لە بیست و پێنجەم ساڵیادی مەرگیدا لینین وەرگێرانی لەئینگلیزیەوە سالار حمەسەعید مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو واتە ١٩١٢، بیست و پێنج ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر مەرگی ئۆژین پۆتیە ” یوجین پۆتیەی” کرێکار و شاعیری فەرەنسی و نووسەری سروودی بەناوبانگی پرۆلیتاری ” ئینتەرناشناڵ ” دا (هەڵسن ئەی برسیەکان لەخەو …هتد). ئەم سروودە وەرگێردڕاوەتە سەر تەواوی زمانە ئەوروپیەکان و زمانەکانی تر. کرێکاری خاوەن هوشیاری …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
له لهندهن و هێلسینکی بۆ ئازادکردنی گیراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی شارەکانی کوردستان خۆپیشاندانی ناڕهزایهتی بهرپاکرا …
لهندهن: ئهمڕۆ ٢٠٢٠/٩/١١ له درێژی چالاکیهکانی کهمپهینێک که رێکخراوی دهرهوهی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ماوهی چهند رۆژێکه دهستپێکردوه، خۆپیشاندانێکی ناڕهزایهتی له لهندهن بهردهم نوسینگهی حکومهتی ههرێمی کوردستان دژ به دهستگیرکردنی خۆپیشاندهرانی ئهم دواییانهی شارهکانی زاخو دهۆک و رانیه و قهڵادزێ کەبه دژی بڕینی موچە و هەژاری و بێکاری و گەندەڵی و خراپی باری ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان دهستپێکردوه و دەزگا …
Read More »حزبی کۆمۆنیستی فنلاند پشتگیری خۆیان بۆ کەمپینی ئازادکردنی گیراوەکانی کوردستان دەربڕی! …
لەدرێژەی ئەو کەمپەینەی کە ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەڕێیخستوە بۆ ئازادکردنی هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندان وناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستان و دژ بەگرتنی خۆپیشاندەران لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، رۆژی ١٠/٩/٢٠٢٠ هەریەك لە مستەفا باهر و ڕێبوار عارف کادری حزب، سەردانی حزبی کۆمۆنیستی فنلاندیان کرد لە هێلسینکی وە لەلایەن سکرتێری حزبی ناوبراوەوە بەڕێز (یوها پێککا (Juha-pekka ) وە پێشوازیان لێکرا. لەم کۆبوونەوەیەدا لەسەر بارودۆخی سیاسی کوردستان بەتایبەتی لەسەر خۆپیشاندانی ئەم دوایانەی …
Read More »” ئەرکە دەست بەجێیەکانی حکومەتی شورایی ” …
بەشێک لە وتاری: ” ئەرکە دەست بەجێ یەکانی حکومەتی شورایی ” نووسینی لینین وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە : سالار حمەسەعید ڕێکخستنی ڕکابەری لەو شتە پووچ و بێمانایانەی کە بۆرژوازی تامەزرۆی بڵاوکردنەوەیانە سەبارەت بە سۆشیالیزم بریتییە لەو تاوانبارکردنە بێبنەمایەی کە گوایە سوشیالیستەکان نکۆڵی دەکەن لە گرنگی ڕکابەری. لەڕاستیدا ئەوە تەنها سۆشیالیزمە کە لەڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی چینایەتی و لەئاکامدا هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی جەماوەری خەڵک، بۆ …
Read More »دەسەڵاتی کوردایەتی بەرپرسی یەکەمە لە کوشتاری ژنان! …
سەبارەت بە کوشتنی دوو خوشك لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ … دیسانەوە دووکچی گەنج بەناوەکانی ( ئاوارە فەقێ حەسیب تەمەن ١٩ ساڵ و هێلین فەقێ حەسیب تەمەن ١٧ ساڵ) بوونە قوربانی کەلتور و بیروبۆچوونی کۆنەپەرستی نێرسالاری کوردایەتی و یاساو رێسا داڕزیوە ئیسلامیەکانی بۆرژوازی کورد. ئەم دوو قوربانیەی دەسەڵاتی کوردایەتی متوربەکراو بە شەریعەتی ئیسلام پێشتر لە شەڵتەری پارێزگاری ژنان …
Read More »ڕاگەیاندنی کەمپەین بۆ ئازادکردنی هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستان …
لە دەرەوەی وڵات بەدوای خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی شارەکانی کوردستان کەبەدژی گەندەڵی وخراپی باری ژیان و گوزەرانی هەوڵاتیان و بڕینی موچە و هەژاری و بێکاری و نەمانی خزمەتگوزاریەکانەوە سەری هەڵدا، دەزگا ئەمنیەکانی دەسەڵات لە هەردوو زۆنی سەوز و زەرد ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسوڕاوان و رۆژنامەنوسان و مامۆستایان و کاسبکاریان لەشارەکانی ڕانیە وقەڵادزی، زاخۆ ودهۆك وهەولیر دەستگیر کردوە و تائێستاش چارەنوسیان …
Read More »موچە لە نێوان دەسەڵاتی بەغداو هەرێمدا …
عەبدوڵا مەحـمود یەکێک لەو کێشانەی بەردەوام یەخەگیری کرێکاران ومامۆستایان و کارمەندانی کەرتی گشتییە، پرسی موچەیە. موچەی کەم، پاشەکەوتی موچە، دواکەوتنی موچە، لێبرینی موچە… هەلومەرجێکی سەختی بۆ ژیان و گوزەرانی سەرجەم موچەخۆران پێکهێناوە. دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، نەک بەرپرسیایەتی ئەم هەلومەرجە سەختەی ژیان و گوزەرانی موچەخواران، ناگرێتە ئەستۆ، بەڵکو هەمیشە بە پاساوی جۆراوجۆر، رەوایەتی بە بێ موچەیی و دواکەوتن و بڕینی موچە …
Read More »شاسوار عەبدولواحید مافی خەڵکی زەوتاکردوە چۆن دەتوانێ مافی خەڵکی تر وەربگرێتەوە؟ …
نووسینی: ڕۆژ عەزیز لەهاوشێوەی بزوتنەوەی گۆران ئێستا نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحید خۆی نمایش دەکات. بزوتنەوەیەک کە خۆی کردۆتە فریادرەسی خەڵک و بانگەشەی خۆپیشاندان دەکات دژی دەسەڵات، کەچی خودی سەرۆکی بزوتنەوەکەی لەسەر گیرفانی خەڵک سەرمایەکەی کەڵەکە کردوە، کە نزیکەی ١٠ هەزار بەشداربووی پشکەکانی چاڤیلاند پارەیان داوە کە گوایە شاسوار لەو پرۆژەیەدا شەریکیان دەکات خانویان بۆ دروست دەکات، بەڵام نەک …
Read More »دەبێ دەستبەجێ دەستگیراوەکانی خۆپیشاندانەکان ئازاد بکرێن! …
بەپێی نامەیەکی کۆمەڵێك مامۆستاو فەرمانبەرو چالاکوانی سیاسی دانیشتووی ڕانیە کە ئاراستەی ڕێکخراوە جیهانیەکان و حکومەتی عێراقیان کردوە، بە دوای خۆپیشاندانەکانی ڕانیە و قەڵادزە لە ١٠ی ئابی ڕابروودا دژی خراپی بارودۆدخی ژیان و گوزەران و هەژاری و بێمافی، ئەو دوو شارە بە هێزی سەربازی گەمارۆ دراون و سوکایەتی بە هاوڵاتیان و بەتایبەتی گەنجان و تازەلاوان دەکرێت. دەیان گەنجی خوار تەمەن (١٨)ساڵ …
Read More »رۆژانە هەقدەستی دادپەروەرانە بۆ رۆژانە کاری دادپەروەرانە!…
فردریک ئەنگڵز: رۆژانە هەقدەستی دادپەروەرانە بۆ رۆژانە کاری دادپەروەرانە! لە ٧ی ئایاری ١٨٨١ لە ” لەیبەر ستاندارد ” بڵاوکراوەتەوە. وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سالار حمەسەعید ئێستا ئەمە بۆتە دروشمی چینی کرێکار لە ئینگلتەرە لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوودا کە خزمەتێکی باشیکردووە لەکاتی سەرهەڵدانی یەکیەتیە کرێکاریەکانەوە و دوابەدوای هەڵوەشانەوەی یاسای تێکەڵەی (اندماج) (کە کۆمەڵە یاسایەک بوون کە تێکەڵکردنی هەندێ کەسب و ئیش …
Read More »