لەقوڵایی کۆمەڵگەدا …

Read More »

لینین: سەبارەت بە هەلومەرجی بابەتی …

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سالار حمەسەعید … دوای تێزەکانی سەبارەت بە مەسەلەی ئاکامی دەستبەجێی ڕێکەوتننامەی ئاشتی، لینین لە ٧ی کانوونی دووەمی ١٩١٨دا ٢٢ تێزی نووسی سەبارەت بە رێکەوتننامەی ئاشتی و ئەم نووسینە رۆژێک دوای ئەوە نووسراوە واتە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩١٨ سەبارەت بە هەلومەرجی بابەتی لینین تێزەکانی  سەرەوەم خوێندەوە بۆ کۆبوونەوەیەکی بچووکی تایبەتی ئەندامانی حزب لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٨دا. …

Read More »