ڕاگەیاندن

سەرکوتگەریەکانی حیزبە دەسەلاتدارەکان دژی نارەزایەتیەکانی خەڵك ئاکامەکەی شکستە!

بێدەربەستی حکومەتی هەرێم بەرامبەر بە ژیان‌و گوزەران‌و تاڵانکردنی قووتی خەڵك‌و بێمافیی رەهای لاوان‌و ژیانی شاهانەی بەرپرسانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان، رق‌و توڕەییەکی فراوانی لەناو خەڵک بەتایبەتی لاواندا دژی ئەو حکومەتە دروستکردوەو بە بچوکترین پڕیشك گڕدەگرێت‌و دەتەنێتەوە. بێمنەتیی حکومەت بەرامبەر خواست‌و داواکاری خۆپیشاندەران کە نزیك بە دوو هەفتەیە درێژەی هەیە‌و هەوڵی چەواشەکارانەی هێزە نەیارەکانی ناو حکومەت بۆ گۆڕینی ئاراستەی نارەزایەتیەکان، بوونە هۆی ئەوەی …

Read More »

نابێ ڕێگە بدرێت خواستی موچەو خزمەتگوزارییەکان، بەلارێدا ببرێن وتێکەڵ بە شەری حزبەکانی دەسەڵاتدار بکرێت!

بێدەربەستی حکومەتی بنکەفراونی شکستخواردوی (٥) حیزبی، لەوەڵامدانەوەیان بە سەرەتاییترین خواستەکانی خەڵکی کوردستان، لەدانی موچەو دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان توڕەیی پەنگخواردوی خەڵکی کوردستان بەرامبەر بە دەسەڵاتی نایەکسان‌و گەندەڵ و تاڵانچی، کۆبونەوەو مانگرتن و خۆپیشاندانی بەشیکی زۆری شاروشارۆچکەکانی کوردستانی بەدوایی خۆیدا هێناوە. ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان‌و کۆبونەوەو مانگرتن، نەک هەر سەرەتاییترین و ڕەواترین مافی کرێکاران و کارمەند و فەرمانبەران و خەڵکی کوردستانە، بەڵکو تەنها رێگایەکە …

Read More »

به‌ ڕێکخستنی ڕیزه‌کانمان و سه‌راسه‌ری کردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان، ده‌سه‌ڵات ناچار به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ ده‌که‌ین.!

حکومه‌تی بنکه‌ فراوانی بۆرجوازی کورد که‌ پێکهاته‌وه‌ له‌ چه‌ند حزب ولایه‌نێکی قه‌ومی –ئیسلامی، له‌ درێژه‌ی ئه‌و ململانێ وکێشمه‌کێشانه‌یان له‌ سه‌ر پۆست وده‌سه‌ڵات، زیاتر له‌ماوه‌ی ساڵێکه‌ جه‌ماوه‌ر وخه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستانیان، دووچاری قه‌یرانێکی سیاسی ئابوری زۆر قورس کردۆته‌وه‌، رۆژ به‌رۆژ کێشه‌کانی سه‌رژیانی خه‌ڵک زیاتر ده‌بێت، مووچه‌ی سه‌دان هه‌زار کرێکاران وکارمه‌ندان نزیکه‌ی 4 مانگه‌ نه‌دراوه‌ و بێکاری وهه‌ژاری ڕۆژانه‌ وه‌ک مۆته‌که‌یه‌ک به‌سه‌ر سه‌ر …

Read More »

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

سەبارەت تاوانی تیرۆریستی کۆمەڵکوژی گەنجان وهەڵسوراوانی چەپ لە ئەنکەرە! دوێنێ لە شاری ئەنکەرە، دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک میتینگێکی تایبەت بە چەپ و کۆمۆنیستەکان و ئازادیخوازانیان کردە ئامانج و لە ئاکامی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دژە ئینسانییە قیزەوەنە ٩٥ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ٢٤٦ کەسی تریش برینداربوو کە برینی ٤٦ کەسیان سەختە. هەڵبەت ئەمە یەکەم جار نییە، کە …

Read More »

گیان لەدەستدانی شاروخ زەمانی خەسارەتێکی گەورە بوو لە بزوتنەوەی کرێکاریی!

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە مەرگی ڕابەری کرێکاری شاروخ زەمانی لە زیندانەکانی جمهوری ئیسلامی ئێران. شاروخ زەمانی هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی کرێکاریی ئێران ڕۆژی 2015/9/13 لە زیندانی ڕەجائی شاری کەرەج بەهۆی سەکتەی دەماخەوە گیان لەدەستدەدات. شاروخ زەمانی هەڵسوڕاوێکی چالاکی سەندیکای بۆیاخچیان بوەو هەمیشە لەهەوڵی سازماندانی کرێکاران بووە لە ڕێکخراوو سەندیکای سەربەخۆی خۆیاندا و لە هەوڵی دروستکردنی ڕێکخراوی سەربەخۆی سەرتاسەری …

Read More »

بەرەی ئینسانی ودونیای شارستانی لەپێشوازی پەنابەراندایە!

لەندەن:خۆپیشاندانی هاوپشتی لەگەڵ پەنابەران ریزێکی فراوان لەحزب و رێکخراو و کەسایەتی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست و کۆمۆنیست، لەلەندەن خۆپیشاندانێکی هاوپشتی لەگەڵ پەنابەرانی تازە بۆ بەریتانیا و بۆ فشاری زیاتر بۆ دەسەڵاتی حکومەتی کۆنسەرفەتیف بۆ قبوڵکردنی هەرچی زیاتری پەنابەران، بەکۆبونەوە لەماربڵ ئارچ و لەوێوە بەڕێپێوان بەرەو داونین ستریت بۆ بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران بەڕێدەکەون. رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وێڕای بەشداریکردن، …

Read More »

دنیایی شارستانی دەتوانێت سنورێک بۆ تراژیدیای ئینسانی ڕەوی بەکۆمەڵ لەم دۆزەخە دابنێ!

هەڵومەرجی مەینەتباری جەنگ و کوشتارو نائەمنی، لەپاڵ بێکاری و هەژاری و گرانی و بێمافی هەمەلایەندا، شەپۆلێکی بەرین و نەپساوەی ڕەو و کۆچی بە کۆمەڵی ناچاری بەدوای خۆیدا هێناوە. چەند مانگی ڕابردوو، دنیا بۆتە شانۆی کۆچێکی بە کۆمەڵی خەڵکی وڵاتانی باکوری ئەفریقا، سوریا، عیراق، پاکستان وکۆسۆڤۆ.. چەند وڵاتێکی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕوکردنی ناچاری ئەم ئینسانانە لەپێناو ژیانێکی باشتر و ئینسانی تر …

Read More »

پاراستنی دانیشتوانی کوردستان لە مەترسی شەری ناوخۆو دابینکردنی ئایندەیەکی رووناك، هاتنە مەیدانی هێزی جەماوەری و دابینکردنی دەسەڵاتی شوراکانە!

بانگەوازێک بۆ خەڵکی کوردستان: جەماوەری خەڵکی کوردستان، کرێکاران، زەحمەتکێشان، ئازادیخوازان ! توندبوونەوەی کێشەی نێوان هێزەکانی پێکهێنەری حکومەتی بنکە فراوان لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم کە رەنگدانەوەی شکست و بنبەستی سیاسی‌و قەیرانی حکومەتی‌و دابەشبوونیانە بەسەر کێشمەکێش و بەرژەوەندی دەوڵەتانی ناوچەکەدا، ئاسۆیەکی مەترسیدار دەخەنە پێش کۆمەلگای کوردستانەوە. ئەو حیزبانەی کە وایان رادەگەیاند پێکەوە خۆشگوزەرانی‌و ئارامی بۆ خەڵك دابین دەکەن، ئێستا لەناو گێژاوی بنبەستی …

Read More »

نارەزایەتیەکانی خەڵكی کوردستان بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی ژیان و گوزەرانیان بەرهەق‌و رەوایە!

ماوەی چەندرۆژێکە لە چەندین شاروشارۆچکەی کوردستاندا نارەزایەتی‌و خۆپیشاندان لە بەرامبەر کەمیی کارەباو نەبوونی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکاندا دەستی پێکردوە. لە هەندێ جێگا پۆلیس و دەزگا سەرکوتگەرەکانی حکومەتی بنکەفراوانی بۆرژوازی کورد پەلاماری خۆپیشاندەرانیان داوەو چەندین کەسیان بریندارو دەستیگرکردوە. شێوازی نارەزایەتی‌و دروشمەکان‌و دەربڕینەکانی خۆپیشاندەران کە بەشێکی بەرچاویان لاوانن، ئاستی توڕەیی ئەوان بەرامبەر بە دەسەڵاتێکی بۆرژوازی “خۆماڵی” دەخاتەروو کە دوای زیاتر لە دوو دەیە سەرەتاییترین …

Read More »

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ؛

سیاسەتی جەنگخوازانەو سەرکوتگەرانەی دەوڵەتی تورکیا بەدوای مۆرکردنی رێکەوتنی نێوان ووڵاتانی( ٥+١ ) لەگەڵ ئێراندا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌ روبەرووی ئاڵوگۆڕی هاوکێشەی سیاسی و ئارایشدانەوەی هاوسەنگی نێوان بلۆک‌و قوتبە ناوچەییەکانی بۆرژوازی. پەیوەندی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکاو دەوڵەتانی رۆژاوا، لە پەیوەندیەکی دوژمنکارانەوە دەگۆڕێت و بۆ رێکخستنی ململانێ‌و کێشمەکێشەکانیان لەچوارچێوەی پەیوەندیەکی دیپلۆماسیدا. بەمەش ئەمریکاو رۆژاواوە جێگاورێگای دەوڵەتی ئێرانیان …

Read More »