سەردار عەبدوڵا حەمە ئەم وتارە لە سەر بەشێکی قسەکانی مەسرور بارزانیە لە پەرلەمانی کوردستان سەرەنجام سەرۆکی بە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئامادەی پەرلەمان بوو بەویستی خۆی نەک لە سەر بانگێهێشت کردنی ژمارەیەک پەرلەمانتار. مەسرور بارزانی لە سەرجەم قسەکانیدا هەوڵی ئەدا شکستی کابینەکەی بخاتە ئەستۆی کابینەکانی پێش خۆی و حکومەتی عێراق و نەبوونی دەوری سەرەکی کەرتی تایبەت . کابینەکانی …
Read More »ئەرشیفی بابەتەکان
کاری زۆرتر و موچەی کەمتر …
عەبدوڵا مەحمود لەم دوایانەدا دەسەڵاتی سیاسی هەرێم بڕیاری درێژکرنەوەی سەعات کار و دەوامیان بۆ کارمەندانی کەرتی گشتی و حکومی!!، ڕاگەیاندا. ئەمە لە هەلومەرجێکدا کە موچە دوادەکەوێت. لە کاتێکدا کە موچە هەر مانگە بڕێکی زۆری لێدەبڕدرێت، وە لە دۆخێکدا کە مانگەکان درێژ دەکرێنەوە… لەهەموو ئەوانەش زیاتر لە بارو ڕەوشێکدا کە بێکاری بێداد دەکات و هەڵدەکشێ، گرانی زیاتر دەبێت و هەڕەشەی کۆرۆنا …
Read More »لەسێهەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمدا …
عەبدوڵا مەحمود ٢٥ سیبتەمبەر سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمدا تێپەڕی. ریفراندۆێک کە زوربەی زۆری خەڵکی کوردستان بە گەرم و گوڕییەوە بەشداریان تیاکرد. خەڵکی کوردستان بۆیە لەم ریفراندۆمەدا بەحەماسەوە بەشداریان کرد، چونکە خوازیاری جیابوونەوەی کوردستان و تامەزرۆی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان بوون و نەیاندەوست لەچوارچێوەی عیراق و ئەو دەوڵەتانەدا بمێنەوە کە خاوەنی پرانسیبی مافی هاوڵاتی یەکسان نییەو و هەمیشە لەسەر بنەمای روانینی …
Read More »مێژوویەک لێوان لێو لە تاوان! …
نووسینی: تاهیر حەسەن شەوی ١٢ی ئەم مانگە، “مەلابەختیار” لەکەناڵی ئاسمانی “ڕووداو” ەوەو لە میانەی ناساندنی کتێبەکەیدا، کەلەژێر ناوی”لەبری بیرەوەری”دا بڵاوی کردۆتەوە، ودواتریش لە پرێس کۆنفرانسێکدا، دانی نا بە چەندین تاوانی گەورەدا، کە لەمێژووی زیاتر لە نیو سەدەی بزووتنەوەی کوردایەتی شاخ و شار و سەرکردایەتی حزبەکەیدا بەتایبەتی”نەوشیروان مستەفا” ئەنجامیان داوە. ئەم گۆشە بچوکە لە ڕاستی وتنەی مەلابەختیار، وەک خۆی دەڵێ هێشتا …
Read More »ڕابەرانی کوردایەتی بە دەم و پێنووسی خۆیان وێناو پۆرتڕەیتی ڕاستەقینەی دوێنێی خۆیان دەکەن.!! …
شوان عەزیز مێژووی کوردایەتی مێژوویەکی قێزەونەو دەمێکیشە لە دەمی خۆیانەوە هەڵدراوەتەوەو خەڵک و خوێنەریش… دەمێکە زانیویەتی. بۆیە پێویست ناکات لەم نووسینەدا باسی ئەو کارانە بکەین کە بزووتنەوەی کوردایەتی لە دژی ئینسانیەت، لە دژی دێموکراسی، لە دژی ئازادی و هەروەها لە دژی خەڵکی کوردوستان کردوونی، چونکە یەکەم: هەر بۆخۆیان ئەو کارە قێزەونانەیان لەشێوەی بیرەوەری کردویانن بە کتێب و بڵاویانکردوونەتەوە. دووەم ئەم …
Read More »هێڵە سەرەکیەکانی رەخنەی سۆسیالسیتی لە ئەزموونی شۆڕشی کرێکاری لە سۆڤیەت …
مەنسوور حیکمەت هەموو بەشەکان کلیکی ئێرە بکە بۆ بەشی یەکەم کلیکی ئێرە بکە بۆ بەشی دووەم کلیکی ئێرە بکە بۆ بەشی سێهەم کلیکی ئێرە بکە بۆ بەشی چوارهەم کلیکی ئێرە بکە بۆ بەشی پینجهەم کلیکی ئێرە بکە بۆ بەشی شەشهەم کلیکی ئێرە بکە بۆ بەشی حەوتهەم و کۆتایی
Read More »گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی کتێبی “لەبری بیرەوەری” و کاردانەوەکانی …
ئەفسانە یان فاشیزم بۆپێشەوە: کتێبە تازەکەی مەلا بەختیار (لەبری بیرەوەری) گۆشەیەکی تر لە تاوان و کارنامەی بزووتنەوەی کوردایەتی و کاراکتەرە سیاسییەکانی دەخاتەڕوو، بەشێوەیەکی گشتی چۆن دەڕواننە ئەو کارنامە و مێژووەی بزووتنەوەی کوردایەتی، کە لەوێدا باسکراوە؟ ڕێبوار ئەحمەد: ئەو بەڵگانەی دەربارەی کارنامەی ڕەش و چەپەڵی بزووتنەوەی کوردایەتی و حزبەکانی و کاریزماکانی کە لەو کتێبەدا هاتووە، دەکرێت بڵێین تەنها مشتێکە لە خەرمانێکی …
Read More »دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ هاوڕێ کاوە کەریم، بە بۆنەی ١٩ ساڵ تێپەربوون بەسەر ڕووداوی تیرۆریستی ١١ سێبتەمبەردا…
بۆپێشەوە: هێرشی تیرۆریستی و خۆکوژی ١١سێپتەمبەر… دنیای تەکاندا و بواری کردەوە تا ئەمریکا ملهوڕی و باڵادەستی نیشانی دنیا و بەتایبەتی ڕەقیبە جیهانیەکانی بداتەوە. تا چەندە ئەمریکا لەو پەیامەیدا سەرکەوتوو بوو؟ کاوە کەریم: ڕووداوی ١١ سێپتەمبەر بەتەنها ڕووداوێکی خوێناوی تیرۆریستی نەبوو، کاردانەوەیەکی هەڕەمەکی خێراو بێ بەرنامە نەبوو کە لەلایەن گرۆپێکەوە ئەنجام درابێت. کاتێک شیکاری بۆ ئەو ڕووداوە دژە مرۆڤایەتییە دەکەیت، زەمینە …
Read More »کۆبوونەوە لەدەوری کازمی، بەمانای ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی تاڵانچی بۆرژوازی کوردە …
عەبدوڵا مەحمود لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد. لەم سەردانەیدا کازمی لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو زۆنی زەرد و سەوز و زۆربەی حزبەکان کۆبۆوەو سەردانی بەشێک لەدەروازە سنورییەکان و چەندین شارو شارۆچکە و بەشێک لە خەڵکی پەراوێزخراو و زوڵملێکراوی دەستی بەعسی کرد. هاتنی کازمی لێکدانەوەو خوێندنەوەی جۆراوجۆری بۆکرا، کرایە بابەتی گرنگی ڕاگەیاندنەکان و مادەیەکی باشیش …
Read More »لاوانی کوردستان بێ ئومێدن لە دەسەڵات بۆیە ناچارن ڕێگەی کۆچ بگرنەبەر …
نووسینی: ڕۆژ عەزیز لەسایەی حاکمیەتی ئەحزابی ناسیونالیستی کوردیدا لەماوەی ٣٠ ساڵدا لاوانی ئەم کۆمەڵگەیە تووشی بێ ئومێدی بوون و لەسەرەتایترین ماف بێ بەشن. بەشێکیان سەری خۆیان هەڵگرتوو بەرەو وڵاتانی تورکیاو ئەوروپا رۆیشتن و دەیان لاویش لە دەریاکانی تورکیا یونان ئیتالیا خنکان یاخود بێسەرو شوێنن. لاوێک لەدوای ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ لەدایک بووە تا ئەم ساتەوەختەش تروسکایەک لە ئومێدی بە کوردستان و …
Read More »