ڕاگەیاندن

پاراستنی دانیشتوانی کوردستان لە مەترسی شەری ناوخۆو دابینکردنی ئایندەیەکی رووناك، هاتنە مەیدانی هێزی جەماوەری و دابینکردنی دەسەڵاتی شوراکانە!

بانگەوازێک بۆ خەڵکی کوردستان: جەماوەری خەڵکی کوردستان، کرێکاران، زەحمەتکێشان، ئازادیخوازان ! توندبوونەوەی کێشەی نێوان هێزەکانی پێکهێنەری حکومەتی بنکە فراوان لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم کە رەنگدانەوەی شکست و بنبەستی سیاسی‌و قەیرانی حکومەتی‌و دابەشبوونیانە بەسەر کێشمەکێش و بەرژەوەندی دەوڵەتانی ناوچەکەدا، ئاسۆیەکی مەترسیدار دەخەنە پێش کۆمەلگای کوردستانەوە. ئەو حیزبانەی کە وایان رادەگەیاند پێکەوە خۆشگوزەرانی‌و ئارامی بۆ خەڵك دابین دەکەن، ئێستا لەناو گێژاوی بنبەستی …

Read More »

نارەزایەتیەکانی خەڵكی کوردستان بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی ژیان و گوزەرانیان بەرهەق‌و رەوایە!

ماوەی چەندرۆژێکە لە چەندین شاروشارۆچکەی کوردستاندا نارەزایەتی‌و خۆپیشاندان لە بەرامبەر کەمیی کارەباو نەبوونی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکاندا دەستی پێکردوە. لە هەندێ جێگا پۆلیس و دەزگا سەرکوتگەرەکانی حکومەتی بنکەفراوانی بۆرژوازی کورد پەلاماری خۆپیشاندەرانیان داوەو چەندین کەسیان بریندارو دەستیگرکردوە. شێوازی نارەزایەتی‌و دروشمەکان‌و دەربڕینەکانی خۆپیشاندەران کە بەشێکی بەرچاویان لاوانن، ئاستی توڕەیی ئەوان بەرامبەر بە دەسەڵاتێکی بۆرژوازی “خۆماڵی” دەخاتەروو کە دوای زیاتر لە دوو دەیە سەرەتاییترین …

Read More »

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ؛

سیاسەتی جەنگخوازانەو سەرکوتگەرانەی دەوڵەتی تورکیا بەدوای مۆرکردنی رێکەوتنی نێوان ووڵاتانی( ٥+١ ) لەگەڵ ئێراندا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌ روبەرووی ئاڵوگۆڕی هاوکێشەی سیاسی و ئارایشدانەوەی هاوسەنگی نێوان بلۆک‌و قوتبە ناوچەییەکانی بۆرژوازی. پەیوەندی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکاو دەوڵەتانی رۆژاوا، لە پەیوەندیەکی دوژمنکارانەوە دەگۆڕێت و بۆ رێکخستنی ململانێ‌و کێشمەکێشەکانیان لەچوارچێوەی پەیوەندیەکی دیپلۆماسیدا. بەمەش ئەمریکاو رۆژاواوە جێگاورێگای دەوڵەتی ئێرانیان …

Read More »

بەرگریکردن لە فاروق رەفیق بەرگریکردنە لە ئازادی !

راگەیاندنی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە کەمپینی شکاندنی کەسایەتی فاروق رەفیق لەلایەن ئیسلامیەکانەوە  دوابەدوای چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی (روداو) سەبارەت بە پرسی دەستورو مادەی (٦)ی رەشنوسی دەستوری هەرێم تایبەت بە داسەپاندنی ئاینی ئیسلام وەکو سەرچاوەی سەرەکی یاسادانا لە کوردستان، کە بەرێز فاروق رەفیق راشکاوانە پشتیوانی لە دەستورێکی سیکولار کردوە بۆ کوردستان لەجیاتی ئەوەی دەستورێکی ئاینی یان …

Read More »

روونکردنەوەیەك سەبارەت بەدوایین ئاڵوگۆڕەکانی کەیسی تیرۆری پێنج کادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری

لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی کە لە ١٤/٧/٢٠٠٠دا لایەن یەکێتی نیشتمانیەوە تیرۆرکران ڕۆژی ١٤/٧/٢٠٠٠ یەکێتی نیشتمانی لە پەلامارێکی چەکدارانەدا بۆسەر حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق لە شاری سلێمانی (٥) کادری حیزبی تیرۆرکرد. ئەم کەیسە بەبێ لێپرسینەوەو لێکۆڵینەوە مایەوە بەبیانووی ئەوەی کە گوایە حیزب مۆڵەتی هەڵسورانی یاسایی نیە، تا دوای روداوەکانی ١٧ی شوبات، کە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی دەوری شایستەی تێدا بینی و حکومەتی …

Read More »

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە: بارودۆخی سیاسی کوردستان ‌و ئاراستەی روداوەکان !

زیاتر لە ساڵێك بەسەر هێرشەکانی داعش بۆ سەر شارەکانی عێراق‌و کوردستان‌ ودەستپێکردنی شەر لەگەڵ ئەو هێزە کۆنەپەستە ئیسلامیەدا دەگوزەرێت، بەبێ ئەوەی مەترسیەکانی ئەو هێزە لەسەر کوردستان دوورخرابێتەوە. لە هەمان کاتدا لەسەر ئاستی عێراقیش داعش بووەتە هێزێکی ئەمری واقیع، بێجگە لەوەی کە پانتاییەکی زۆری خاکی عێراقی کۆنترۆڵکردوە، هاوکات دەسەڵاتی خۆشی بەسەر چەندین ملیۆن کەس لە دانیشتوانی ئەو ناوچانەدا داسەپاندوە. سەدان هەزار …

Read More »

ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی پلنیۆمی هەژدەهەمی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان!

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠١٥ بەبەشداری زۆرینەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حزب، کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هەژدەهەمین پلنیۆمی خۆی بەست.سەرەتا پلنیۆم بەدەقیقەیەک ڕاوەستان بۆ ڕێزلێنان لەژیان‌ و خەباتی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی ڕێگای ئازادی ‌و سۆسیالیزم‌ و بەسرودی ئەنتەرناسیونال دەستی پێکرد.پاشان گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی کاری پلنیۆم کراو سەرئه‌نجام ئەم بەندانەی خوارەوە وەک بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکان دیاریکران: ١/ راپۆرتی دەورەیی کارو هەڵسورانی ئۆرگانەکانی …

Read More »

راگەیاندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

سەبارەت بە شەڕی نێوان پەکەکەو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران! سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤/٥/٢٠١٥ لەناوچەی کێلەشین لەسەر سنوری نێوان کوردستانی عێراق‌و ئێران، شەڕ لە نێوان هێزەکانی پەکەکەو ژمارەیەك چەکداری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە دەیانویست لەوناوچەیە جێگیر بن، رویدا  کە بوە هۆی کوژرانی دوو کەس لە چەکدارەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە. بەپێی راگەیەنراوی فەرمی پەکەکە پێشمەرگەکانی حیزبی …

Read More »

وروژاندنی پرسی “پۆستی سەرۆکی هەرێم و دەستور” تەنها بۆ درێژکردنەوەی دەسەلاتی گەندەڵی بۆرژوازی کوردە بەسەرسەری خەڵکی کوردستانەوە!

دوای دووساڵ تێپەربوون بەسەر ئەو کێشمەکێش‌و ململانێیەی لەجەرگەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا لە نێوان حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیست‌و ئیسلامیەکان لەسەر ڕەشنوسی دەستوری هەرێم‌و درێژکردنەوەی ماوەی ویلایەتەکەی مەسعود بارزانی بەڕێوەچوو، جارێکی تر ئەم پرسە کەشوهەوای سیاسی کوردستانی داگیرکردۆتەوە‌و بووە بە بابەتیکی گرنگی ململانێ‌و دانوسانی نێوان حیزبە دەسەڵاتدارەکانی بۆرژوازی کورد، بەو جیاوازیەوە کە ئێستا هەرسێ حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو (گۆڕان‌و یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی) لەگەڵ …

Read More »

پەیامی ئایار، پەیامی چینی کرێکارە بۆ ئاڵوگۆڕپێدانی شۆڕشگێرانەو ڕزگاری کۆمەڵگای بەشەری!

یەکی ئایار رۆژی یەکیەتی و هاوخەباتی ئەنتەرناسیونالیستی چینی کرێکار بەڕێوەیە. کرێکارانی جیهان لەدەورەیەکدا بەرەو پیری ئەم رۆژە دەڕۆن کەچینی بۆرژوازی و دەوڵەتە ڕەنگاوڕەنگەکانی کۆمەڵگای بەشەریان لەنێو تاریکستانێکدا ڕاگرتووە. ململانێی هێزە ئیمپریالیستەکان لەسەر دابەشکردنەوەی دونیا و هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەی بازاڕی سەرمایەداری، دونیایان دوچاری نائەمنی و نەهامەتی گەورە کردووە. ئەمڕۆ بەهەڵدانەوەی لاپەڕەی هەر ڕۆژنامەو چاولێکردن لەشاشەی هەر تەلەفزیۆنێک، هەواڵ و تابلۆی جەنگ …

Read More »